چمكێك له ئاكارو ڕه‌وشته‌كانی مامۆستا (١)
به‌شی یه‌كه‌م
ئاماده‌كردنی: عرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
الحمدلله، والصلاة والسلام علی رسول الله، الذی بلغ الرسالة وأدی الأ‌مانة ونصح الامة وجاهد فی الله حق جهاده ونحن علی ذلك من الشاهدین، وعلی آ‌له وصحبه ومن والاه..
خۆشه‌ویستانی مامۆستا/ به پێویستم زانی زۆر به كورتیی و پوختی به‌پێی وردكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، هه‌ندێ له سیفات و ئاكاری به‌رزی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودتان بۆ بخه‌ینه ڕوو، به‌و هیوایه‌ی كه جێی سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن بێت و ببێته وانه‌و ده‌رس بۆ قوتابیان و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ شوێن پێی زانایانی خواویست و خۆ نه‌ویست هه‌ڵبگرن، وه هه‌وڵمانداوه ورده‌كاری بكه‌ین له هێنانی ئه‌و ڕووداو و سیفات و ئاكارانه‌ی كه له‌مامۆستادا هه‌بوون و پرسیار‌و تحقیقی له‌باره‌وه بكه‌ین...
سه‌ره‌تا:
× مامۆستا له بواری بیروباروه‌ڕو عه‌قیده‌وه/
مامۆستا زانایه‌كی زۆر دامه‌زراوو عه‌قیده پاكبوو، به مه‌عنای كه‌لیمه له مه‌سه‌له‌ی (ئیمان و كوفردا) (سه‌له‌فییه‌كی ته‌واو بوو)، دوور بوو له فیكری (الإرجا‌ء والخوارج)، "واته: به به‌زه‌یی له‌گه‌ڵ دار‌و ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌م و توند‌و تیژ به‌رامبه‌ر به موسڵمانان" ئه‌م دوسیفاته‌ی هه‌رگیز تێدا نه‌بووه، له بواری حاكمیه‌تی رب العالمینه‌وه له دێر زه‌مانه‌وه هه‌ر له شارۆچكه‌ی سیروانه‌وه تا ده‌گاته زه‌مه‌نی هیجره‌ت و ئۆردوگاكانی دزڵیی و بارام ئاوا له وتار‌و ده‌رس و جموجوڵه‌كانیدا به‌كردار ره‌نگی دابوویه‌وه له ژیانیداو پێی وابوو كه ته‌نهاو ته‌نها ده‌سه‌ڵات و ته‌شریع ده‌بێ بۆ رب العالمین بێت، وه نابێ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تری ده‌ستكرد له ژیانی مرۆڤه‌كاندا كاری پێ بكرێت جگه له به‌رنامه‌كه‌ی خوای تاقانه كه قورئانه. هه‌مووجار ده‌یگوت: خوای گه‌وره زۆر به‌ره‌حم و به‌زه‌ییه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ نوێژێكی یان رۆژوویه‌كی یان باقی عیباده‌ته‌كانی تری جارجاره له‌ده‌ست بچێ، خوا چاوپۆشی لێده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوا چاوپۆشی له به‌نده‌كانی ناكات ئه‌وه‌یه كه به‌نده‌كانی شیرك و هاوه‌ڵی بۆ قه‌رار بده‌ن به‌تایبه‌ت له حاكمییه‌تدا !! وه ده‌یفه‌رموو: هه‌موو موسڵمانان لای خوا گوناهبارو تاوانبارن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قورئانه ماوه‌یه‌كی زۆر زۆره له حوكم كردن دوور خراوه‌ته‌وه‌و كاری پێناكرێ !! المهم مامۆستای ره‌حمه‌تی له حاكمییه‌تی په‌روه‌ردگاردا زۆر زۆر جیددی و توند بوو، له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووره‌كه‌ی عێراق و كوردستانیشدا له روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی و یه‌كێتی به‌ناوی بزووتنه‌وه‌وه زۆر به ئاشكرا ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به روونی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستووره‌كه روونكردبووه‌وه‌و داوای لێ‌كردبوون كه ده‌بێ ته‌نها ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانان بێت و به‌س!! وه له دوو وتاری هه‌ینی تایبه‌تیشدا له مزگه‌وتی (منیرة الفهد)دا زۆر به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستووره‌كه..
له‌باره‌ی ئه‌سماو سیفاتیی په‌روه‌ردگاریشه‌وه كاتێ كه ته‌فسیره‌كه‌ی ده‌نووسی تا ساڵی 1999 بۆ 2000 .. ئاگاداربووم زیاتر ره‌ئی و بۆچوونی "خه‌له‌فی" هێنابوو، چاوی له مامۆستای رابه‌رو سه‌ركرده‌كه‌ی خۆی كردبوو جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز (رحمه الله)، چونكه جه‌نابی رابه‌ری مه‌زنیش هه‌ردوو ره‌ئی سه‌له‌ف و خه‌له‌فی له‌وباره‌وه له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا هێنابوو.. پاشان كه "من" له وڵاتی (یه‌مه‌ن) گه‌رامه‌وه‌و سه‌رچاوه‌و كتێبی نموونه‌ییم له‌و باره‌وه بۆ باوكی ره‌حمه‌تیم هێنا، مامۆستای باوكم بێ چه‌ندوچوون ده‌ستی دایه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌و دواتر هه‌موو ته‌فسیره‌كه‌ی له بواری ئه‌سماو سیفاته‌وه خسته سه‌ر ڕای سه‌له‌ف، ئه‌وه‌ش خۆی بۆ خۆی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌رده‌خات.. جارێكیان له‌ناو ئۆتۆمبیل‌دا بووین و به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ده‌رۆشتین و كتێبی ئه‌سماو سیفاتی ئیبن ته‌یمییه به‌شه‌رحی شێخ عوسه‌یمینی ده‌خوێنده‌وه، دواتر فه‌رمووی: به‌داخه‌وه له زه‌مانه‌ی ئێمه‌دا له حوجره‌كاندا ئه‌م هه‌موو كتێبه چاكانه ده‌ست نه ده‌كه‌وتن. وه ته‌نانه‌ت له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كه‌ئێمه ده‌مانخوێند كتێبی سه‌حیحی بوخاری و موسلیمیش هه‌ر نه‌بوو..!! بۆیه ئێستا گه‌نجه‌كانمان گله‌یی له مامۆستا مێزه‌ربه‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ن..
