به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ئاشنابوو به قورئان و خوێندنی زانسته شه‌رعییه‌كان ، ته‌مه‌نێكی زۆری له‌و بواره‌دا برده سه‌ر
به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه عاده‌ت وابوو فه‌قێ و قوتابی ئاینیی زۆر ده‌مانه‌وه له‌حوجره‌كاندا ، به‌پێی وته‌ی قسه‌ی دایك و براگه‌وره‌ی مامۆستا نزیكه‌ی 18 ساڵ له حوجره‌دا ماوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین شوێنی گۆریوه‌و چووه‌ته گونده‌كانی ئێران و دواتر چه‌ندین شوێنی تری وه‌ك شار‌و گونده‌كانی كوردستانی عێراق ، وه لای زۆرێك له كه‌ڵه زانا‌و مه‌لاكانی كوردستانی ئێران و عێراق خوێندوویه‌تی، دوای هه‌موو ئه‌و ماندووبوونه كه له حوجره‌دا مایه‌وه ، كۆتایی خوێندنیشی برده خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ كه هه‌مووجار خۆی بۆی ده‌گێراینه‌وه و ده‌یگوت: مامۆستا ئه‌وه‌نده لوتف و خۆشه‌ویستی پێ دابووم ، وه‌ك كورێكی خۆی ته‌ماشای ده‌كرم ، هه‌ر ئه‌وه‌بوو كه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش تامه‌ز‌رۆو ئه‌وینی مامۆستابوو ، وه بووه یه‌كێك له قوتابییه زیره‌ك و چاوكراوه‌كانی مامۆستا مه‌لا عوسمان ، وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی مامۆستاش خۆیان باسی لێوه ده‌كه‌ن و شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن ، وه به‌هۆی نزیك بوونی له جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانه‌وه به‌ره‌حمه‌ت بێ هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ تێگه‌یشتنی له ئیسلامێكی سیاسیی و حه‌ره‌كیی و دوور له بیدعه‌و خورافیات ، تا دواجار له‌و مه‌دره‌سه ره‌سه‌نه‌ی مامۆستا مه‌لا عوسمان ئیجازه‌ی عیلمی وه‌رگرت و بووه مه‌لاو دواتریش له ئه‌وقاف به‌ره‌سمی دامه‌زرا ، دوای ئه‌وه مامۆستا ده‌ستی دایه نووسین و له‌ساڵه‌كانی 1970 ی زاینییدا له‌شاری پێنجوێن كه له‌و‌ێ نیشته جێ بوو به پله‌ی پێش نوێژ‌و وتاربێژ بۆ یه‌كه‌مین جار كتێبێكی به‌ناوی ( الی الذی سألنی این الله ومن الذی خلقه ) وه‌رگێرایه سه‌ر زمانی پاراوی كوردی به‌ناوی ( خوا له‌روانگه‌ی زانیارییه‌وه ) ئه‌م نامیلكه یه‌كه‌مین به‌رهه‌میی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بوو ، دواتر ورده ورده ده‌ستی دایه نووسین و دوای گه‌رانه‌وه‌ی له ده‌ڤه‌ری پێنجوین و بناوه‌سووته ، له كۆتایی ساڵی 1970دا واته له ساڵی 1978 ده‌ستی دایه نووسینی نامیلكه‌یه‌ك به‌ناوی ( وته‌ی زاناكان و باوه‌ر به‌خوا) و به هه‌وڵ و كۆششی موسوڵمانان چاپ كرا‌و كه‌وته كتێبخانه‌كانی كوردستانه‌وه ، له‌و كاتانه‌دا شوێعییه‌ت له ئارادابوو قسه‌و قسه‌ڵۆكی زۆریان خستبووه ناو لاوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئینكاری وجودی خودایان ده‌كرد ، بۆیه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌وژمه ماركسییه ئه‌و نامیلكه‌یه‌ی نووسیی و بووه جێی دڵخۆشیی و ده‌ستخۆشیی موسوڵمانان ...
