چمكێك له ئاكارو ڕه‌وشته‌كانی مامۆستا (٢)
به‌شی دووه‌م
× كه‌سایه‌تی مامۆستا‌و ره‌نگ و شێوه‌و روخساریی و شێوازی قسه‌و وتاردانی :
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رچاوو خاوه‌ن ویقارو سه‌نگینی خۆیی هه‌بوو، مامۆستا ئه‌وه‌نده گرنگی به كه‌سایه‌تیی و ویقارو سه‌نگینی خۆی ده‌دا ده‌توانم بڵێم له‌و ڕووه‌وه زۆر به‌ره‌و پێش چووبوو، وه به كرداریش ئه‌و سیفاته به‌رزانه تیایدا ره‌نگی دابوویه‌وه، شێوه‌و روخساری مامۆستا سه‌ره‌تا: پێستی گه‌نم ره‌نگیی بوو، وه زیاتر پێستی سپی به‌سه‌ریدا زاڵبوو، بالاَیه‌كی به‌رزی زیاتر له یه‌ك مه‌ترو هه‌شتا سانت ده‌بوو، وه لاشه‌یه‌كی تۆكمه‌ی هه‌بوو نه لاواز‌و نه قه‌ڵه‌و بوو، ریشێكی مام ناوه‌ندی جوانی پێوه بوو، وه زۆر گرنگی ده‌دایه لاشه‌و ته‌ندروستی خۆی، وه هه‌روه‌ها گرنگی زۆریشی ده‌دایه جل و به‌رگ و جبه‌و مێزه‌ره‌كه‌ی ، وه زۆر گرنگیشی ده‌دایه پاك و خاوێنی خۆیی و جل و به‌رگه‌كه‌ی .. وه له‌كاتی قسه‌و گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ریدا زۆر هێمن و له‌سه‌ر خۆ‌و مافی به به‌رامبه‌ری ده‌دا كه ئه‌ویش قسه‌و ره‌د دانه‌وه‌ی خۆی هه‌بێت، وه هیچ كات تووره‌بون و سووربوونه‌وه‌ی نه‌بوو له‌كاتی گفت‌و گۆو چه‌له‌حانێدا ، بۆیه له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه سیاسیی و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه عه‌شایه‌رییه‌كان مامۆستا به سه‌رۆكی وه‌فدو ده‌م سپیی و ریش سپی هه‌ڵده‌بژێردرا ، وه هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌شه‌وه كه گوتمان زۆرجار ئه‌گه‌ر مه‌جلیسه‌كه گونجاوو له‌بار بووایه قسه‌ی خۆش و خه‌نده ئامێزیشی ده‌كردو سه‌رنجی ده‌ورو به‌ری را ده‌كێشا ..
× كاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر مامۆستا‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان تیایدا :
به‌ڵێ دیاره هه‌موو كه‌سێك له ژیاندا به‌كه‌سێك سه‌رسام ده‌بێ و ده‌یه‌وێ له ژیانیدا چاو له‌و بكات و وه‌ك ئه‌و بژیی و وه‌ك ئه‌ویش بیر بكاته‌وه، ئه‌ڵبه‌ته به گوێره‌ی توانا‌و گونجاوی، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش به‌ره‌حمه‌ت بێ له ژیانیدا به چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌رسام بووه‌و زۆرجاریش ویستوویه‌تی وه‌ك ئه‌وان بژیی و وه‌ك ئه‌وانیش بیر بكاته‌وه‌و له ژیانیشیدا ره‌نگ بداته‌وه، له‌وانه :
* كه‌سایه‌تی شێخ عوسمان عبدالعزیز محمد به ره‌حمه‌ت بێ: ده‌توانم بڵێم مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌بێ زیاده رۆیی راسته‌وخۆ كۆپییه‌كی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز بوو، له رووی زانستییه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی گرنگییه‌كی زۆری به مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌دا، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش له‌و رووه زۆر گه‌شه‌ی كردبوو و وه به یه‌كێك له قوتابییه زیره‌كه‌كانی مامۆستا ناوی بلاَو بووبوویه‌وه، وه له زۆربه‌ی فه‌توا