ژیاننامه‌ی مامۆستا - به‌شی سێیه‌م
به‌شی سێیه‌م
له‌ماوه‌ی ژیانی خه‌باتی شاخدا زۆرێ له كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانی جیهانی ئیسلامی بینیوه ، له ئێران و سعوودیه و توركیا‌و سوریا‌و لیبیا ، له‌وانه: دكتۆر فه‌تحی یه‌كه‌ن ، شێخ ئه‌حمه‌د كفتارۆ موفتی سوریا، شێخ سه‌عید شه‌عبان ، بورهانه‌دین ره‌بانیی و حیكمه‌تیارو ، شێخ عبدالله بن باز و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی و بانگخوازی سعوودیی _ د. حارس زاریی و عه‌دنان دوله‌یمیی و ئاغای خامنه‌ئیی و ره‌فسه‌نجانیی و ئاغای مونته‌زه‌ری ، د. ئه‌حمه‌د كوبه‌یسیی و موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی ولاَتی لیبیا‌و له توركیاش چاوی كه‌وتوه به چه‌ندین به‌رپرسی پارته ئیسلامییه‌كانی ئه‌و ولاَته‌و دواتریش وه‌ك وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی رابه‌ری مه‌زن شێخ عوسمان عبدالعزیزی ره‌حمه‌تی بۆ یه‌كه‌مین جار به جل و به‌رگی كوردییه‌وه چوونه ناو په‌رله‌مانی توركیا‌و له‌وێش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیری ئه‌و ولاَته پێشوازی كران ، وه چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر .
له ساڵی 1991 كاتێ ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری كوردستان ڕوویدا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له ڕێك خستنی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه و پێكه‌وه دابه‌زینیان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی نێو كوردستان ، هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی پارته نه‌یاره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌حمه‌د بوو له باره‌گای هێزی هه‌ورامان ، له‌ناوچه‌ی گوندی دزڵی- ئێران ، سه‌باره‌ت به شێوه‌ی دابه‌زین و پێكه‌وه ژیان له نێو كوردستاندا . هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌داو له كاتی ڕاپه‌ڕیندا له‌به‌ر لێهاتوویی و دڵسۆزی خۆی ، كرایه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌ربازی بزووتنه‌وه . ساڵی 1992 كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان هاته‌كایه‌وه جه‌نابی مامۆستا به دڵ و ڕۆحێكی فراوانه‌وه به ووتارو فه‌تواكانی لاوه‌كانی كوردستانی بۆ به‌شداریكردن زیاتر هه‌ڵده‌نا ، كه ئه‌وكات لیستی سپی بوو ، خۆیشی بۆ وتاردان و خه‌ڵك وریاكردنه‌وه بۆ لیستی سپی بزووتنه‌وه زۆر به په‌رۆش بوو ، ته‌نانه‌ت خۆی ده‌گه‌یانده دورترین شوێن وترسناكترین شوێنی كوردستان وه‌ك كوفریی و كه‌لار و هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ ... له‌هه‌مانكاتدا له‌نێو سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كاندا كه‌سانی تر هه‌بوون كه پێیان قورس و گران بوو ماڵ و حاڵیان به جێ بهێڵن و بگه‌رێنه‌وه كوردستان !! كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یه‌نرا دووپارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان ناكۆكی كه‌وته نێوانیان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ( 48_50 ) به‌لاَم جه‌نابی مامۆستا له‌گه‌ڵ رابه‌ری مه‌زن جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسماندا ده‌وری ئیسلاَح و ڕێكخستنه‌وه‌یان بینی له گۆڕینی هاوكێشه‌كه بۆ ( 50 -50 ) (له سالاَنی 92بۆ 93 _ 94 ) جه‌نابی مامۆستا ده‌ورێكی گرنگیان بینی بۆ گه‌وره‌كردن و پێگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی دڵسۆزیی و بوێری خۆی بوو ، به‌تایبه‌تی له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا وتاری ده‌خوێنده‌وه‌و خه‌ڵكی كۆ ده‌كرده‌وه‌و بنه‌ماو ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی بۆ شیده‌كردنه‌وه . ساڵی 1993 كه‌شه‌ڕی نه‌خوازراوی ناوخۆ دروست بوو جه‌نابیان زۆر دژی ئه‌و كاره بوون ، زۆریش هه‌وڵی ده‌دا كه ئه‌و شه‌ڕه ڕوونه‌داو راگیردرێ ، به‌لاَم قه‌راری هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌ده‌ست ئه‌وان ده‌رچوو بوو !!