× له بواری زانست و نووسیندا /
له بواری خوێندن و خوێندنه‌وه‌و نووسیندا مامۆستا به شاهیدی ئه‌هلی عیلم و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م بێ وێنه بوو، وه‌ك پێشتر له ماڵپه‌ره‌كه‌یدا هێمامان پێكردووه مامۆستا نزیكه‌ی 18 ساڵ له حوجره‌دا ماوه‌ته‌وه‌و سه‌رقاڵی خوێندنی زانسته ئیسلامییه‌كان بووه، وه یه‌كێك بووه له فه‌قێ دیار‌و زیره‌كه‌كانی سه‌رده‌می خۆی، كاتێ كه له خزمه‌ت مامۆستا شێخ خالیدی موفتی له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه خوێندوویه‌تی به پێی وته‌ی نه‌وه‌و ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ئه‌وكات مامۆستایان بینییوه‌و ناسیوه شاهیدی زیره‌كیی و چاكه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، پاشانیش كه هاتووه‌ته خزمه‌تی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز له‌وێش هه‌ر نموونه‌ی فه‌قێی زیره‌ك و چاوكراوه‌و شه‌رم و حه‌یاو به دین بووه، مامۆستا هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كه ئیجازه‌ی عیلمی وه‌رده‌گرێ و ده‌چێته گوندی بناوه‌سووته‌و هه‌ر له‌وێ حوجره‌و مزگه‌وت ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه‌و چه‌ند فه‌قێیه‌ك ده‌گرێ و وانه ئایینیه‌كانیان پێ ده‌ڵێته‌وه.. مامۆستا له‌بواری زانست و زانیارییدا به شاهیدی زۆربه‌ی زانایانی گه‌وره‌ی كوردستان وه‌ك مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو مامۆستا سید نجم ا‌لدین تاهاو چه‌ندین زانای تری گه‌وره‌ی كوردستان شاهیدی زانایی مامۆستایان داوه به‌تایبه‌ت له‌بواری فیقهدا.. به‌تایبه‌ت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان رابه‌رو دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی زۆر زۆر ئیعتیمادی له‌سه‌ر بابه‌ته فیقهییه‌كانی مامۆستا هه‌بووه‌و زۆرجار پشتگیری فه‌تواو ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كردووه!! پاشان له وتار بێژیشدا كه خۆی وه‌ك مامۆستای مێزه‌ر به‌سه‌ر پیشه‌ی ئه‌وه بووه ماشا‌والله وتاربێژێكی سه‌ركه‌وتوو بوێر‌و چاونه‌ترس بوو، هه‌ر له شارۆچكه‌ی پێنجوێن و خورماڵ و سیروان و ئۆردوگاكانی ئێران و پاشان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان و هه‌روه‌ها له مه‌راسیمه سیاسیی و ئایینیه‌كانیشدا توانیویه‌تیی مافی وتاربێژیی و چاو نه‌ترسی خۆی له‌و بواره‌دا بسه‌لمێنێ، مامۆستا سه‌رجه‌م سیفاتی وتاربێژیی وه‌ك سیما‌و ڕیش و باڵا‌و هه‌یكه‌لی جوان و ده‌نگی خۆش و زوڵاڵ و له‌سه‌رخۆیی و شاره‌زایی له زانستی ته‌جویدو خۆشخوانی قورئان كه ئه‌وه مه‌رجێكی زۆر پێویسته كه مامۆستای وتاربێژ‌و پێشنوێژكار ده‌بێ به‌چاكی ئه‌و زانسته‌یه بزانێت!! وه له‌بواری نووسینیشدا ماشا‌والله هه‌میشه‌و شه‌وو رۆژ نه‌ده‌وه‌ستاو له نووسیندا باوه‌ڕناكه‌م كه‌س وه‌ك مامۆستای ره‌حمه‌تی ئه‌و تاقه‌ت و ته‌حه‌مموله‌ی هه‌بوو بێت!! هه‌میشه‌و هه‌مووكات سه‌رقاڵی نووسین بوو.. بۆیه زۆرجار دایكم و مناڵه‌كانیش هه‌ستمان ده‌كرد كه مافمان نادات و ئاگای لێمان نه‌ماوه‌و ئیتر جاجاره گله‌ییمان لێده‌كرد !! وه له‌كاتی په‌یابوونی كۆمپیوته‌ریشدا مامۆستا له‌و بواره‌شدا هه‌ر دوا نه‌كه‌وت و له رێی موحه‌ممه‌دی كوڕه بچوكیه‌وه رۆژانه زانیاری كۆمپیوته‌رو تایپكردنی بابه‌ت و ئه‌و بوارانه فێربوو، بۆیه بۆخۆی ده‌ستی دایه تایپكردنی زۆرێك له‌بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانی.. مامۆستا له ساڵی 1970 ی زایینیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته نووسین و تا ئێستا به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی مامۆستا گه‌یشتووه‌ته 26 به‌رهه‌م .. ده‌توانم بڵێم مامۆستا یه‌ك كات بێ خوێندنه‌وه‌و بێ نووسین نه‌بووه، چ له‌ماڵه‌وه چ له‌سه‌فه‌رو چ له‌ناو ئۆتۆمبیلداو چ له مه‌قه‌ڕو باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌دا، زۆر نرخی كاتی به‌لاوه بوو، وه زۆر جه‌ریئو به توانا بوو له بابه‌ته فیقهییه‌كاندا، هه‌میشه ئه‌و فه‌توایه‌ی هه‌ڵ ده‌بژارد كه له‌گه‌ڵ مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌مرۆی موسڵماناندا بگونجایه، ده‌توانم بڵێم مامۆستا خۆی به (مقلد) نه‌ده‌زانی !! ئه‌و كتێبانه‌ش كه مامۆستا زۆر گرنگ بوو به‌لایه‌وه ئه‌مانه بوون: (صحیح البخاری، صحیح مسلم، مجموعة الفتوی لإبن تیمیة، شرح اصول إعتقاد أهل السنة و الجماعة، معارج القبول فی شرح سلم الاصول، مغنی إبن قدامة، المجموع للامام النووی، الفقه الاسلامی وأدلته للدكتور وهبة الزحیلی، الجهاد والقتال فی السیاسة الشرعیة للدكتور محمد خیر هیكل، المحلی بالاثار لابن حزم، سبل السلام للصنعانی، نیل الاوطار للشوكانی، المفصل فی احكام المراة والبیت المسلم للدكتور عبدالكریم زیدان، زاد المعاد للامام ابن القیم الجوزیة، یسألونك فی ا‌لدین والحیاة للدكتور احمد الشرباصی، الفقه علی المذاهب الاربعة للشیخ عبدالرحمن الجزیری، فیچ القدیر شرح جامع الصغیر للعلامة المناوی، الكامل فی التاریخ لابن الاثیر، شرح السنة للامام البغوی، جامع الاصول لابن الاثیر، الترغیب والترهیب للامام المنذری، الاصابة فی تمییز الصحابة للعسقلانی، الفتاوی الكبری الفقهیة للعلامة ابن حجر الهیتمی، تاریخ الاسلام للدكتور حسن ابراهیم حسن، التشریع الجنائی الاسلامی للشیخ عبدالقادر عودة، حاشیة الجمل علی الجلالین للشیخ سلیمان الجمل، المختصر فی أخبار البشر"تأریخ أبی الفدا‌ء" للشیخ عمادالدین اسماعیل ابی الفدا‌ء، الاحكام السلطانیة للقاضی أبی یعلی الفرا‌ء، حواشی تحفة المحتاج للشروانی وابن قاسم، (مغنی المحتاج للشیخ محمد الشربینی، التاج، الجامع الاصول للشیخ منصور علی ناصف، ئه‌م دوو كتێبه‌یان ساڵی 1973 له گوندی بناوه‌سووته موتالاَو خوێندوویه‌تیه‌وه، به‌ده‌ستنووسی خۆی له‌سه‌ری نووسیوه)، وه زۆربه‌ی سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ته‌فسیری قورئانیشی له كتێبخانه‌كه‌یدا وه‌ده‌ست ده‌كه‌ون و زۆر سه‌رچاوه‌ی ته‌فسیری به‌لاوه گرنگ بوو، وه سه‌رچاوه كوردییه‌كانی بواری ته‌فسیری كوردی وه‌ك: ( ته‌فسیری مامۆستای رابه‌ری مه‌زن مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو شێخ محمدی خاڵ و مامۆستا هه‌ژار موكریانی له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن)، وه زۆر سه‌رسام و موعجه‌بی كتێبه‌كانی سید قطب و عبدالله عزام و ئیمام مه‌ودودیی بوو به‌تایبه‌ت ته‌فسیره‌كه‌ی "سید" هه‌زار ره‌حمه‌تی لێبێ، وه زۆربه‌ی كتێبه‌كانی سعید حوی له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن به‌تایبه‌ت ته‌فسیره‌كه‌ی، وه زۆربه‌ی نووسراوه‌كانی (دكتۆر یوسف قه‌رزاویی و محمد غه‌زالی میسری و عبدالله ناسیح عه‌لوان و محمد احمد را‌شد)ی له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن و هه‌میشه سوودو كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرتن، وه هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م نووسراوه‌كانی مامۆستای پایه‌به‌رزی كورد مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ریس به تایبه‌ت ته‌فسیره‌كه‌ی ته‌فسیری نامی خوێندوه‌ته‌وه‌و له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن، وه هه‌روه‌ها گرنگی زۆریشی ده‌دایه كتێب و نووسراوه‌كانی دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی و زۆر به زانایه‌كی لێهاتوو به جورئه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌دا، وه زۆر سه‌رسامی كتێبه‌كانی مامۆستا مه‌لا عبدالرحیمی مه‌وله‌وی بوو "به‌ره‌حمه‌ت بێ" به‌تایبه‌ت كتێبی (عه‌قیده‌ی مه‌رضیه) و زۆربه‌ی شیعره‌كانیشی له‌به‌ربوو، وه زۆربه‌ی كتێبه شیعرییه‌كانی وه‌ك نالیی و مه‌حویی و مه‌وله‌وی و مام هه‌ژارو چه‌ندانی تر له كتێبخانه‌كه‌یدا هه‌ن و موتالاَی كردوون). ئێستاش له كۆ كردنه‌وه‌و به‌چاپ گه‌یاندنی فه‌تواكانی مامۆستاداین انشا‌والله.. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه مامۆستا زۆر زۆر رێز‌و حورمه‌تی زانایانی لابوو، به‌تایبه‌ت زۆر رێز‌و خۆشه‌ویستی و دڵخۆشی فه‌قێ و تالیب العیلمی ده‌كرد.