سه‌رده‌مییه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د دا مامۆستا مه‌لا عوسمان پشتگیری بۆ ده‌نووسیی و بریاری كاركردنیشی له‌سه‌ر ده‌دا.. وه له‌رووی وتار‌و نووسینه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ده‌قاو ده‌ق جێ پێی مامۆستاكه‌ی خۆی هه‌ڵگرت و ونی نه‌كرد، دوا به‌دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی عیلمی له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عوسمانه‌وه راسته‌وخۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌ستی دایه وانه وتنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعیی و پاشان وتاربێژیی و هه‌روه‌ها وه‌رگێران و نووسین.. له هه‌مووی گرنگتر جێ ده‌ست هه‌ڵگرتنی مامۆستا له بواری ته‌فسیركردنی قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی كه بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌فسیره‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان بوو.. وه له بواری عیباده‌ت و خواناسییه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د زۆر شێوه‌و گرنگیدانی مامۆستای له‌و بواره‌شدا پێوه دیاربوو.. وه له هیجره‌ت و كاری جیهادو راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیشدا به هه‌مان شێوه ده‌قاو ده‌ق كۆپییه‌كی ته‌واوی مامۆستا شێخ عوسمان عبدالعزیز بوو، ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌ردوو مامۆستای خواناس و موجاهید.
* كه‌سایه‌تی شێخ عبدالحمید كوشك ، بیرم دێ له ناوه‌راستی ساڵه‌كانی 1980 میلادی ئه‌وكاته‌ی له ئۆردوگا زۆره ملێًكانی سیروان بووین ، مامۆستا هه‌فتانه یان دو هه‌فته جارێك كاسێتیی شێخ كوشكی به ده‌ست ده‌گه‌یشت و به تامه‌زرۆیی گوێی له وتاره‌كانی ده‌گرت و پاشان مامۆستاش له وتاره‌كانی هه‌ینیی خۆیدا كاریگه‌ریی وتاره‌كانی پێوه دیاربوو و له شێوه‌ی ئه‌داكردنی وتار‌و شێوازی ده‌ربرینی و جورئه‌ت و حه‌ماسه‌ته‌وه ..
* كه‌سایه‌تی مامۆستای شه‌هید سید قوتب ، زۆر به ڕوونی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی كاریگه‌ریی ئه‌م زانا به‌رجه‌سته‌ی عاله‌می ئیسلامیی پێوه دیاربوو.. هه‌میشه ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر "سید" نه‌بوایه ئه‌م دینه پیرۆزه‌یه به‌ره‌و چڵه‌پۆپه‌ی سیاسه‌ت و به‌رێوه بردنی كاروباری ولاَت گه‌شه‌ی نه ده‌كردو هه‌ر له مه‌سه‌له‌كانی ته‌لاَق و نیكاح و (أحكام الاسره) قه‌تیس ده‌ماو مه‌عنا ئه‌ساسییه‌كه‌ی خۆی كه هه‌مووی پێغه‌مبه‌ران "علیهم الصلاه والسلام" بۆ ئه‌وه نێردراون له ده‌ست ده‌دا.. هه‌ر بۆیه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاریگه‌ری زۆری بیر‌و دیدی "سید"ی له‌سه‌ر بوو به‌تایبه‌ت كتێبی: تفسیر "فی ڤلال القرێ‌ن" و هه‌روه‌ها "معالم فی الگریق".. هه‌ر كاریگه‌ری دیدوبیری "سید"یش بوو مامۆستا رێگه‌ی بانگه‌وازو كۆچ و جیهادی گرته رێ و هه‌میشه له‌هوڵێ ئه‌وه‌دا كه ئه‌م دینی خوایه له میحرابه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ناو ده‌سه‌لاَت و كاروباری ده‌وڵه‌ت..
