ژیاننامه‌ی مامۆستا- به‌شی یه‌كه‌م
نووسینی: عابد كاكه مه‌حموود
(به‌شی یه‌که‌م)
ده‌ستپێك:
بسم الله الرحمن الرحيم:-
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه ...
گه‌ر به‌چاوی سه‌رنجه‌وه بڕوانینه مێژووی ژیانی هه‌ڵكه‌وتوانی جیهان و كه‌ڵه‌پیاوانی فكر‌و عه‌قیده‌و بواری سیاسه‌ت ، ده‌بینین هه‌ر یه‌كه‌ی له بوارێ یان زیاتر له یه‌ك بواردا پسپۆڕ بووه‌و له ڕێی خزمه‌تكردنی دڵسۆزانه‌ی له‌و بواره‌دا به‌مرۆڤایه‌تی بووه‌ته ناوداری جیهان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێ فاكته‌ری جۆراوجۆر پاڵنه‌ربوون له پێگه‌یاندن و ده‌ركه‌وتنی هه‌ریه‌كه‌یان وه‌ك : هه‌ڵكه‌وتنی شوێنی نیشته‌جێ ، باروودۆخی ئابووریی ، باری سیاسیی ، ته‌كنه‌لۆجیای زانستیی . له پاڵ ئه‌و فاكته‌رانه‌شدا ، له نێو هه‌ڵكه‌وتوانی مێژوودا كه‌من یان ناوازه‌ن ئه‌وانه‌ی وا له‌یه‌ك كاتدا سه‌ركرده‌بن ، بیریاربن ، نوسه‌ربن ، موجاهیدبن ، حه‌ق شوناس بن ، حه‌ق بێژبن ، سیاسه‌ت مه‌داربن ، موفه‌سیربن ، چه‌ك و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست بن ، كۆڵنه‌ده‌ربن ، له گه‌یاندنی ئه‌و بانگه‌وازو په‌یامه‌ی هه‌ڵیان گرتووه ، خۆ جیاكه‌ره‌وه بن له ڕیزی تاغوت و ملهوڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌داو تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیشیان پێیان بڵێن : نحن فی هنا وأنتم فی هناك !!؟
ئه‌وه‌تا له كوردستانی ئازیزی عێراقی موسته‌عمه‌ره‌ی ئینگلیز‌و ئه‌مریكادا زوڵم و زۆری داگیركه‌رانی ئه‌وان و ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق ، وای كردبوو كه سه‌ركرده‌یه‌كی بووێری به هه‌ڵوێست دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان وه‌ك شێخی كوردان ( شێخ محمود ) بێته ڕیزی كه‌ڵه‌پیاوانی میژووه‌و له‌و بارودۆخه سیاسیه كه‌ڵك وه‌ربگرێت و كه‌سایه‌تی خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌ت به دنیا بناسێنێ ، هه‌رچه‌نده كۆتایی شۆڕشه‌كه‌شی به شكستی شێخ و گه‌لی كورد بووبێت . دوا به‌دوای شێخی به‌هه‌ڵوێست و بوێر شێخ مه‌حموود هه‌مان بارودۆخی سیاسی دووباره بووه‌وه‌و هه‌ڵكه‌وتوانی شۆرشگێری وه‌ك (شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی و مه‌لا موسته‌فای بارزانی) سه‌ری به‌رزیان تا دوا هه‌ناسه بۆ داگیركه‌ران نه‌وی نه‌كرد ، گه‌ر بۆ پێش ئه‌وانیش چاوێك هه‌ڵخه‌ین شێخ عوبه‌یدوڵلاَی نه‌هریی و (مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسیی و میر موحه‌ممه‌دی توران و شێخ سه‌عیدی پیران و نه‌وره‌سیی و شێخ عبدالسلام ی بارزان و قازی محمد)ی سه‌ركرده‌ی كۆڵنه‌ده‌ر .. ، له قوناغه‌كانی ژیانی دوای ئه‌وانیش مامۆستای شاره‌زووریی و شێخی خاڵ ، له قۆناغه دوا دواییه‌كانیشدا سه‌ركرده‌و موفه‌سیرو موجاهیدی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی چه‌وساوان پێشه‌وای ڕابوونی ئیسلامی جه‌نابی مامۆستا (مه‌لا عوسمان عبدالعزیز) و هه‌روه‌ها (مامۆستا مه‌لا عه‌لی عبدالعزیز)ی بلیمه‌ت و هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌ده‌ی 21 - 20 م بوون .
