ده‌بێ هه‌موو قۆناغێكی موسڵمانان هه‌ڵسه‌نگێنرێ.!
ئه‌حمه‌د كاكه محموود
الحمد لله رب العالمین ، والصلاة و السلام علی رسوله الأمین .
هه‌ركه‌سێك تۆزقاڵه‌یه‌ك سه‌رنجی ده‌وڵه‌ت و حیزب و گروپ و ته‌نانه‌ت خێڵ و هۆزه‌كانی دابێ، ده‌زانێ كه كۆمه‌ڵێك ده‌ستورو یاسای تایبه‌ت به خۆیانه‌وه هه‌یه، وه سنور‌و بڕه‌یه‌كیان دیاری كردووه بۆ به‌رگریی و دیفاع له مانه‌وه‌ی خۆیان، ئه‌گینا به درێژایی زه‌مان، هه‌ر ساڵه‌ی، هه‌رمانگه‌ی، هه‌ر ڕۆژه‌ی شتێكی لێ ئه‌قرتێنرێ و به ژێر پێی ئه‌م و ئه‌وه‌وه ده‌ڕوات و تۆزی به با ده‌درێت، ئه‌وه‌یش مافێكی یاسایییه كه هه‌ر كه‌سه په‌له قاژه بكات بۆ مانه‌وه‌ی خۆی. جا له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌ڵێین: ( مه‌نهه‌ج ) و ده‌ستورێك وه‌ك - ئیسلام كه هه‌دیه‌و به‌خششی خوایه بۆ كۆمه‌ڵی سه‌ر زه‌ویی، وه گشتگیریشه بۆ هه‌موو جێگا‌و ولاَت و گه‌لێك - دیاره ده‌بێ چاكترو باشتر مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه یاسا بنه‌ماو بنچینه‌ییه‌كانی خۆی ڕا بگرێ و، قبوڵ نه‌كا كه ئامێته‌ی شتی تر بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێتی خۆی بپارێزێ، واته: سیاسه‌ت و كۆمه‌لاَیه‌تیی و، هێزو دارایی و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندن و زانست و زانیاریی و پیشه‌سازیی و داهێنان و جل و به‌رگ و كڕین و فرۆشتن و مه‌جلیس و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت و هه‌موو ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی خۆی تابكرێ و بگونجێ تێكه‌ڵ به كاروباری كه‌سی تر نه‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت و ئیمكانیاتی خاوه‌ن سنوور بوو، ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بونه‌ی كه هه‌ر چه‌نده كه‌میش بێ تیانه‌چێ و بمێنێته‌وه، وه له‌ڕێی ئه‌و سیاسه‌ته شه‌رعییه‌وه كه پێشه‌واو زانایان و خه‌مخۆرانی ئیسلام ده‌ست نیشانیان كردووه ده‌بێت خۆی بپارێزێ، زانایان چه‌نده جوان پێناسه‌ی سیاسه‌تی شه‌رعییان كردووه:
1) شێخ عبدالوهاب خلاف ده‌ڵێ: (هی تدبیر الشؤون العامة للدولة الاسلامیة بما یكفل تحقیق المصالح ودفع المضار مما لایتعدی حدود الشریعة واصولها الكلیة وان لم یتفق واقوال الأ‌ئمة المجتهدین) واته: سیاسه‌تی شه‌رعیی بریتیه له دانانی نه‌خشه‌و پیلان بۆ كاروباری گشتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی، به شێوه‌یه‌ك ببێته ده سه‌به‌ری ده‌ست خستنی (مصالح)و به‌رژه‌وه‌ندیی و لابردن و پاڵنان به هه‌ر زیان و گیر‌و گرفتێكه‌وه بێته سه‌ر ڕێی موسوڵمانان، به‌لاَم له چوار چێوه‌ی شه‌ریعه‌ت و بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌و ده‌ر نه‌چێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و شێوه چاره سه‌ره‌ش له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی پێشه‌وا موجته‌هیده‌كانیشدا ڕێك نه‌بێ.