* كه‌سایه‌تی شێخی موجاهید عبدالله عزام ، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له دوای كۆچكردنیان بۆ ئێران و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و كه‌وتنه ناو قۆناغی جیهادو تێكۆشان، ئیتر له‌وه به دواوه مامۆستا ده‌ستی دایه خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه فیقهی جیهادو وتنه‌وه‌ی ئه‌و فیقهه به موجاهیدان له هه‌ردوو ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵیی و بارام ئاوای كۆماری ئیسلامیی ئێران، مامۆستا زۆر سه‌رسام بوو به جیهادو زانستی شێخ عبدالله عزام و سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی شێخ عبدالله ی وه ده‌ست كه‌وت و زۆر به گرنگیشه‌وه گوێی له كاسێته‌كانی شێخ عبدالله ی ده‌گرت .. پێی وابوو شێخ عبدالله عزام رابه‌رو پێشه‌نگی جیهاده له ئه‌فغانستان.. ره‌حمه‌تی خوا له هه‌ردووكیان..
* مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به ره‌حمه‌ت بێ، به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری هه‌ریه‌ك له‌م زانایانه‌یشی له‌سه‌ر بووه: - محمد بن عبدالوهاب ، ئیمامی به‌ننا ، دكتۆر یوسف قه‌رزاوی ..
× ئه‌وه‌ی زۆر زۆر مامۆستای بیتاقه‌ت كرد له ژیاندا /
زۆر به‌داخه‌وه مامۆستا له دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نیدا كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری زۆر خێرا رویاندا كه ده‌توانم بڵێم مامۆستایان زۆر زوو پیركردو زۆرخه‌میان دایه، یه‌كێك له‌و خه‌مانه‌ی كه زۆر زۆر ته‌ئسیری له مامۆستا كرد‌و زۆر پێی دڵگرانبوو كۆنگره‌كه‌ی ته‌وێڵه‌بوو له‌ساڵی 1999، كه یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون بوو، ئه‌و یه‌كبوونه‌ی كه مامۆستا پشكی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌وی تێدابوو بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی (باسك و برا)، به‌لاَم به‌داخه‌وه له كۆنگره‌كه‌داو بێ هیچ گوێدانه ماندووبوون و كه‌سایه‌تیی و سه‌نگینی مامۆستا، له‌و ململانه ناشه‌ریفه‌دا مامۆستایان خست و ئه‌و ده‌نگه‌ی كه پێویست بوو بیدرێتێ نه‌یدرایه‌و مامۆستای رێكخه‌رو هه‌وێنی ئه‌و یه‌كبوونه له‌و كۆنگره‌یه‌دا ده‌نگی پێ نه‌درا !! ئاگاداربووم كاتێ كه گه‌ڕاینه‌وه له ته‌وێڵه‌و دوای راگه‌یاندنی ده‌نگه‌كان مامۆستا ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی خه‌وی لێنه‌كه‌وت و زۆری به‌لاوه سه‌یرو قورس بوو كه بێ ویژدانیش ئابه‌و شێوه‌یه؟!! وه‌ك به‌رێز مامۆستا جه‌عفه‌ر ده‌یگێرێته‌وه‌و ده‌ڵێ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د پێی گوتین: چۆن ده‌بێ كه‌سانێك له دامه‌زرێنه‌ران و به‌ردی بناغه‌ی حیزبێك بن، به‌لاَم له ئاوا كۆنگره‌یه‌كداو به‌بێ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی درووست و شه‌رعی وه‌لا بنرێن؟!! یه‌كێكی تر له خه‌فه‌ته گه‌وره‌كانی مامۆستا له‌تبوون و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو كه مامۆستا ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ ته‌مه‌ن و هه‌موو ژیانی تێدا