ئه‌مه‌ش ناوی كتێب و نامیلكه‌كانی مامۆستای ره‌حمه‌تییه :
![]() | - ته‌فسیری رامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان. له‌ساڵی 1414 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1993 ی زایینی ده‌ستی به نووسینی كردووه‌و له ساڵی 2005 ی زایین‌دا كۆتایی پێهێناوه‌و له 1428 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2007 ی زایینی چاپ و بڵاوكرایه‌وه.. له گۆشه‌ی ته‌فسیری رامان زیاتر له‌وباره‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ین. |
| - خوا له‌روانگه‌ی زانیارییه‌وه . له ساڵه‌كانی 1970 زاینییدا له‌شاری پێنجوێن نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه .. هه‌ر موسوڵمانێكی به‌رێز نوسخه‌ی لا ده‌ست ده‌كه‌وێت ، سوپاسیی ده‌كه‌ین ، وێنه‌یه‌كی لێ ده‌گرینه‌وه بۆ ئه‌رشیفی كتێبه‌كانی مامۆستا‌و پاشان بۆی ده‌گه‌رێنینه‌وه . | |
![]() | - وته‌ی زاناكان و باوه‌ر به خوا. له‌ساڵه‌كانی 1398 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1978 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه. |
![]() | - سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا . له‌ساڵه‌كانی 1398 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1978 ی زایینی نووسیویه‌تی و دووجار چاپ كراوه‌ته‌وه . |
![]() | - په‌روه‌رده له ئیسلامدا. له ساڵی 1402 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1981 ی زاینیی له ناحییه‌ی سیروان نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه . |
![]() | - خواپه‌رستی له ئیسلامدا. له ساڵه‌كانی 1980 له سیروان به چاپ گه‌یه‌نراوه.. |
![]() | - سیاسه‌ت له ئیسلامدا. له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی تیشكه‌وه له سلێمانی له‌دوای وه‌فاتی مامۆستا چاپكراوه. |
![]() | - ئاشتیی له ئیسلامدا. له ساڵی 1405 كۆچی به‌رامبه‌ر به 1984 زاینیی له ناحیه‌ی سیروان نووسیویه‌تیی و پاشان به‌شێكی له ساڵی 1412 ك = 1992 ز له پاكستان له لایه‌ن راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه چاپ كراه‌وه‌و ئێستا ده‌ستنووسی له ئه‌رشیقی كتێبخانه‌ی مامۆستادایه . |
| - جیهاد له ئیسلامدا. به‌داخه‌وه ئه‌م كتێبه گرنگه نادیاره‌و نازانین لای كێیه.. كتێبێكی زۆر زۆر گرنگه.!! | |
| - ده‌سته‌یه‌ك له رۆشنبیرانی ئیسلام. له ساڵی 1405 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1985 زاینیی نوسیویه‌تیی و تا ئێستا چاچ نه‌كراوه | |
![]() | - رێزی به‌یعه‌ت له ئیسلامدا. له پاكستان چاپ كراوه. |
| - یاسای زیندان له ئیسلامدا. له‌ساڵی 1413 كۆچی به‌رامبه‌ر به 1992 زاینیی نوسیویه‌تیی ، وه‌تائێستا چاپ نه‌كراوه . | |
| - چاوپیسی له روانگه‌ی ئیسلامدا. له ساڵی (1990) نه‌وه‌ده‌كاندا نووسیویه‌تی و چاپ نه‌كراوه. | |
| - ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا. له ساڵی 1427 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2006 ی زایینی نووسیویه‌تی و له ساڵی 2010 زایینی له لوبنان به چاپ گه‌یشت. | |
| - دوا رۆژی سته‌مكاران له ئیسلامدا. ساڵی 1405 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1985 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. | |
| - جووله‌كه بناسه. وه‌رگێراوه: له ساڵی 1411 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1990 ی زایینی له ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵی له ئێران نووسیویه‌تی ، تا ئێستا چاپ نه‌كراوه. | |