× له بواری فیكری جیهادییه‌وه/
مامۆستا (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) پیاوێكی به‌شه‌هامه‌ت و جیهادی بوو، پێی وابوو ئیسلام بی َچه‌ك و خوێن نایه‌ته به‌رهه‌م و ده‌بێ ئوممه‌تی ئیسلامیی وه‌ك هه‌موو گه‌لانی تری جیهان خاوه‌ن قودره‌ت و جه‌یش و سوپا بێت.. وه ده‌یفه‌رموو ده‌بێ موسڵمانان -وه‌ك ئیمامی به‌ننا ده‌فه‌رموێ- هێزێكی چه‌كدارییان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هێزێك یان ناحه‌زێك به‌ربه‌ستبوون له‌رێگای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خودادا ئه‌م هێزه چه‌كداره به‌رهه‌ڵستیان بوه‌ستێته‌وه‌و بیانترسێنێ!! وه هه‌میشه سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌و موتالاَكردنی كتێبه‌كانی سید قوتب و عبدالله عزام چه‌ندین زانای جیهادیی و موقاوه‌مه بوو، وه باوه‌ری وابوو گه‌وره‌ترین چڵه‌پۆپه‌ی ئیسلام جیهاده‌و هه‌رگیز ئه‌م دینی خودایه بێ چه‌ك و جیهاد نایه‌ته به‌رهه‌م!! جارێكیان له مه‌ولودنامه‌یه‌كدا بووین، مامۆستا فه‌رمووی: خۆزگا له‌م یاده شكۆداره‌دا ئیسلام و موسڵمانان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ده‌بوون و چه‌ندین بۆمب و موشه‌كی دوور هاوێژ تاقیده‌كرانه‌وه، نه‌ك به‌و شێوه لاوازه‌ی ئێستا یادی سه‌ركرده‌و پێشه‌وای موجاهیدان بكرێته‌وه! مامۆستا پێش ئه‌وه‌ی كۆچ بكه‌ن بۆ ئێران له‌ساڵی (1987) له شارۆچكه‌ی سیروان حیزبی به‌عس به كۆپته‌رو جه‌یشه‌وه هاتبووه ناو ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه‌و خه‌ڵكێكی زۆریش كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه !! جا له‌وكاته‌دا مامۆستا‌و كۆمه‌ڵیك برا له بینا حكومییه‌كه‌ی نزیك ماڵی مامۆستا له‌گه‌ره‌كی چرۆسانه‌ییه‌كان به تاقم و تفه‌نگه‌وه خۆیان ئاماده‌كردبوو وه له‌ناو ئه‌و بینایه‌وه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر كۆپته‌ره‌كانی رژێم. وه پاش كۆچكردنیشیان بۆ ئێران له ئۆردوگای دزڵی سه‌رجه‌م سووره‌تی (الانفال)ی بۆ موجاهیدان ته‌فسیر ده‌كرد و به ده‌یان بابه‌ت و نامیلكه‌و چاوپێكه‌وتنی له‌باره‌ی جیهادو تێكۆشانه‌وه هه‌یه. زۆر جوان بوو بۆ مامۆستای خاوه‌ن مێزه‌روجبه كه تاقم و تفه‌نگ هه‌ڵگرێ و دژی زوڵم و زۆری زۆردان بوه‌ستێته‌وه‌و زیاتر له 20 ساڵ جیهادو موقاوه‌مه‌یان كرد له‌پێناو ئارامیی و ئاشتیی و خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كه‌یاندا !! به‌راستی مه‌لای مێزه‌ر سپیی و ده‌مانچه هه‌ڵگرتن هه‌ر له‌خۆیان ده‌هات!! سه‌لماندیان كه مه‌لا ئیش و كاری هه‌ر مزگه‌وت و جه‌ماعه‌ت و ژن ماره بڕین و ته‌ڵاق و ته‌ڵقینی مردوو نییه، به‌ڵكو مه‌لا ئه‌بێ ئاگای له هه‌موو جموجوڵێكی كاروباری خه‌ڵكیی و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش بێت!!
- هه‌ڵوێستی مامۆستا له باره‌ی داگیركردنی عێراقه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه/ هه‌ڵوێستی مامۆستای ره‌حمه‌تی سه‌باره‌ت به ئه‌مریكاو داگیركردنی عێراقه‌وه زۆر روون و ئاشكرابوو، ئه‌مریكای به داگیركه‌ر ده‌زانیی و زۆر سه‌خڵه‌ت و بیتاقه‌ت بوو كه ولاَتی عێراق به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن داگیركارانه‌وه داگیركراوه‌و به ناحه‌ق رۆڵه‌كانی هه‌ر رۆژه‌ی به ناوێكه‌وه تیرۆر‌و له‌ناو ده‌برێن، ئه‌وه‌نده ئه‌مریكای به‌لاوه زاڵم و سته‌مكار بوو هه‌مووجار ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له كۆلاَنێكدا دوو كه‌ڵه‌شێر شه‌ڕ بكه‌ن بێگومانم ده‌ستی ئه‌مریكای تێدایه!! ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌شێكبوو له فیكری جیهادی مامۆستا..