سه‌رفكردبوو، به‌لاَم به‌داخه‌وه پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆر‌و ماندووبونێكی بێ به‌رهه‌م، سه‌ره‌نجام بزووتنه‌وه ته‌قیه‌وه‌و بو به‌چه‌ند پارچه‌یه‌كه‌وه، مامۆستا زۆر زۆر خه‌می پێ خوارد‌و نیوه‌ی ریشی ره‌شی له‌و روداوه سه‌خته‌دا سپی كرد‌و هه‌ر به ئاواتی یه‌كگرتنه‌وه‌ش سه‌ری نایه‌وه !! پاشان یه‌كێكی تر له‌و خه‌مه قورسه‌ی كه مامۆستای ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌مبارو بیتاقه‌تكرد بێ ئه‌ده‌بیی و زماندرێژی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بوو كه كتێبێكی به‌ناوی (سێكس و شه‌رع و ژن) بلاَو كرده‌وه‌و پاشان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پاداشت و دیاری وه‌رگرت و هه‌ر به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه ئیجازه درا كتێبه‌كه‌ی بۆچاپ بكرێت و خرایه نێو كتێبخانه‌كانی كوردستانه‌وه، كه هه‌میشه مامۆستا بیری لێده‌كرده‌وه‌و زۆری خه‌می پێ ده‌خواردو ده‌یفه‌رموو جوله‌كه‌و گاوریش ئاوایان نه‌كردووه به‌ئیسلام و هیچ كات كورد ئه‌وه‌نده بێ دین و بێ ئه‌ده‌ب نه‌بووه‌و له‌هه‌موویشی گرانتر ئه‌وه‌بوو كه هیچ هه‌ڵوێستێكی جه‌ماوه‌ریشی به‌دوادا نه‌هات! ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌می مامۆستای گه‌وره‌تر كرد.. به‌لاَم ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه مامۆستا وه‌ك هه‌ڵوێستێكی ئایینیایه‌ی خۆی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له نامه‌كه‌دا داوای له سه‌رۆك كۆمار كردووه كه به‌زووترین كات رێگری بكات له‌و هه‌ڵه‌وه‌ڕیانه‌ی مه‌ریوان و مه‌ریوانییه‌كان!! ئه‌م سێ خه‌مه گه‌وره هه‌میشه مامۆستا باسی لێوه ده‌كردن و زۆر زۆر پێی سه‌خڵه‌ت و دڵشكاو بوو..
× مامۆستا‌و هه‌ڵس و كه‌وتی له‌ناو ماڵ و مناڵیدا /
مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" هه‌رچه‌نده خاوه‌ن مێزه‌رو جبه‌و سیفاتی مه‌لایه‌تی بوو، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌و خانه‌واده‌كه‌یدا زۆر به‌لوتف و به‌سۆزو میهره‌بان بوو، هه‌میشه ڕووخۆش و قسه‌خۆش بوو له‌گه‌ڵماندا، سه‌باره‌ت به نوێژه‌كان زۆجار به ده‌نگی به‌رز قامه‌تی ده‌كردو هاواری ده‌كردو ده‌یفه‌رموو نوێژه‌كه‌تان!! وه زۆرجاریش له‌گه‌ڵ ماڵ و مناڵیدا ده‌چوویه ده‌ره‌وه‌و هه‌رچه‌نده ده‌توانم بڵێم زۆریش كاتی نه‌بوو مافی ماڵ و مناڵی له سه‌یران و چوونه ده‌ره‌وه‌دا بدا!! مامۆستا له كۆتایی ته‌مه‌نیدا زۆر ئولفه‌ت و خووی گرتبوو به ماڵه‌وه‌و زۆر به سه‌برو ئارام بوو له‌گه‌ڵمان، ئه‌وه‌نده به‌سۆزو لوتف بوو وه‌كو هاوه‌ڵی لێهاتبوو له‌گه‌ڵماندا، كاتێ كه هه‌موو مناڵه‌كان له‌ماڵه‌وه بوون، ده‌رس و ده‌وری بۆ مناڵه‌كان دانابوو، بیرم دێ كتێبی "فتح المجید" و " فتح القریب"ی به مناڵه‌كان ده‌وت، وه ره‌مه‌زانانیش زۆرجار وانه‌و موحازره‌ی بۆ داده‌نان و باسی جۆراوجۆری بۆ ده‌كردن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو له‌م كۆتا ته‌مه‌نه‌یدا میهره‌بانییی و سۆز‌و خۆشه‌ویستی مامۆستا بوو له‌ناو ماڵ و مناڵیدا، جارێكیان به