له‌شه‌ڕو ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی ناحه‌زانی ئیسلامیشدا ، به‌جه‌رگترین سه‌ركرده بوو ، له‌گه‌ڵ موجاهیداندا هه‌نگاوی به گوڕی ده‌نا ، چ له هه‌ڵه‌بجه چ له خوڕماڵ چ له شوێنانی تر ، له كێشه سه‌پێنراوه‌كه‌ی خوڕماڵی 1992 دا بێ خۆ جیاكردنه‌وه و خۆ شاردنه‌وه ، شه‌وو ڕۆژ له نێو موجاهیداندا بوو كه ئه‌و كات بزوتنه‌وه‌ش زۆر لاواز بوو ، به‌ره‌ی كوردستانی ئه‌و كاته‌ش هێزی سێ قۆڵی كۆكردبوویه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه .. هه‌ر بۆیه له‌خه‌باتی شاخ و شاردا جه‌نابیان زۆر خۆشه‌ویستی ناو پێشمه‌رگه بوون ، چونكه هه‌رگیز خۆی له موجاهیدان جیا نه‌ده‌كرده‌وه و زۆرترین ته‌مه‌نی له نێوباره‌گاكانی موجاهیداندا بردۆته سه‌ر ، زیاتر له‌وه‌ی له‌ناو ماڵ و منداڵی‌دا بژی .
له نه‌كسه‌ی 94یشدا جه‌نابیان ده‌وری كاریگه‌ری بینی له جۆشدان و كۆكردنه‌وه‌ی دوباره‌ی هێزه‌كانی بزووتنه‌وه له سنوره‌كانی هه‌وراماندا . ئه‌و فه‌تره‌یه‌ش زۆرترین كاتی ژیانی له سه‌نگه‌رو باره‌گاكانی بزووتنه‌وه به‌سه‌ر ده‌برد ، كه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌و ساڵه هاته پێشه‌وه ماڵ و مناڵی خسته ئه‌و لاوه‌و له وشكه‌ناوو له‌ناو موجاهیداندا جه‌ژنی كرد ، جه‌ژنی قوربانی هه‌مان ساڵ له كه‌ره‌جاڵ له نێو موجاهبداندا ئه‌نجامدا ، ئێسته‌ش كاسێته‌كانی وتاری جه‌ژنه‌كانی كه‌ره‌جاڵ و وشكه‌ناوی دیارترین سه‌ربه‌رزیی و سه‌روه‌ریی و شایه‌تی ژیانی نه‌سره‌وتی شێخی موجاهیدانن . به‌لاَم زۆر به‌داخه‌وه بۆ بێ ئینسافیی و خه‌تخه‌تێنی ناو بزووتنه‌وه !!
جه‌نابی مامۆستا زۆر ئاواتی وه‌حده‌تی سه‌ف ویه‌كڕیزی موسوڵمانان بوو ، زۆر دژی خه‌ت وباڵ جیاكردنه‌وه بوو ، له هه‌مان كاتیش‌دا زه‌مینه له‌بار بووه بۆی وه‌ك : كه‌سایه‌تی ئیسلامیی و سیاسیی و، زۆرترین هێزی بزووتنه‌وه‌ی له‌پشت بوو ، به‌لاَم دین و ره‌وشتی به‌رزی مامۆستا رێی نه‌ده‌دا ته‌نانه‌ت بیری لێ بكاته‌وه ، وه زۆر حه‌زی له ئیلتزامی دینیی و سیاسیی بوو ، زۆر حه‌زی ده‌كرد باڵه ئیسلامیه‌كان له كوردستان ببنه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هێز ، زۆرجار پێشنیاری ئه‌وه‌شی ده‌كرد ، هه‌مووجار سه‌رزه‌نشتی سه‌ركردایه‌تی ده‌كردو پێی ده‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی كوردستانیی و عێراقیدا هه‌ر په‌یماننامه‌یه‌ك ده‌به‌ستن له‌سه‌ری پابه‌ند بن ، كاتێكیش پڕۆژه‌ی یه‌كگرتنی بزووتنه‌وه و ڕاپه‌ڕین هاته كایه‌وه جه‌نابیان كه‌سێكی سه‌ره‌كی بوون له داڕشتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه و زۆر هیواو ئه‌مه‌لی به‌و یه‌ك گرتنه هه‌بوو ، چونكه له ڕووی دینه‌وه سه‌یری وه‌حده‌ت و برایه‌تیی ده‌كرد . كاتێكیش كه پڕۆژه‌كه سه‌ری گرت جه‌نابیان وه‌ك سه‌رۆكی وه‌فدی بزووتنه‌وه ده‌ست به‌كار بوون و، زۆر به‌په‌له بوو بۆ ئه‌و یه‌كگرتنه‌یه ، ئه‌وه‌بوو له لایه‌ن هه‌ندێ له برایانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه كه‌وتنه گله‌یی و گازنده‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تییه‌وه ، گوایه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌كه زۆر ده‌چێته پێشه‌وه و په‌له ده‌كات ، كه یه‌كگرتن ئه‌نجام دراو ته‌وزیعی ئه‌ندامان و مه‌كاتیبه‌كان كرا ئه‌وه‌بوو له شورای یه‌كبوندا ژماره‌ی ئه‌ندامان زیاد له ئاستی دیاریكراو بوو ، لێره‌شدا له ناو هه‌موو سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌دا ته‌نها مامۆستای ره‌حمه‌تی بوو له پله‌وپایه‌ی سیاسی خۆی ده‌بورێ و پێیان ده‌ڵێ: برایینه من ئاماده‌م یه‌كێ له‌و برایانه بخه‌نه جێگاكه‌ی من به‌لاَم به‌شه‌رتێ ئه‌و یه‌كبوونه سه‌ربگرێت و موسڵمانان ببنه یه‌ك هێز . ( له‌سه‌ر زاری كاك حاجی كمال ره‌حیم ( .