گه‌ر به سنووری كوردستانی ئازیزدا هه‌نگاوێك به‌ره‌و جیهانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی هه‌ڵگرین ئه‌وا ده‌بینین زۆر هه‌ڵكه‌وته‌یان له بواره جیاجیاكاندا پێگه‌یاندووه ، له لیبیای ئه‌وسای عومه‌ر المختاری ڕابه‌رو سه‌ركرده‌ی ڕزگاریخوازی لیبیادا ، هه‌مان ئه‌و زڵم و زۆره‌ی كه ئینگلیزه‌كان و هاوكارانیان به‌سه‌ر گه‌لی عێراق و گه‌لی كورد به تایبه‌تی هێنایان وشكستیان به شۆڕشه‌كانی شێخ محمود هێنا ، هه‌مان سیاسه‌ت و بیرۆكه‌ی داگیركه‌ره ئیتالییه‌كان بوو كه شێره پیاوێكی وه‌ك عومه‌ر المختاری سه‌ركرده‌ی پێ گه‌یاندو بووه ڕه‌مزی قاره‌مانێتی شۆڕشی ئازادیخوازی له سه‌رانسه‌ری دونیادا‌و تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی له ته‌مه‌نی 70حه‌فتا ساڵیداو سه‌روپشتی سپیی و تۆزاویی و ده‌ست و قاچه ماندونه‌ناسه‌كانی له‌و جیهادو شۆڕشه ، ساته وه‌ختێ خاوی نه‌كرده‌وه وئاخر وشه‌ی به‌رامبه‌ر به سێداره‌ی ئیتالییه داگیركه‌رو سته‌مكاره‌كان ئه‌مه بوو: (( نحن علی الحق إما ننتصر أو نموت )) ئێمه خاوه‌ن حه‌قین ، ئێوه‌ش داگیركه‌ر ، یان له‌پێناو ئه‌و حه‌قه‌دا هه‌موومان ده‌مرین ، یان سه‌رده‌كه‌وین . له‌ولاَتی مه‌غریبیشدا شێخ عبدالقادری جه‌زائیری وه‌ك كێ‌و به‌ڕووی داگیركه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كاندا وه‌ستایه‌وه و نه‌یهێشت نفوزی پیسیان بكه‌نه ناو خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه ، له میسری مه‌ڵبه‌ندی غیره‌ت و جیهاددا شێخ محمد عه‌بده‌ی سه‌ركرده‌و موفه‌كیرو موفه‌سیرو پاشان بۆ دوای ئه‌ویش قاره‌مانی له خۆ بورده‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕوناكبیرو موجاهیدو موجه‌دیدی دین) سید قطب) ی كۆڵنه‌ده‌ر و شێخی سه‌روه‌رمان (به‌ننا)ی ڕه‌حمه‌تیی و بۆ دواتر قۆناغه‌كانی ژیانی ئه‌مانیش ، گیانفیدای ئایین (ئیسلامبولی) دڵ و جه‌رگ پۆلاَیین به ڕووی زڵم و زۆری كۆن و نوێ‌دا وه‌ستانه‌وه‌و خوێن و ڕۆحێكی گه‌رم واقیعانه‌یان كرده‌وه لاشه‌ی هه‌زاران لاوی دڵ‌پڕ له ئیمانه‌وه .. به دوای ئه‌وانیش پاڵه‌وانێكی تری بێ چاوی وه‌ك (د. عومه‌ر عبدالرحمن)ی موجاهید خۆ ده‌نوێنێی و چۆك به تاغوتان داده‌نێی و ئێسته‌ش له