چه‌ند مانگێك پێش وه‌فاتی سه‌فه‌رێكی هه‌بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، مامۆستای ره‌حمه‌تی كه‌مێك له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی دواكه‌وت و بوویه هۆی تووره‌بوون و بێزاری!! كاتێ كه گه‌یشتنه سنووری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه كرد‌و هه‌ندێ قسه‌وباسمان كرد‌و دواتر فه‌رمووی: گه‌ردنم ئازادكه‌ن ده‌نگم به‌رز كرده‌وه به‌سه‌رتاندا.!! به‌راستی مه‌عنای باوكایه‌تی ده‌زانیی و زۆر په‌یوه‌ندیی توند‌و تۆڵی هه‌بوو له‌گه‌لمَاندا، وه هه‌ركات كێشه‌و ناره‌حه‌تییه‌ك رووی تێبكردایه‌ین، ته‌نها به بینینی ریشی جوان روخساری مامۆستا دڵ ئارام ده‌بووین!، سلاَوو ره‌حمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار برژێ به‌سه‌ر رۆحی پاك و میهره‌بانی مامۆستادا.
× مامۆستا‌و گوێگرتن له هه‌واڵ و رادیۆ‌و تلفزیون /
یه‌كێكی تر له سیفاته گرنگه‌كانی مامۆستا گرنگیدان بوو به هه‌واڵی رۆژو موتابه‌عه‌كردنی رووداوه‌كانی جیهان، وه له زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره گرنگه‌كانی كوردستان ئیشتراكی هه‌بوو، به‌تایبه‌ت گۆڤاری المجتمع ی كوه‌یتیی و ستانده‌رو رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و هاولاَتی و هه‌واڵ و چاودێر‌و چه‌ندین گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی تر.. وه به‌و سیفه‌ته‌ی كه به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه بوو ئاگای له زۆرێك له لێدوان و قسه‌و بابه‌ت و ماڵپه‌رو سه‌رچاوه راگه‌یاندنه‌كان بوو، وه له‌رووی ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایته‌وه، هه‌موو ئێواران به‌تایبه‌ت موتابه‌عه‌ی كه‌ناڵی الجزیزه‌ی ده‌كردو دواتریش له زاگرۆس تیڤی و جارجاره‌یه‌كیش بۆ به ئاگابوون له هه‌واڵه ناوخۆییه‌كان گوێی له كوردستان تیڤی و كوردساتیش ده‌گرت، وه له‌به‌رنامه‌كانیشدا زۆرجار گوێی له الاتجاه المعاكس ده‌گرت، وه له‌به‌رنامه ته‌رفیهیی و ته‌نزئامێزه‌كانیشدا به‌گوێره‌ی كات موتابه‌عه‌ی "به‌رنامه‌ی به‌رنامه" ده‌كردو به‌رنامه‌یه‌كی باشبوو به‌لایه‌وه، وه له ده‌ستپێكردنی كاری حیزبایه‌تییه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی وه‌فاتی كرد رادیۆی هه‌بوو وه زۆر موتابه‌عه‌ی (bbc) بیبیسیی و هه‌واڵه‌كانی ئێرانی ده‌كرد، وه زۆرجاریش ئاگاداری ناوخۆی سایته كوردییه‌كان ده‌بوو، وه به‌پێی پێویست وه‌لاَمی پێویستی به بابه‌ت نووسه‌كان ده‌دایه‌وه.. وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا مامۆستا گوێی له مۆسیقا‌و گۆرانی و سروود ده‌گرت یان نا ؟؟ ئه‌وه‌ی راستیبێ مامۆستا زۆر خۆی له گوێگرتن له مۆسیقا ده‌پاراست، مه‌گه‌ر جارجاره نه‌بێت كه رێ ده‌ستی نه‌بوایه!! جارجاره‌ش موتابه‌عه‌ی سروده جیهادییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ده‌كردو گوێی له هونه‌رمه‌ند بیلال كه‌یوانی ده‌گرت، سه‌باره‌ت به گۆرانیش مامۆستاش وه‌ك هه‌ر ئینسانێ جارجاره گوێ له "عه‌لی ئه‌سغه‌ر"ی كوردستانی شل ده‌كردو دیاربوو پێی‌خۆش‌بوو.. خوای گه‌وره لێی خۆشبێت.