2) كتێبی (فقه السیرة) ده‌ڵێ:(خضوع حالات الغزو والمعاهدات والصلح بین المسلمین وغیرهم لما یسمی بالسیاسة الشرعیة، وما یسمیه بعضهم ب(حكم الامامة)، وبیان ذلك: ان مشروعیة فرض الجهاد من حیث الاصل حكم تبلیغی لا یخضع لأی نسخ او تبدیل، كما ان اصل مشروعیة الصلح والمعاهدات ثابت لایجوز إبطاله واجتثاثه من الاحكام الشرعیة الاسلامیة...) واته: حاڵه‌ت و قۆناغه‌كانی جه‌نگ و ڕێكه‌وتننامه‌و په‌یمان و صوڵح و سازش له نێوان موسوڵمان و نا موسوڵماندا به‌پێی سیاسه‌ی شه‌رعییه، وه یا بڵێین: به‌پێی بڕیاری (ئه‌میر)و پێشه‌وایه.. واته: فه‌رزیه‌تی جیهاد له بنه‌ڕه‌تا بڕیارێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌و، جارێكی تر قبوڵی هیچ ئاڵوو گۆڕ‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ك ناكاو ده‌بێ تاڕۆژی قیامه‌ت ببێ، هه‌ر وه‌كو ڕه‌وادانی (صوڵح )و (معاهدات) چه‌سپێنراوه‌و نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌و بسڕێته‌وه تا ڕۆژی دوایی، به واتایه‌كی دی كه بڵێین: ( جیهاد )و (صوڵح) دوو بنه‌مای ددان پیانراون، هیچ ده‌سه‌لاَتێك ناتوانێ یه‌كێكیان یان هه‌ردوكیان (نه‌فی ) بكا، وه‌ك جیهاد تا ڕۆژی قیامه‌ت و به‌رێ به‌رده‌وامه، هه‌روه‌هایش صوڵحیش تادونیا دونیابێ هه‌ر ده‌مێنێ، به‌لاَم بۆ ورده‌كارییه‌كانی شێوه‌ی جیاجیای ئه‌و صوڵحه ده‌بێ كات و شوێن و بارودۆخی موسوڵمانان به‌رامبه‌ر به‌دوژمنانیان ڕه‌چاو بكرێ، ئه‌ویش ده‌خرێته به‌رده‌ستی ئه‌میرو پێشه‌وایه‌كی زانای وردی حه‌كیمی دادگه‌ری ئایینداری سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه، پاشان ئه‌ویش كۆڕی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌كه له زانا‌و دانا‌و سیاسیی كۆده‌كاته‌وه‌و مه‌شۆره‌تیان پێ ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر پاش لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كی قوڵ، وا به چاك زانرا كه به هێزی سه‌ربازی له‌و كاته‌دا ڕوو به‌ڕووی دوژمن نه‌بنه‌وه، ئه‌وه ده‌توانێ له جیهادو ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ صوڵح و ڕێككه‌وتن، له ژێر ڕۆشنایی ده‌قه شه‌رعییه‌كاندا، تا به‌ڵكو خوا كاتێكی شیاو‌و گونجاو تر ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ڕووبه‌روبوونه‌وه. ده‌بێ موسوڵمانان له هه‌موو سه‌رده‌مێكا ئیسلام بپارێزن له‌هه‌ر پیلان و فرت و فێڵێكی دوژمن، جارێ به جیهاد، جارێ به ئاشتیی ئه‌گه‌ر جیهاد ده‌ستی نه‌داو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر له ڕێكه‌وتندا ده‌بینرایه‌وه، پێغه‌مبه‌ر به‌شێكی زۆری له جموجوڵه‌كانی خۆی له ژێر (السیاسة الشرعیة) دابوو، له‌و ڕوووه‌وه بوو كه ئیمام و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بوو، بۆیه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی بلوابا ئایینه‌كه‌ی خوای نه‌ده‌وه‌ستان، تا به‌جیهاد تا به‌نامه‌ناردن، تا به‌پێشوازی كردن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌لاَتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه..
خوێنه‌ری به‌ڕێز! ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌وێ هه‌ر له‌و پرسیارانه‌ی له كۆتایی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئایه‌ته‌كه‌دا: (وقد نزل علیكم فی الكتاب..)