× له بواری كاری حیزبایه‌تییه‌وه/
مامۆستای ره‌حمه‌تی حیزبی وه‌ك وه‌سیله به‌كار ده‌هێناو حه‌زی ده‌كرد حیزبه‌كه‌ی خزمه‌تكارو ره‌حمه‌ت بێ بۆ گه‌ل و هۆزو نه‌ته‌وه‌كه‌ی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!! هه‌مووجار جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان رابه‌ری مه‌زن و باوكی ره‌حمه‌تیشم ده‌یانفه‌رموو: ئێمه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌مان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خوا درووستكردوه‌و حه‌زمان له ڕشتنی خوێنی كه‌س نه‌بووه!! وه سه‌باره‌ت به ته‌عامولیش له‌گه‌ڵ حیزبه عه‌لمانییه‌كانی تریشدا باوكم ده‌یفه‌رموو: ده‌بێ ئێمه پابه‌ندبین به‌و رێككه‌وتن و سوڵح و هودنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین!! له كاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌دا مامۆستا زۆر به خه‌م بوو! وه هه‌میشه له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بۆ مه‌قه‌ڕه‌كانی بزووتنه‌وه ئامۆژگاری پێشمه‌رگه‌و كاربه‌ده‌ستانی ده‌كرد كه به به‌زه‌یی و نه‌رم و نیان بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكداو زۆر دڵگران ده‌بوو كه خه‌ڵكی گله‌یی و گازنده‌یان به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه هه‌بوایه!! ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگاداری دیدو بۆچوونی مامۆستا بووین مامۆستا حیزبییانه ته‌عامولی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ری نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر برایه‌ك كارێكی پێویستی هه‌بوایه، یه‌كگرتوو یان نه‌هزه یان سه‌ربه‌خۆ بووایه جیاوازی نه‌ده‌كرد له به ئه‌نجامدانی كاره‌كه بۆی !! مامۆستا زۆر دڵخۆشیش بوو به بزووتنه‌وه‌كه‌یی و له‌و پێناوه‌شدا ئێش و ئازاری زۆری چه‌شت!! زۆر به‌گله‌یی بوو له‌ده‌سه‌ڵات كه بزووتنه‌وه‌یان ئابه‌و شێوه گه‌مارۆ داوه‌و هه‌موو ده‌رگایه‌كیان لێ داخستووه!! بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه زۆر به نییه‌ت پاكیی و بۆ خوا سوڵحاویی جیهادو تێكۆشانی ده‌كرد دژی زوڵم و سته‌م!! به‌ڵام دواتر ئاوایان لێ‌كرد كه كردیان!! وه مامۆستا زۆرحه‌زی له تازه‌گه‌ری بوو بۆ كاروباری ناوخۆی بزووتنه‌وه‌و زۆر زۆر به‌خه‌م بوو كه بزووتنه‌وه بگاته‌وه ئاسته‌كانی جارانی خۆیی و داوای نوێكاریی و تازه‌گه‌ری ده‌كرد بۆ به‌ره‌و پێشچوونی بزووتنه‌وه!! هه‌میشه حه‌زی ده‌كرد بزووتنه‌وه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ده‌عه‌ویی و ته‌ربه‌وی بێت پێش ئه‌وه‌ی جیهادی بێت، وه حه‌زی ده‌كرد كه‌سانی ئه‌هلی عیلم له‌ده‌وری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كۆ ببنه‌وه‌و زورجاریش ده‌یفه‌رموو به كۆمه‌ڵه برایه‌ك كه دێن بۆ ده‌وامی مه‌ڵه‌به‌ند به مێزه‌رو جامه‌دانه‌وه بێن!! وه هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه با ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه‌سانی پسپۆڕ‌و مه‌لاو زانا‌و شاره‌زایانی زانستی ئیسلامیی بیبه‌ن به‌رێوه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!! بۆیه به‌داخه‌وه ده‌توانم بڵێم بزووتنه‌وه زۆر قه‌دری زانایانی ئیسلامیی نه‌زانی به‌تایبه‌ت مامۆستای ره‌حمه‌تی..
× مامۆستا‌و عیززه‌ت و ویقار /