زیندانه ناڕه‌واكه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌میشه‌یی زیندان ده‌كرێ.. وه له فه‌له‌ستینی ژیاری پێغه‌مبه‌رانیشدا _ سلاَوی خوایان له‌سه‌ر بێت _ (عبدالله عزام)ی موفتیی و موجاهید پێ ده‌گات و قه‌ڵه‌م و كرده‌وه و فه‌تواكانی له‌سه‌ر نازو نیعمه‌تی خه‌لیج و ناو نوێنی گه‌رم و نه‌رم ، دوور ده‌خاته‌وه بۆ ناو گۆڕه‌پانی كاری جیهادیی و كابول و قه‌نده‌هارو دۆڵی په‌نج شیر ، به دوای ئه‌ویش گه‌ردنه به‌رزو سه‌ره بێ لاشه نه‌نه‌ویه‌كه‌ی شێخی موجاهیدان ئه‌حمه‌د یاسینی بێ وێنه له نێو جه‌رگه‌ی زایۆنیزمه‌كاندا خۆی ده‌نوێنێ و پێیان ده‌ڵێ : یان ده‌بێ ئێمه بین یا ئێوه (( إما نحن واما أنتم لایمكن كلانا فی دیار الانبیا‌ء )) گه‌ر بۆ ڕۆژهه‌لاَتی جیهانی ئیسلامی سه‌ربڵند كه‌ین ، چ ده‌بینین ؟؟ شێره پیاوێكی وه‌ك (ئه‌حمه‌د شاه مسعود)ی به‌له‌ش و قه‌واره زۆر بێ وه‌زن و به‌لاَم به غیره‌ت و گیان فیدا ، به‌قه‌ده‌ر خه‌لیجی عه‌ره‌ب و تۆرا بۆرا ؟؟! له زوڵم و سته‌می داگیره‌كه‌ر ڕوسه‌كان و كلكه‌كانیان قۆڵی مه‌ردایه‌تی لێ هه‌ڵئه‌ماڵێ و دۆڵی په‌نجشیریان لێ ئه‌كات به خه‌تی ما جینۆكه‌ی فه‌ڕه‌نسا له به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌ڵمانیادا و دواتر مێژوو ناوی ئه‌و هه‌ڵكه‌وته‌یه‌ی له ئامێزی خۆدا به شێره‌كه‌ی په‌نجشیر تۆمار ده‌كات و پاشانیش عه‌ززامی موفتی و موجاهید قاره‌مانیه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شای له جیهادو ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌دا دژی سته‌مكارانی ئه‌م سه‌رده‌مه له جیهادی هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌ر به زیاتر زانی ، چونكه ئه‌حمه‌دشاه به مانگ و به ساڵ هه‌میشه هه‌ر له جیهاددا بوو ، به‌لاَم هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان مانگی جارێ ئه‌گه‌ر تووشی غه‌زوه‌یه‌ك هاتبن .. بۆ ئه‌ولاتر چاو هه‌ڵبڕین هه‌ڵكه‌وتوان و قاره‌مانانی ڕۆژهه‌لاَتی ولاَتی ئیسلامی شێره پیاوانی وه‌ك (جه‌وهه‌ر دۆداییف و ئه‌سلان مه‌سخادوف) به خوێن و عاره‌قه‌ی جیهادی موباره‌كیان و به شه‌هید بوونی جگه‌ر گۆشه‌كانیان له گرۆزنی و سه‌روه‌رییه‌كانیان مێژوویان بۆ تۆمار كردووین .