× شێوه‌و كاتی وه‌فاتكردنی /
به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌م بوو به‌رواری 5 ی محرمی 1429 كۆچی به‌رامبه‌ر 25/1/2007 زایینی له وه‌رزی زستاندا بووین، كاتژمێر دوای 6 شه‌شی سه‌ر له‌به‌ریانی بوو زه‌نگی ته‌له‌فۆن لێیداو یه‌كێك له خوشكه‌كانم بوو پێی راگه‌یاندین: وا بزانم بابه مردووه، له وه‌لاَمدا وتم: وا مه‌ڵێ، یه‌عنی چی؟ خۆ بابه نه‌خۆش نه‌بووه، چۆن مردووه؟ دواتر دایكم هاته سه‌رخه‌ت و وتی عیرفان گیان باوكتان وه‌فاتی كرد‌و گه‌رایه‌وه بۆلای خوا !! ئیتر مه‌گه‌ر رب العالمین خۆی بزانێ كه له‌و كاته‌دا چ وه‌زعێكمان به‌سه‌ردا هاتوو و چ موسیبه‌تێكی گه‌وره‌و گران بوو، خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ئاگاداره هیچ كات ئابه‌و شێوه توشی شۆك و بێتاقه‌تی نه‌بووین و نابین، چونكه هه‌مووجار ده‌یڵێم و دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه گریان و شیوه‌نی ئێمه بۆ باوكمان دوو جۆر بووه: یه‌كێكیان وه‌ك سۆزی كوڕ‌و باوكایه‌تیی و ئه‌وی دیكه‌شیان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌وعییه‌تی ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له كوردستان و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كه‌دا دووباره نابێته‌وه، چونكه مه‌لای مێزه‌ره به‌سه‌رو خاوه‌ن جبه، ئا به‌و نه‌وعه بیر‌و دیدو فیكره جیهادییه‌و عه‌قیده پاكییه‌وه مه‌حاڵه دووباره ببێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بۆ ئیسلام و موسڵمانان خه‌م و كه‌لێنێكی گه‌وره‌و گرانتربوو!! المهم: مامۆستا پێش هه‌فته‌یه‌ك له وه‌فاتی هاواری پشت و نێوشانی ده‌كردو ده‌یفه‌رموو: شه‌وانه نێو شانم زۆر دیشێ و ئازارم هه‌یه، له‌و هه‌فته‌یه‌دا قه‌ده‌ر وابوو كه ئێمه‌ش له سلێمانییه‌وه گه‌رابووینه‌وه هه‌له‌َبجه‌و له‌خزمه‌تیدابووین، هه‌ر چه‌ند مامۆستا زه‌ختی خوێنی له‌گه‌ڵدابوو، به‌لاَم ئابه‌و شێوه‌یه‌ش نه‌بوو كه ئیحراج و بێتاقه‌تی كردبێت، وا دیار بوو كه له‌و هه‌فته‌دا سووكه جه‌ڵده لێی دابێت و تووشی ئه‌و ئازاره‌ی كردبێت، وه زۆریش داوامان لێ‌كرد كه بابچین بۆ سلێمانی و سه‌ردانی دكتۆر بكه‌ین، به‌لاَم به گوێی نه‌كردین، ئیتر رۆژانه سه‌ردان و ته‌عزییه‌ی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌كردو زۆریش خۆشحاڵ و سه‌رحاڵ بوو، تا تقریبا دوو رۆژ پێش وه‌فاتی سه‌رله‌به‌یانییه‌ك دوای نوێژی به‌یانی زۆر به‌خێرایی هاواری كرد‌و وتی نێو شانم زۆر ئازاری هه‌یه‌و فریام بكه‌ون، هه‌موو هاتین به‌ده‌میه‌وه‌و پشتمان بۆ شێلاو عاره‌قێكی زۆر زۆری ده‌ركردو ئیتر باشتر بوویه‌وه، جا سه‌ری ساڵی كۆچیش بوو وتارێكی باشی ئاماده كردبوو بۆ رۆژی هه‌ینی وه‌ك خۆی ده‌یفه‌رموو، به‌لاَم پێم