عیززه‌ت و ویقار سیفات گه‌لێكی زۆرجوان و به‌رزن كه په‌روه‌ردگار به هه‌ندێ له به‌نده‌كانی خۆی ده‌یبه‌خشێ، مامۆستا ئه‌وه‌نده به عیززه‌ت و به ویقار بوو له‌و دوو سیفاته‌شدا هه‌ر له پێش بوو !! له‌كاتی گفتووگۆو قسه كردن‌دا، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌و ده‌مه‌قاڵه‌ی سیاسه‌تدا، له‌كاتێكدا كه به شاندێكی سیاسیانه برۆشتایه‌نه لای لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌ناو ماڵ و منداڵی‌دا، هه‌میشه ئه‌و دوو سیفاته به‌رزه‌ی تیا به‌دی ده‌كرا !! ئه‌وه‌نده حورمه‌تی له مێزه‌رو جبه‌كه‌ی ده‌گرت، به‌رامبه‌ر وای ده‌زانی مامۆستا خوانه‌خواسته فیزو كیبری تێدایه ! به‌ڵام مامۆستا زۆر كه‌سێكی متواچع و قسه‌خۆش و نه‌فس به‌رز بوو، هه‌رگیز به ئه‌ندازه‌ی مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك خۆ به‌زلزانینی تێدا نه‌بوو، ئه‌وه‌نده به ویقار بوو ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه ماڵی مامۆستا له شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێران بوو، وه ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یش كه له هه‌ڵه‌بجه نیشته جێبوو، له هیچ شارێكی كوردستانی ئه‌مدیوو ئه‌و دیوو تا وه‌فاتی كرد بۆ یه‌كجاریش نه‌چووه بازاڕی هیچ یه‌ك له‌و شارانه.. هه‌میشه داوامان لێ ده‌كرد كه با بچینه ده‌رو كه‌مێك ئیسراحه‌ت بكه‌یت، له وه‌ڵامدا ده‌یفه‌رموو ئێوه خۆتان بچن با من نه‌یه‌م، چونكه ئه‌م مێزه‌رو جبه‌یه لێتان تێك ئه‌دات، وه ده‌بێ به‌هۆی منه‌وه نه‌رۆنه هه‌موو شوێنێك و ده‌به‌سرێنه‌وه !! وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر حورمه‌ت و ویقارو رێزی جبه‌و مێزه‌ر قه‌ت به ته‌نها نه‌ده‌گه‌ڕاو حه‌زی ده‌كرد هه‌میشه چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا بێت و زۆری پێ خۆش‌بوو كه ته‌نانه‌ت بۆ چوون بۆ مزگه‌وتیش به‌ته‌نها نه‌روات، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار بۆی نه ئه‌لوا !! جارێكیان من و باوكی ره‌حمه‌تیم پێكه‌وه ده‌چوین بۆ پرسه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، له پرسگه‌ی هه‌ڵه‌بجه رایانگرتین و پێیان وتین كه (عرفان) ناوی له لیستدایه‌و داواكراوه!! به‌ڵام به ئوسلوبێكی زۆر ناشرین و دوور له هه‌موو رێز‌و ته‌قدیرێك !! دواتر منیان داگرت و داوای موبایله‌كه‌یان لێ ده‌كردم و باوكی به عیززه‌ت و به ویقاریشم نه‌یدانێ و زۆر به‌توندی چوو به گژیاناو لێیان تووڕه بوو، دواتر خۆم گوێم لێ‌بوو دوای ئه‌وه‌ی كه منیان بردبوویه ژوورێك له ژووره‌كانی پرسگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌یانگوت: ئێمه نه‌مانووت مادام مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی له‌گه‌ڵدایه ده‌ستگیری نه‌كه‌ن ؟!! دوای ئه‌وه‌ش یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌كانی ئاساییش پێی گوتم ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مری گرتنی تۆمان لایه، به‌ڵام له‌به‌ر باوكت نه‌مان توانیوه ده‌ستگیرت بكه‌ین چوونكه باوكت زۆر توند ڕه‌وه!! ئه‌وه‌بوو تا باوكی ره‌حمه‌تیم مابوو نه‌یانتوانی ده‌ستگیرم بكه‌ن، دواتر كه وه‌فاتی فه‌رموو هه‌ر له پرسه‌كه‌ی باوكمدا ده‌ستگیریان كردم!! سه‌باره‌ت به عیززه‌تی مامۆستا زۆر هه‌لًوێستی جوامێرانه هه‌یه كه جێی باس و نووسینه‌وه بێت به‌ڵام بۆ كاتێكی گونجاو تر خوایاربێت!! مامۆستا له‌به‌ر عیززه‌ت و ویقاری خۆیی و دینه‌كه‌ی هه‌ر له‌كاتی لێدانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كانی هه‌ورامان تا كاتی وه‌فاتی نه‌چوویه‌وه ناوچه‌ی هه‌ورامان و زێدی خۆی به‌تایبه‌ت خورماڵ، ده‌یفه‌رموو تا باره‌گاو ناوچه‌كانی بزووتنه‌وه له‌و ناوچانه‌دا نه‌كرێنه‌وه‌و ئاڵای بزووتنه‌وه تیایدا هه‌ڵنه‌كرێت هه‌رگیز ناچمه‌وه ئه‌و ناوچانه !! به یه‌كێك له وته به‌نرخه‌كانی مامۆستا كۆتایی به‌م كورته باسه ده‌هێنم كه ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر توندڕه‌ویی له ئیسلامدا بریتی بێت له به‌رگریی له ئه‌خلاق و پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموسی خه‌ڵكی، ئه‌وه به‌نده توند ڕه‌وترین كه‌سم !! هه‌زاران هه‌زار سڵاو له گۆڕِی مامۆستای به عیززه‌ت و به ویقار..