خوێنه‌رانی به‌ڕێز لێره‌وه ئه‌مانه‌وێت ئێوه به ووریا بێنینه‌وه‌و پێتان بڵێین : ئه‌و عه‌قیده‌و غیره‌ت و سه‌ربڵندیه‌ی هه‌ڵكه‌وتوان و قاره‌مانانی نه‌وه‌كانی پێشتری پێ گه‌یاندو كردنیه سه‌ركرده‌ی بزافی ڕزگاریخوازی چه‌وساوان ، هه‌ر هه‌مان بیر‌و عه‌قیده‌و شه‌هامه‌ت بوو گه‌ردنی به‌رزی به ویقاری نه‌پساوی شێخی موجاهیدان و موفه‌سیری قورئان جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه محمودی هه‌ڵگرتبوو ، سه‌ری به‌رزی تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی بۆ هیچ تاغوت و زۆردارێ نه‌وی نه‌كردو زۆر جاریش ده‌ی فه‌رموو : (ئه‌گه‌ر توندڕه‌وی له دین بریتی بێ له به‌رگری كردن له شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق و كه‌لتوری ئیسلامی ، ئه‌وا به‌نده توندڕه‌و ترین كه‌سم ) هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای لێ‌كرد بوو ئاماده نه‌بوو تۆزقاڵه‌یه‌ك موساوه‌مه له‌سه‌ر بچوكترین به‌ندێكی ئیسلام بكات چ به‌ر له‌ژیانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چ له‌خه‌باتی شاخ چ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و چ له ژێر فشاره نێو خۆییه‌كاندا.
ئێستا ده‌مانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه بچینه نێو ژیانی پڕ له كاره‌ساتی ، پڕ له سه‌روه‌ریی ، نه‌به‌زیی ، فیداكاریی ، كه‌م ده‌رامه‌تیی ، پڕ ئیخلاس ، له كۆچ ، له جیهادی عه‌مه‌لیی و ڕاسته‌قینه ، له نه‌سره‌وتن ، له ( فاستقم كما أمرت (ـه‌ی زانا‌و موجاهیدو سه‌ركرده‌و موفه‌سیره‌كه‌ی قورئان جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی هه‌ڵكه‌وته‌ی سه‌رده‌م ، له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كی زۆری بارودۆخی سیاسیی و پێگه‌ی جوگرافیی و باری ئابووریی و ئاواره‌یی و كۆچ و حه‌سره‌تدا له ژیانی مامۆستای سه‌ركرده‌و موجاهیدا ، به به‌راوورد له‌گه‌ڵ هه‌مان بارودۆخ و پێگه‌ی سیاسیی و ئابوریی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وتووان و قاره‌مانانی نه‌وه‌ی پێشوودا .
جه‌نابیان ته‌نها له یه‌ك بواردا پسپۆڕ نه‌بوو ، به ته‌نها مه‌لایه‌ك نه‌بووه له چوارچێوه‌ی مزگه‌وتێكدا خۆی قه‌تیس بكا‌و به‌س ، وه‌ك مه‌لا بوو ، وتاربێژێكی لێهاتوو بوو ، وه‌ك وتار بێژ بوو ، زۆر بوێر بوو ، وه‌ك بوێر بوو ، زۆر حه‌ق بێژ بوو ، بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی ئیسلام وه‌ك ویستنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی شی ده‌كرده‌وه نه‌ك وه‌ك ویستنی ده‌سه‌لاَتدارانی سه‌رده‌م ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حه‌ق بێژی یه‌ی بوو دوای داگرتنی گونده‌كانی كوردستان وه‌ك وتاربێژێكی نه‌ترس له مینبه‌ره حه‌ق شووناسه‌كه‌ی مزگه‌وتی مه‌لا عه‌بدوڵلاَی گوڵپی ڕه‌حمه‌تی ، له خورماڵی قه‌لاَی ڕابوونی ئیسلامی له ساڵی - 1979 ز - دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتاره‌كانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا احمد وریاكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوون له سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی به‌عس و به دڵی ئه‌وان نه‌بوون بۆیه مامۆستایان ڕاپێچی ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی كردوو ماوه‌یه‌ك تیایدا مایه‌وه .
جه‌نابی مامۆستا وه‌ك ئه‌وه‌ی وتاربێژێكی بوێر‌و به جورئه‌ت بوو نوسه‌رێكی كارامه‌و ده‌ست و قه‌ڵه‌مێكی بوێرانه‌و بیرێكی قوڵی هه‌بوو ، له نوسینی بابه‌تی فیكر‌و هیزری ئیسلامیی و نه‌ته‌وایه‌تیدا زۆر وریا بوو ، له زمانی كوردیی و نوسینی رێزمانی كوردیی و بابه‌تی خاڵبه‌ندیدا ، كه‌م نوسه‌ری كوردی شانی له شانی ئه‌و ده‌دا ، له بواری ڕۆژمانه‌وانیشدا به شایه‌تی ئه‌هلی ڕۆژنامه‌وانان زۆر لێهاتوو بوو .