| - سۆشیالیزم یان ئیسلام له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كاندایه ؟! له‌ساڵی 1413 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1992 ی زایینی نووسیویه‌تی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه. | |
![]() | - ئیسلامییه‌كان و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت. له‌ساڵی 1417 ی كۆچیی به‌رامبه‌ر به 1996 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. |
![]() | - گۆرانی و مۆسیقا له‌به‌ر رۆشنایی فه‌رمووده‌كاندا. له‌ساڵی 1418 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1997 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ كراوه‌و به‌ڵام بڵاو نه‌كرایه‌وه!!! |
| - كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ریان ل ئیسلامدا. له‌ساڵی 1424 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2003 ی زایینی نووسیویه‌تی و ئاماده‌ی چاپه و به‌ڵام تا ئێستا چاپ نه‌كراوه. | |
| - تاقیكردنه‌وه له رێگه‌ی خوادا. له‌ساڵی 1411 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1990 ی زایینی نووسیویه‌تی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه. | |
| - كه‌سایه‌تی موسڵمان وه‌ك له قورئان و فه‌رمووده‌دا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه... له ساڵی (90) نه‌وه‌ده‌كاندا له ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵی له ئێران نووسیویه‌تی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه. | |
| - پرسیاره هه‌تا هه‌تاییه‌كان .. له‌كۆێوه ؟! بۆ كوێ ؟! وه بۆچی ؟!.. له‌ساڵی 1409 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1988 ی زایینی له شارۆچكه‌ی سیروان نووسیویه‌تی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه. | |
| - ورێنه‌كانی سامان نوری و وه‌ڵامێكی پێویست. له‌ساڵی 1419 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1998 ی زایینی نووسیویه‌تی و له گۆڤاره‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام تا ئێستا وه كتێب چاپ نه‌كراوه. |
- كۆتا كتێبی مامۆستا وه‌ك: (ختامه مسك) به كتێبی: عه‌قیده‌ی ئیسلامیی له ژێر رووناكی تێگه‌یشتنی زانایانی پێشوومان. له‌ساڵی 1427 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2007 ی زایینی نووسیویه‌تی ، به‌ڵام ئه‌جه‌ل رێی پێگرت و كتێبه‌كه‌یشی ته‌واو نه‌كرد و گه‌رایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری خۆی.
تێبینی:- خوێنه‌رانی به‌رێز ! ئه‌وه‌ی كه خوێندتانه‌وه له‌باره‌ی كتێب و نامیلكه‌كانی مامۆستاوه زانیارییه‌كی سه‌ره‌تایی بوو له‌باره‌ی نووسینه‌كانییه‌وه ، خوا یار بێت له داهاتوودا زیاتر له‌وباره‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ی پێویست بێت بوترێت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا موسڵمانان زۆر ده‌یان گوت ئه‌وه بۆ مامۆستا كتێب و بابه‌ت بڵاو ناكاته‌وه ؟! له راستیدا ئێمه وه‌ك كورانی مامۆستا ئه‌وه‌نده له‌و پیاوه به‌رێزه‌وه نزیك بووبین نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی وه‌ختێكی زۆر زۆری لێگرت ، بۆیه ماوه‌و ده‌رفه‌تی هیچ شتێكی تری به‌ده‌سته‌وه نه‌مابوو كتێبێی دی بنووسێت ، هه‌وڵی زۆر زۆری بۆ ته‌فسیره‌كه‌ی دا، به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌چاوی خۆی نه‌بینێ . خوای گه‌وره لێ ی خۆش ببێت .
- وه سه‌رجه‌م ده‌ست نووسه‌كانی مامۆستای ره‌حمه‌تی له ئه‌رشیفی كتێبخانه‌كه‌یدایه‌و به‌هیوای چاپ كردنیانین ، خوایار بێت .