× مامۆستا‌و وه‌فاداریی و میوانداریی /
سیفاتی وه‌فاداریش یه‌كێكه له گرنگترین سیفاتی مرۆی موسڵمان، وه جوانترین و ڕازاوه‌ترین و به ئه‌مه‌كترین سیفاتی مرۆڤه‌كانه، ده‌توانم بڵێم مامۆستا له‌و بواره‌شدا به‌شاهیدی دۆست و خزم و خۆشه‌ویستانی وه‌فادارترین كه‌سبوو، زۆر زۆر حه‌زی به‌و سیفه‌ته جوانه ده‌كرد، بۆیه زۆرجار ده‌یفه‌رموو: هه‌رچی سیفاتی قه‌بیح و زۆر ناشرین هه‌یه له مرۆڤه‌كاندا قابیلی قه‌بووڵه، به‌ڵام سیفه‌تی بێ وه‌فایی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوڵ ناكرێ و قێزه‌ونترین سیفاتیشه !! مامۆستا زۆر زۆر سه‌رسام بوو به‌و سیفه‌ته جوان و پڕ له‌مه‌عنای دین و ئه‌خلاق و ره‌وشت به‌رزییه !! كه ده‌چوینه هه‌ر شارێك، بۆ نموونه سلێمانی یان هه‌ولێر باوه‌ڕ بكه‌ن هیچ كه‌سی له یاد نه‌ده‌كردو ئه‌گه‌ر به‌ته‌له‌فۆنێكیش بووبێت هه‌ر به‌سه‌ری ده‌كرده‌وه، وه ئه‌وه‌ی چاكه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به‌مامۆستا كردبێت مامۆستا هه‌میشه له یادی بوو وه زۆر رێز‌و حورمه‌تی له‌و كه‌سه ده‌گرت !! له‌م دواییانه‌شدا ئه‌گه‌ر مامۆستا سه‌ردانه‌كانی كه‌م كردبێته‌وه ته‌نها له‌به‌ر بواری ئه‌منی بووه، حه‌زی نه‌ده‌كرد به‌رامبه‌ر ئیحراج بكات و تووشی كێشه ببن، چونكه دونیا وای لێهاتبوو ئه‌گه‌ر مامۆستا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی بكردایه دواتر ئه‌و بنه‌ماڵه ڕوبه‌ڕووی پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌بوویه‌وه!! وه هه‌میشه ده‌یگوت ئه‌گه‌ر رێز‌و وه‌فاداربوون به‌رامبه‌ر به كه‌سێك یان بنه‌ماڵه‌یك تا سه‌ر بیبه‌ن و چاكه‌ی كه‌ستان له‌یاد نه‌چێت با به‌رامبه‌ریش وانه‌بێ به‌رامبه‌رتان !! وه مامۆستا به‌وه‌فادارترین كه‌سیشبوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وییدا به‌رامبه‌ر به كه‌سایه‌تیی و شه‌خسییه‌تی گه‌وره‌ی كورد‌و عاله‌می ئیسلامیی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز (رحمه الله) و بنه‌ماڵه‌كه‌یی و توانی تائه‌و رۆژه‌ش وه‌فاتی كرد هیچ جۆره بێ وه‌فاییه‌كیان به‌رامبه‌ر نه‌كات !! ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌فته‌ی كه مامۆستا تیایدا نه‌خۆش كه‌وت و وه‌فاتی كرد، چه‌ند رۆژێ پێش ئه‌وه مامۆستا سه‌ردانی مه‌زاری مامۆستای موجاهیدو خۆشه‌ویستی خۆی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانی كرد‌و وه‌ك ماڵئاواییه‌ك له دونیای جه‌نجاڵ و پڕ له بێ وه‌فایی دۆعای خێریشی بۆ مامۆستا كرد‌و فرمێسك به هه‌ردوو چاوانیدا ده‌هاته خوارێ و دوای چه‌ند رۆژێك جه‌نابیشی وه‌فاتی كرد‌و رۆشته‌وه خزمه‌تی پیاوچاكان و ئه‌م دونیا مه‌ینه‌تییه‌ی به‌جێ هێشت!! له‌م دوواییانه‌شدا كه دونیا گۆڕاو بێ وه‌فایی په‌ره‌ی سه‌ندو ده‌توانم بڵێم زۆر كه‌م كه‌س ده‌رچوو له‌و تاقیكردنه‌وه‌دا !! مامۆستا هه‌میشه ده‌یگوت: وه‌فا به‌ره‌و ئاسمان رۆشتووه‌ته‌وه‌و نه‌ماوه !! زۆرجاریش ده‌یفه‌رموو: ئه‌رێ ئه‌ڵێی كه‌س ناوێرێ سه‌ردانمان بكات !! یه‌كێكی تر له سیفاته جوان و به‌ناوبانگه‌كه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی میوانداریی و به‌ئه‌مه‌كی بو له‌گه‌ڵ میوان، زۆر به‌خوڵق و رووخۆش و بوو له‌گه‌ڵ میوان و ئه‌وه‌نده‌ی حورمه‌ت له میوان ده‌گرت میوانه‌كه ئیحراج ده‌بوو!! كاتێ كه میوانیش ده‌هاته سه‌ر سفره‌و كاتی نانخواردن ده‌هات، مامۆستای ره‌حمه‌تی هه‌رچی خواردنی به‌رده‌می خۆی ببوایه ده‌یخسته به‌رده‌م میوانه‌كه‌و تا كۆتایی نانخواردن هه‌ر خواردنی ده‌به‌خشییه میوانه‌كان، وه زۆرجاریش زو زو ده‌هاته ده‌ره‌وه‌و ده‌یفه‌رموو: ئاگاتان له خواردنه‌كان بێت باش ده‌ربچێت!! ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌شێك بوو له وه‌فاو وه‌فاداری مامۆستا..
× مامۆستا‌و میهره‌بانیی و چاوپۆشیی /
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ڕه‌حمه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی بوو به‌لاَم هه‌ر سیفه‌ته به‌رزه‌كانی وه‌ك ئه‌و سیفاتانه‌ی كه باسمان كردن به‌رده‌وام تیایدا ره‌نگی ده‌دایه‌وه، چونكه وا بلاَوه كه پیاوی سیاسیی بێ ره‌حم و به‌زه‌ییه‌و چاوپۆشی تیا نییه!! به‌لاَم سوپاس بۆ خوا له بواری میهره‌بانیی و چاوپۆشیشدا به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر هه‌ستی به‌و دوو سیفه‌ته به‌رزه ده‌كرد له مامۆستای ره‌حمه‌تیدا، زۆر به‌به‌زه‌یی و میهره‌بان و چاو پۆشیكار بوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌و كه‌سوكارو دۆست و خۆشه‌ویستانیدا، زۆرجار له‌لایه‌ن دۆستان و خۆشه‌ویستانیه‌وه به قسه‌یه‌ك یان به هه‌ڵوێستێك ئازار ده‌درا، به‌لاَم مامۆستا هه‌ر صه‌بری ده‌گرت و قه‌ت له‌رووی به‌رامبه‌ری نه‌ده‌دایه‌وه، وه ده‌یفه‌رموو قه‌ت روو شكێن مه‌بن و قسه له رووی به‌رامبه‌ر نه‌ده‌نه‌وه!! وه ده‌یفه‌رموو ئه‌م سیفه‌ته به‌رزه‌م له مامۆستای مه‌زنم جه‌نابی مامۆستا مه‌لاعوسمان وه‌رگرتووه !! جارجاره له‌ملاو له‌ولا قسه‌و باسی خه‌ڵكیان بۆ ده‌گێرایه‌وه، به‌لاَم زۆر دڵگران ده‌بوو، وه خۆم گوێم لێ‌بوو جارێكیان له‌جۆره هه‌ڵوێستێكی ئاوادا رووی كرده پارێزه‌رێكی خۆیی و پێی گوت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ده‌رگاكه‌شدا لوغمێكیان بۆ دانابووم هه‌رگیز بۆم نه‌گێڕنه‌وه كه كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه با ڕقم له‌كه‌س نه‌كوێت !!