وت بابه‌گیان نه‌وه‌ك ئه‌و ئێشه لێت بداته‌وه‌و نه‌یه‌ڵێ وتاره‌كه‌ت ته‌واو بكه‌یت، قه‌یناكا وتاره‌كه‌ت هه‌ڵبگره بۆ جومعه‌ی داهاتوو، ئیتر قه‌ده‌ر وابوو ئه‌و جومعه‌یه نه‌كات و زوو زووش ده‌یدایه‌وه به گوێمداو ده‌یفه‌رموو نه‌تهێشت وتاره‌كه‌ی جومعه بده‌م باسێكی باشم ئاماده كردبوو سه‌باره‌ت به سه‌ری ساڵی كۆچی.. دواتر رۆژی سێشه‌م واته دوو رۆژ پێش وه‌فاتی، ئیمه‌یلێكمان بۆ هاتبوو له تارانه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ناو ته‌فسیره‌كه‌ی، ئیتر سه‌رقاڵی رێكخستنی ئه‌و هه‌لاَنه بووین و هه‌مووی راستكرده‌وه‌و فه‌رمووی ئه‌مانه‌م به‌زوویی بۆ ئیمه‌یڵ بكه‌ره‌وه بۆ تاران، سبحان الله وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئیتر مامۆستا به‌ته‌واوی ئیشی ته‌فسیره‌كه‌ی ته‌واو بووبێت و ئیتر شتێك نه‌مابێت كه جه‌نابی بۆی زیادبكات، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و رووداوه سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی كه دوو رۆژ پێش وه‌فاتی روویدا، هه‌ر له هه‌فته‌ی (مرض الموت)ی مامۆستادا بووین، شه‌وێكیان مامۆستای باوكم ته‌له‌فۆنی كرد بۆ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی كه جه‌نابیان له‌شاری سنه بوون و ئه‌ویش نه‌خۆشبوو به‌نیازی سه‌فه‌ری سعودیه بوو به‌مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری، ئیتر باوكی ره‌حمه‌تیمان قسه‌و گفتوگۆی زۆر له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا عه‌لی كرد‌و زۆر دڵخۆشی مامۆستای دایه‌وه، چونكه مامۆستا مه‌لا عه‌لی به باوكمی فه‌رموو بوو: مه‌لا ئه‌حمه‌د بۆ سعودیه ده‌چم و بۆ مردن ده‌چم، گه‌ردنمان ئازاد بكه‌ن، ئیتر باوكی ره‌حمه‌تیمان زۆر زۆر دڵگران و بێتاقه‌ت ده‌بێ به‌قسه‌كه‌ی شێخ عه‌لیی و له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د زۆر باسی مێژوو كاره جوانه‌كانی خۆیی بۆ ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێ: تۆ ئه‌وه‌نده‌ی شاخه‌كانی هه‌ورامان سه‌ربه‌رزو مێژوو به‌رزو خاوه‌ن جیهادو موقاوه‌مه‌ت بووی، هه‌رگیز نه‌به‌زیی و گوێ به‌هیچ شتێك مه‌ده، دیاربوو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش زۆر دڵگران بوو بوو به وته‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌لیی و دواتریش هه‌ر بۆ ئێمه‌ی ده‌گێرایه‌وه‌و له دڵی ده‌ر نه‌ده‌چوو، ئه‌وه‌بوو قه‌ده‌ر وای دانابوو كه ده‌بێ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د پێش مامۆستا مه‌لا عه‌لی وه‌فات بكات، خوای گه‌وره له هه‌ردووكیان خۆش ببێت، هه‌ر له‌و هه‌فته‌ی نه‌خۆشییه‌ی مامۆستای باوكماندا بووین سه‌ردانی ماڵێكمان كرد له‌گه‌ره‌كی گولاَن