ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست و گرنگ له ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌ده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كه‌ی هه‌واڵ پرێس
به‌داخه‌وه وه‌ك ئاگادارین ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی ده‌ستی ده‌ره‌كیی و قسه‌و قسه‌ڵۆكی ناحه‌زانی ئیسلامه‌وه كۆمه‌ڵێك براو هاوسه‌نگه‌ری ناو یه‌ك سه‌نگه‌رو به‌رگریكار له یه‌ك مه‌بده‌ئو له یه‌ك هه‌ده‌ف، ئێستا كه‌وتوونه‌ته دووسه‌نگه‌رو هه‌رچی مێژوووی یه‌كتر هه‌یه به‌باش و ناباشیه‌وه له‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی رۆژنامه‌و سایته‌كان بۆ یه‌كترو پاشان بۆ دوژمنانی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.. كه لێم یه‌قینه ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه هیچ ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی به سه‌دان و ملیۆنان دۆلار ده‌ستی نه‌ده‌كه‌وت.!! ئه‌مه‌ش بێجگه له‌وه‌ی كه مه‌له‌فی سه‌رشانمانی له‌لای په‌روه‌ردگار قورستر‌و دژوارتر كردووه، رووخسار‌و ڕه‌زایشمان له‌لای موسوڵمانان قورس و ناشیرینكردووه..
دیدارێكی تایبه‌ت و گرنگی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بخوێنه‌وه.!
پایزیی (2004) به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدارێكی مێژوویی ده‌رباره‌ی كار‌و چالاكی ره‌وتی ئیسلامیی له كوردستان، داوام له هاوڕێی ئازیزم (ئارام عه‌لی سه‌عید) كرد كه ئه‌وكاته له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێبوو، مه‌وعیدێكم بۆ له مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود وه‌ربگرێت، كاك ئارام سه‌ردانی مامۆستای كرد‌و رۆژی (8 كانوونی یه‌كه‌می 2004)یان بۆ دیداره‌كه د‌یاریكردبوو، ئێوه‌ی رۆژی (7 كانوونی یه‌كه‌م) چوومه هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌و میوانی كاك ئارام بوو، به‌ده‌م گفتوگۆ‌و ده‌مه‌ته‌قێوه شه‌وی درێژی پایزمان به‌ڕێكرد، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دوایی سه‌عات نۆونیوی به‌یانی گه‌یشتمه ماڵی مامۆستا ئه‌حمه‌د...
به‌رێز م.خالید ڕه‌نجده‌ر له وه‌فاتی مامۆستای ره‌حمه‌تیدا
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو سەردەمەی زانای بەتوانای كورد مامۆستا ئەحمەدی كاكە مەحمود ڕۆڵی خۆی تێدا بینيووە دەبینین لە گەڵ نەبوونی وەسیلە پێشكەوتووەكانی ئەمڕۆدا ئەو كەڵە پیاوە ھاوشانی زانا گەورەكانی كوردستان و ناوچەكە و جیھانی ئیسلامی خزمەتی بە ئیسلام و ئوممەتی ئیسلام كردوە و بە سەدان قوتابی لەبەردەستیدا پێگەیشتون و بۆتە قوتابخانەیەكی سیاسیی و فیكریی بۆ ڕابوونی ئیسلامیی. لەو سەردەمەدا كەم مامۆستای ئاینیی ھەبوو بچێتە ناو ھاوكێشەی سیاسیی و فیكرییەوە و ئاگای لە گۆڕانكاریەكان بێت. لەو كاتەی كە زۆربەی ئەو مامۆستا بەرێزانە سەرگەرمی پێگەیاندنی قوتابی دینیی و وتاری ھەینی و بۆنەكان بوون...
ماڵپه‌ری مامۆستای ڕه‌حمه‌تی دیزاینی نوێكرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كه مامۆستامه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی موفه‌سسیری قورئان له ( 6 - موحه‌ڕڕه‌می ساڵی 1428) كۆچیی به‌رامبه‌ر به (25 - 1 - 2007) زایینی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له دوای نوێژی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌م وه‌فاتی كرد‌و ئه‌م دونیای پڕ له جه‌نجاڵیی و ده‌مه‌قاڵێیه‌ی به‌جێهێشت .. ئیتر دوای ئه‌و به‌رواره ئێمه وه‌ك كوڕانی مامۆستا به ئه‌رك و واجبی سه‌رشانی خۆمانمان زانی كه ماڵپه‌رێك بۆ ئه‌م كه‌سایه‌تیه پڕ له زانست و دانایی و ته‌قواو خواناسین و جیهادو غیره‌ت و شه‌هامه‌ته، درووست بكه‌ین و سوپاس بۆخوای باڵاده‌ست له (25 - 1 - 2008) یه‌ك ساڵ دوای وه‌فاتی توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار دوای ماندووبوونێكی زۆر‌و شه‌ونخوونیه‌كی ئیجگار فراوان و كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی...