× رێز‌و حورمه‌تی مامۆستا له هه‌ندێ زانای ناودارو به‌توانا /
- محمد بن عبدالوهاب: به پیاوێكی مجدد و دڵسۆز‌و خه‌مخۆر وه‌سفی ده‌كردو كتێبه‌كه‌یشی (فتح المجید)ی به مه‌نهه‌ج له قه‌ڵه‌م ده‌داو بۆ خۆیشی به‌ده‌رس ده‌یگوته‌وه، به‌تایبه‌ت به مناڵه‌كانی خۆیی ده‌گوته‌وه..
- ئیمام به‌نا: زۆری خۆشده‌ویست و به پیاوێكی راستگۆ‌و دیندارو موجاهید وه‌سفی ده‌كردو ئه‌ویشی له‌هه‌ندێ بواردا به مجدد دا ده‌نا .
- قه‌ره‌زاوی: زۆر سه‌رسام بوو به شێخ یوسف قه‌رزاویی و زۆریش گوێی له وته‌كانی ده‌گرت و كتێبی زۆریشی خوێندووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بواری فیقهی، وه به پیاوێكی ئازا‌و به‌جه‌رگ وه‌سفی ده‌كرد له فه‌توا داندا .
- ئه‌لبانی: سه‌باره‌ت به شێخ ئه‌لبانی ده‌یفه‌رموو: به‌راستی پیاوێكی ماندوو عه‌زیه‌ت كێشه‌و زۆر ماندوو بووه له بواری ته‌خریجی فه‌رمووده‌وه‌و جێگای ئیعتیباره.
- عبدالله عزام: زۆر شێخ عه‌بدوڵلاَی خۆش ده‌ویست و زۆریش پێی سه‌رسام بوو، وه زۆر به خوێنده‌واری ده‌زانی و به پیاوێكی عالیم و موجاهیدو خه‌مخۆری ده‌زانی.
- سید قوتب: پێی وابوو ئه‌گه‌ر فیكر‌و دیدی "سید" نه‌بوایه ئه‌وا دین به‌و شێوه‌یه گه‌شه‌ی نه ده‌كردو له چوارچێوه‌ی موعامه‌لات و ئه‌حوال شه‌خسی تێ نه ده‌په‌ری، وه زۆر سه‌رسام بوو به كتێبه‌كانی به‌تایبه‌ت: (فی ظلال القرا‌ن و معالم فی الطریق).
- ناصر سوبحانی: مامۆستا گوێی له هه‌ندێ كاسێتی مامۆستا ناصر سوبحانی گرت به‌تایبه‌ت ته‌فسیری سووره‌تی (ق) و كاسێته‌كانی موناقه‌شه‌ی نێوان مامۆستا ناصرو مه‌لا ئه‌حمه‌دی ده‌رگا شێخان. دواتر خۆم پرسیارم له مامۆستای ره‌حمه‌تی كرد سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و زانایی مامۆستا ناصر، له‌وه‌لاَمدا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بمایه سید قوتبی سه‌رده‌می خۆی ده‌بوو، ئه‌گه‌ر له‌و زاناتر نه‌بوایه !!
- ئه‌بو بصیر الطرطوسی: سه‌باره‌ت به شێخ ئه‌بو به‌صیر كاتێ كتێبی (عقیده الطحاویه بشرح ابی بصیر) خوێنده‌وه، دواتر هه‌مان كتێبی كرده مه‌نهه‌ج بۆ چه‌ند برایه‌ك و به ده‌رس پێی ده‌گوتنه‌وه، ئیتر له‌وه به‌دواوه زۆر سه‌رسام بوو به عیلم و زانستی و زۆریش به خاوه‌ن ئینسافی دا ده‌نا..
- مام هه‌ژار موكریانی: زۆر سه‌رسام بوو به ره‌وانبێژیی و كوردی زانی مامۆستا‌و به كه‌ڵه زانا‌و كه‌ڵه شاعیری كوردی دا ده‌نا..
- شێخ محمدی خاڵ: سه‌رسام بوو به ته‌فسیره‌كه‌یی و ئاواتی ده‌خواست كه خۆزگا ته‌فسیره‌كه‌ی ته‌واو بكردایه، چووبوویه خزمه‌تیی و ده‌یوت: پیاوێكی زۆر زانا‌و ئه‌هلی عیلم و به ویقار بوو، هه‌ر بۆیه ته‌فسیری خاڵ یه‌كێك بوو له سه‌رچاوه‌كانی ته‌فسیری رامانی مامۆستای ره‌حمه‌تی..
به‌شی دووه‌م بخوێنه‌وه...