به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشیی و ته‌عزیه، سبحان الله مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د باسی نیعمه‌تی مردنی بۆ ئاماده بووان ده‌كردو زۆر به شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش ئه‌و باسه‌ی بۆ ئاماده بووان كرد، یه‌كێكی تر له‌و رووداوه سه‌رنج راكێشانه‌ی كه له‌هه‌فته‌ی وه‌فاتی مامۆستادا روویدا ئه‌وه‌بوو كه من له‌خزمه‌تیدا بووم به‌ره‌و گه‌ره‌كی گولاَن له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو له‌ناو سه‌یاره‌كه‌دا كه‌وتینه گفتوو گۆو باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك مامۆستای قه‌له‌ق كردبوو، رووم تێكردو وتم بابه‌گیان هیچ نییه ئه‌وه‌نده گوێی مه‌ده‌رێ له‌وه ده‌چێ تۆزێ ترسابیت؟!! له وه‌لاَمدا مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د فه‌رمووی: جا رۆڵه‌گیان له چی بترسم الحمدلله خۆم به پاك ده‌زانم و هیچ ترسێكم نیه چونكه نه عه‌ماله‌تم بۆ پارتیی و یه‌كێتی كردووه نه بۆ ئێران و نه‌بۆ هیچ لایه‌ن و كه‌سێكی تر، ئیتر له‌به‌رچی ده‌بێ بترسم؟!! وه زۆریش ئه‌م دۆعاو وته‌یه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه‌و ده‌یفه‌رموو: خوای گه‌وره عاقیبه‌ت خێرمان بكات ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ندێ مه‌لاو كه‌سایه‌تیی تووشی تاقیكردنه‌وه نه‌بین و دوایی ده‌رنه‌چین؟!! وه چه‌ند رۆژێ پێش وه‌فاتی سه‌ردانی گڵكۆی مامۆستا مه‌لا عوسمانی مامۆستا‌و خه‌مخۆری كردبوو و له‌وێ دۆعای خێری بۆ كردبوو، وه چاوی پڕ له فرمێسك بو بوو، كات هات و كاته‌كان رۆشتن و رۆژ رۆژی پێنجشه‌م ده‌بێ و مامۆستای ره‌حمه‌تی كه هه‌ڵده‌ستێ بۆ نوێژی به‌یانی والله أعلم ئه‌و ئێشه لێی ده‌داته‌وه‌و ئیتر دوای نوێژ نه‌خه‌وتبوویه‌وه‌و هه‌ندێك خۆی مه‌شغوڵكردبوو به نووسین و جارێ به كۆمپیوته‌ره‌كه‌یه‌وه‌و هه‌ر ئاوا تا كات ده‌گاته نزیكه‌ی 6 شه‌شی سه‌ر له‌به‌یانی، ئیتر ئێشه‌كه ده‌داته‌وه له نێوشانیی و بانگ ده‌كات له خێزانیی و هه‌ر ئه‌وه‌نده فریا ده‌كه‌وێ و زۆرێك ئه‌م دۆعایه به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش وه‌فاتی دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: یا شافی یا شافی یاشافی و له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌یی و له‌به‌رده‌م ماڵ و مناڵه‌كه‌یدا گیانی به په‌روه‌ردگاری خۆی ده‌به‌خشێته‌وه‌و گه‌وره‌ترین و ناخۆشترین و ئێش پێگه‌یه‌نه‌رتر هه‌واڵی وه‌فاتیمان ده‌داتێ و تا ئه‌به‌د له‌بیرناچێته‌وه.. خوایه‌گیان مامۆستای باوكمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكاندا حه‌شربكه‌و هاوه‌ڵی ئه‌وان بێت.. ئامین.
كۆتایی
www.ahmadkaka.org
erfankaka@yahoo.com