جه‌نابی مامۆستا له نێو مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌دا بوبووه هێما و جێی متمانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ، هه‌ر فه‌تواو به‌یانێكی گرنگ بووایه جه‌نابیان ده‌یان نووسی . هه‌ر هه‌یئه‌تێكی سیاسی ببوایه ئه‌و سه‌رۆكی ده‌بوو ، به پێی وته‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی باسك له هه‌ر وه‌فدو موناقه‌شه‌یه‌كدا بوایه قورسایی و سه‌نگینی بۆ بزوتنه‌وه دروست ده‌كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو بواره‌كانه‌وه شاره‌زا بوو، فیكر ، سیاسه‌ت ، فیقه و شه‌رعزانی ، وه له ده‌ركردنی هه‌ر فه‌توایه‌كدا له دوای جه‌نابی مامۆستا عوسمانه‌وه متمانه خرابوویه سه‌ر جه‌نابیان له‌لایه‌ن قیاده‌و قه‌واعیده‌وه . له به‌شداریكردن له په‌رله‌مانی یه‌كه‌می كوردستان 1992 هه‌ر متمانه به نوسینه‌كانی ئه‌و ده‌كرا ، له حه‌رامكردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان له ساڵی 1993 و فرۆشتنیی و تالاَنكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان ، بۆ ئێران و توركیه ، هه‌ر پشت به فه‌تواكانی ئه‌و ده‌به‌سترا .
هه‌روه‌ها له حه‌رامكردنی به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی كوردستانی ساڵی 1993 بۆ لێدانی په‌كه‌كه له قه‌ندیل جه‌نابیشی له‌گه‌ڵ جه‌نابی رابه‌ری مه‌زندا هاوده‌نگ و هاو ره‌ئی بوو و هه‌ر پشت به فتوای ئه‌وان ده‌به‌سترا .
وه‌ك باسمان كرد زۆر حه‌زی له ده‌وام و ئیلتزامات بوو ، كاتێ كه به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی بریاری ئه‌وه درا كه ده‌بێت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان له بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌رگه‌رت له‌گه‌ڵ 2_3 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌وێ بمێننه‌وه‌و ده‌وام بكه‌ن ، جگه له جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێ ئیلتزاماتی خۆی برده سه‌ر ، هیچ برایه‌كی تر له‌وێ نه‌مایه‌وه . جه‌نابی مامۆستا له‌به‌ر لێوه‌شاوه‌یی و ده‌ست پاكی ودڵسۆزیی ، له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌وه كراوه‌ته لێپرسراوی زۆربه‌ی مه‌كاتیبه زیندووه‌كان و گرنگه‌كانی نێو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌وانه : مه‌كته‌بی ده‌عوه‌و بانگه‌وازی ئیسلامیی ، ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندیی ، ڕێكخستن ، دارایی ، مه‌كته‌بی فه‌توا . ماوه‌یه‌كی زۆریش خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری جه‌ماوه‌ر و گۆڤاری مناره‌و ڕۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بووه ، وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه و تا كۆتایی ته‌مه‌نیشی هه‌ر له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه ... به‌لاَم زۆر جێی داخ و ئۆفه پێش ئه‌وه‌ی ته‌فسیری رامان به‌چاپ بگات ..له 6ی محرمی 1428 ی كۆچی به‌رامبه‌ر( 25 / 1 / 2007 )جه‌نابی مامۆستا دوای نوێژی به‌یانیی و ، قورئان خوێندنی به‌یانییان و ، به‌جێهێنانی نوێژه سوننه‌ته‌كانیی و دوای نزای خوایی چاوه گه‌شه‌كانی داخران و دڵه موجاهیده‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ئێمه‌ش دوای ( إنا لله وانا الیه را‌جعون ) ده‌ڵێین :
شخوص وأشكال تمر وتقتضی وتفنی الجمیع و المهیمن باقی .
( یاأیتها النفس المطمئنة ارجعی الی ربك راضیة مرضیة فادخلی فی عبادی وادخلی جنتی (
________________________________________________________
وه هه‌ر به‌رێزێك پێویستی به ژیاننامه‌ی مامۆستا هه‌بوو باپه‌یوه‌ندیی به ماڵپه‌ری مامۆستاوه بكات .
www.ahmadkaka.org
erfankaka@yahoo.com