نوسینه جوان و به‌تامه‌كانی له كتێبخانه‌ی كوردیدا شایه‌تی له و ڕاستیه ده‌ده‌ن ، له‌وانه : خوا له ڕوانگه‌ی زانیارییه‌وه ، ووته‌ی زاناكان و باوه‌ڕ به خوا ، خوا په‌رستی له ئیسلامدا و سه‌ربه‌ستی له ئیسلامداو ئاشتی له ئیسلامداو په‌روه‌رده له ئیسلامداو جیهاد له ئیسلامدا و چه‌ندین كتێبێكی تر . له كۆتایی ته‌مه‌نی زێڕینیشیدا ته‌فسیره ڕامانه‌كه‌ی قورئان .... كه له ساڵی 1992 ه‌وه ده‌ستی به‌نوسینی كردوه‌و دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێكی زۆر‌و دوای ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری له نه‌كسه‌كه‌ی 1993دا له نێو باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌دا دیل كرا‌و پاشان به هه‌وڵ و كۆششی چه‌ند دۆستێكی خۆی هه‌ندێكی كه‌می وه‌رگیرایه‌وه ، نوسینی ته‌فسیرێكی ئاوا پڕ له پاكێتیی و دوور له هه‌ر جۆره بۆنێكی خورافیی و ئیسرائیلیات و به‌تایبه‌تی له ته‌وحیدو ئولوهیه‌ت و ربوبیه‌ت و سیفاتی خوادا ، له ڕاستیدا ده‌ست وپه‌نجه‌و قه‌ڵه‌می حه‌ق بێژ‌و بوێری ماندو نه‌ناسی وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی ده‌وێ ، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی شوێن و كاتی گونجاوو سه‌ختی باری ژیانی ئابووریی و ، بارودۆخی ناجێگیری سیاسیی كوردستان و زه‌مه‌نی نوسینی ته‌فسیره‌كه ، زۆرێ له ته‌فسیری تر له كتێبخانه‌ی كوردیدا هه‌ن و نوسراون ، به‌لاَم له كوێ نوسران ؟ ! له ناو نازو نیعمه‌تی دونیا ، له‌سه‌ر شوێنی گه‌رم و نه‌رم ، له پاڵ پێداویستییه‌كی زۆر !! به‌لاَم مێژووی ژیانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دو كاتی نوسینی ته‌فسیره‌كه‌ی جیاواز له وانی تر.. هه‌ر ئایه‌ت و سوره‌تێ نوسیبێتی شایه‌تن له‌سه‌ر هه‌نگاوه به عه‌مه‌لیی و ماندونه‌ناس و دوژمن به زێنه‌كه‌یدا ، ئایه‌ته خه‌وێن ڕاوو لانراوه‌كانی جیهاد له قورئانی پیرۆزدا له دۆڵ و شاخ و شار‌و ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستاندا له پاڵ چرا نه‌وتیه‌كانی باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا له یالاَنپێ و كه‌ره‌جاڵ و ووشكه‌ناو و ڕه‌نگین و ئوردوگاكانی دزڵیی و باراماواو بێتواته‌كه‌ی مه‌لا شه‌ریف و مه‌لا مه‌قدیددا له گۆڕه‌پانی عه‌مه‌لییه‌وه ته‌فسیر كراون ، بۆیه به‌قه‌د ژیان و كرداری جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د زیندوو كاریگه‌رن له دوای وه‌فاتی جه‌نابیشی ، به‌ردو تاوێره‌كانی ئه‌شه‌كه‌وت و چیاكانی هه‌ورامان شایه‌تن كه ئه‌وان له ژێر ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رم و جوانیدا وه‌ك مێزوو قه‌نه‌فه‌ی نوسه‌رانی نه‌زهریی ناو نازو نیعمه‌تی دنیا خۆیان ڕاخستبوو .
***** ***** *****
به‌شی دووه‌م بخوێنه‌وه...
