مێژووی به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا
مامۆستای میحراب و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و موجاهید و خواناس هه‌میشه قه‌ڵه‌مه به زه‌بره‌كه‌ی له كاردا بووه بۆ خستنه رووی راستییه‌كان و له كاتی پێویست و زه‌رووره‌تدا وه‌ڵام حازر بووه‌و له زۆر بواره‌كاندا هه‌میشه بابه‌تیی نووسیوه ، ئه‌و كاتانه‌ی كه به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بوو خاوه‌نی ئیمتیازی رۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ئیسلامیی بووه‌و له هه‌مانكاتیشدا خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری جه‌ماوه‌ر بوو ، له هه‌ردوو بڵاو كراوه‌كاندا ده‌ستی ره‌نگینی به‌رده‌وام بووه له نووسین له هه‌موو بواره‌كانداچ بابه‌تی فیقهیی و چ بابه‌تی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ، وه هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌رپرسی دادگای باڵای شه‌رعیی بزووتنه‌وه بووه‌و له‌و بواره‌شدا چه‌ندین فه‌توای گرنگیی له‌و باره‌وه نووسیوه‌و ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ناوخۆیی حیزبی چاره‌سه‌ر كردووه ، دواتریش بوویه به‌رپرسی مه‌كته‌بی فه‌تواو دیراساتی شه‌رعی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون و ده‌ستێكی دیار‌و به‌رچاوی له‌و بواره‌دا نواند ، به‌تایبه‌ت ده‌ركردنی گۆڤارێكی مانگانه‌ی شه‌رعیی به ناوی مناره‌وه و جه‌نابی مامۆستا بوویه خاوه‌نی ئیمتیازی ، وه هه‌ر له‌وماوه‌یه‌شدا توانرا دوو كتێبی گرنگ و پێویست بخرێته به‌ردیدی موسوڵمانان و رابوونی ئیسلامیی كوردستان ، به‌ناوه‌كانی چه‌مكێك له فه‌تواكانی مه‌كته‌بی فه‌تواو دیراساتی شه‌رعیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و پاشان كتێبی كورته‌و پوخته‌ی كۆكردنه‌وه‌و كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان ، مامۆستا توانی له‌و بواره‌دا ده‌ورێكی دیار‌و به‌چاو ببینێت و ئه‌وه‌ی پێویستی رۆژ و زه‌رووریاتی موسوڵمانان بوو وه‌ك خۆی بێ پێچ و په‌نا له‌و باره‌وه فه‌توایان بۆ ده‌رده‌كردو له گۆڤاری مناره‌شدا قه‌ڵه‌مه ره‌نگینه‌كه‌ی هه‌میشه دیار‌و نه‌خشین بوو ، وه هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بێجگه له‌وه‌ی كه به‌رپرسیارییه‌تی چه‌ندین مه‌كته‌ب و ئۆرگانی گرنگی له ئه‌ستۆ گرتووه‌و هه‌میشه سه‌رقاڵی نووسین و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بووه ، له‌ولایشه‌وه ئاگای له دونیای ئه‌نته‌رنێت و گۆڤاره‌كان بووه و ئه‌وانه‌ی كه به قه‌ڵه‌می ژه‌هراوی خۆیان ویستوویانه دژایه‌تی په‌یامیی ئیلاهیی بكه‌ن مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تیی به‌قه‌ڵه‌مه پاراوه‌كه‌ی هاتووه‌ته ده‌ست لێیان ، بۆ نموونه : له گۆڤاری نڤار له ساڵی 1998 زاینیی چه‌ند به‌ناو نووسه‌رێكی عه‌لمانی هێرشیان كردبوویه سه‌ر ئیسلام و مێژووی پاكی ئیسلام ، مامۆستا له‌و بواره‌شدا توانی له هه‌مان گۆڤاردا به‌ناوی باوكی سومه‌یه‌وه وه‌ڵامێكی ده‌مكوتكارانه بنووسێت له ژێر ناونیشانی ( ورێنه‌كانی سامان نووریی و وه‌ڵامێكی پێویست ) كه زیاتر له 50 لاپه‌ره ده‌بوو ، پاشان له پێگه‌كانیشدا وریا‌و به‌ئاگابوو ئه‌وانه‌ی كه به نووكی قه‌ڵه‌مه ژه‌هراوییه‌كانییان دژایه‌تیی ئیسلام ئه‌هلی ئیسلامی‌یان ده‌كرد ، مامۆستاش له و بواره‌شدا هه‌ر قه‌ڵه‌م به ده‌ست و به‌جه‌رگ بوو ، هه‌میشه وته‌كه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی به‌ره‌حمه‌ت بێت دووباره ده‌كرده‌وه‌و ده‌یوت: ( تأخیر البیان عن وقت الحاجة لایجوز ) له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ندین بابه‌تی فیقهیی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له پێگه‌كاندا بڵاو ده‌كرده‌وه به‌تایبه‌ت پێگه‌ی كوردستان نێت و ئیسلام په‌یك و پێگه‌ی خوشكان و پێگه‌ی بانگه‌واز و ماڵپه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی .. خوای گه‌وره‌و میهره‌بان بیكاته ئه‌جرو پاداشتی رۆژی قیامه‌تیی و له كه‌م و كورییه‌كانی ببورێت .. آمین .
خوایاربێت سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی مامۆستا له‌م گۆشه‌یه‌دا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