دا له بابه‌تی به‌ریندا هاتبوو، قابیلی جه‌نگ و له‌شكر كه‌شی بوو، به‌لاَم هه‌روه‌ك (ئیبن ته‌یمیه) له فه‌تواكه‌یدا ده‌ڵێ :(ان الامر بقتال الطائفة الباغیة مشروطة بالقدرة والامكان، فقد تكون المصلحة المشروعة احیانا هی التآ‌لف بالمال والمسالمة والمعاهدة، كما فعله النبی غیر مرة، والامام اذ اعتقد وجود القدرة ولم تكن حاصلة كان الترك فی نفس الامر اصلح) واته: فه‌رمان به جه‌نگ هاتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باغیه‌دا هاوكاته به توانا‌و ده‌سه‌لاَته‌وه، چونكه وه نه‌بێ جه‌نگی ئه‌مانه له جه‌نگی هاوبه‌ش دانه‌ران و كافران باشتربێ، جا خۆ ئاشكرایه كه جیهادو به‌جه‌نگ هاتن له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش دانه‌ران و بێ بڕوایاندا به‌ستراوه به توانا‌و هێزو ده‌سه‌لاَته‌وه، گه‌لێ جاریش به‌رژه‌وه‌ندی له هۆگریی و پێكه‌وه ژیان و ڕێكه‌وتندا ده‌بێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر چه‌ند جارێ كردی، وه ئه‌گه‌ر پێشه‌وا پێی وابوو ده‌سه‌لاَتی جیهاد هه‌یه كه‌چی وانه‌بوو، ئه‌وه چاوه‌ڕوانی چاكتره. هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له‌و فه‌قیهه‌ی كه ده‌زانێ له‌گه‌ڵ ئایه‌ت و فه‌رموده‌كاندا چۆن ڕه‌فتار بكات، وه‌ك شیخ الاسلام له كتێبی (الصارم المسلول) ڕوو په‌ڕی (238)دا ده‌ڵێ :( فحیث ما كان للمنافق ظهور وتخاف من اقامة الحد علیه فتنة اكبر من بقائه، عملنا بآ‌یه: (دع اذاهم ) كما انه حیث عجزنا عن جهاد الكف عنهم واصفح، وحیث ما حصل القوة والعز خوطبنا بقوله: (جاهد الكفار والمنافقین) واته: له هه‌ر جێگایه‌كدا ده‌سه‌لاَتی (مونافق) ده‌ركه‌وت، جا ده‌ترسای كه ئه‌گه‌ر یاسای خوای به‌سه‌را بده‌یت فیتنه‌و وه‌یشوومه‌ی گه‌وره تری لێ بوه‌شێته‌وه ئه‌وه ڕووی لێ وه‌ر ده‌گێڕن و به ئایه‌تی :( ودع اذاهم) كار ده‌كه‌ین و جارێ چاوی لێ داده‌خه‌ین، هه‌ر وه‌كو چۆن ئه‌گه‌ر بێ توانا بوین به‌رامبه‌ر جیهادی كافران به چه‌ك، پشتیان لێ هه‌ڵئه‌كه‌ین و به ئایه‌تی: (كه‌ف و ڕوو لێ وه‌رچه‌رخان) كار ده‌كه‌ین، كاتێكیش هێزو ئیمكانیات وه‌ده‌ستكه‌وت به ئایه‌تی: (جاهد الكفار والمنافقین ) ڕه‌فتار ده‌كه‌ین.
3) (شه‌یخی سیوطی) له كتێبی (الإتقان) به‌رگی (2) لاپه‌ڕه (21)دا ده‌ڵێ:(خرج من الایات التی اوردها الكثیرون الجم الغفیر مع آیات الصفح والعف، ان قلنا: ان ایة السیف لم تنسخها وبقی مما یصلح لذلك عدد یسیر، وایات الامر بالقتال من المنشأ بمعنی: ان كل امر ورد یجب امتثاله فی وقت لعله تقتضی ذلك الحكم الی ان یقوی المسلمون، وفی حاله الضعف یكون الحكم وجوب الصبر علی الاذی).
4) (راغبی ئه‌صفه‌هانی) ده‌ڵێ: (امر الرسول اولا بالرفق والاقتصارعلی الوعظ والمجادلة الحسنة ثم اذن له بالقتال ثم امر بقتال من یأبی الحق بالحرب و ذلك كان امرا بعد امرعلی حسب مقتضی السیاسة)، واتای قسه‌ی ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌یشه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌كانی فه‌رمان به ڕوو وه‌رچه‌رخان لێیان و فه‌رمان به جیهاد به‌رامبه‌ریان بزانرێ و چۆن كار ده‌كرێ، كاتێ هۆو عیلله‌تی هه‌ر كامێكیان ده‌ستكه‌وت ڕه‌فتار به‌وه‌یان ده‌كرێ، تا ئه‌و هۆو (سه‌به‌ب)ـه ده‌گۆڕدرێ، ده‌بێ ئه‌وه‌یش بڵێین كه جیهاد وه‌ك عیززی كوڕی عبد السلام له كتێبی (الاحكام فی مصالح الانام)دا ده‌ڵێ: (إن الجهاد واجب وجوب الوسائل لا الغایات، وما كان كذلك فهو خاضع لأ‌صول السیاسة الشرعیة، وطریقة اقامة الحدود لایخرج عن هذا السیاق، قال ابن تیمیة: خاطب الله المؤمنین بالحدود، والحدود خطابا مطلقا كقوله : (والذین یرمون المحصنات ثم لم یأتوا بأربعة شهدا‌ء فاجلدوهم..) وكذلك قوله: (ولا تقبلوا له‌م الشهادة ابدا) لكن قد علم ان المخاطب بالفعل لابد قادرا ان یكون علیه ، و العاجزون لا یجب علیهم ، وقد علم أن هذا فرض علی الكفایة وهو مثل الجهاد ، بل هو نوع من الجهاد، كقوله: (كتب علیهم القتال) وقوله: (قاتلوا فی سبیل الله) وقوله: (إلا تنفروا یعذبكم) ونحو ذلك، هو فرض علی الكفایه من القادرین، والقدرة هی السلطان، فهذا وجب اقامة الحدود علی ذی السلطان ونوابه) پوخته‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ش ئه‌وه‌یه كه جیهاد، وه یان ئیقامه‌ی حدودی خوا وابه‌سته‌یه به ئه‌ندازه‌ی هێزو ده‌سه‌لاَت و توانای موسوڵمانانه‌وه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه فیتنه‌كه گه‌وره‌تر نه‌بێ له جێ به‌جێكردنیدا، بۆیه‌ش ئه‌وانه دراونه‌ته ده‌ستی پێشه‌وا.
5) له كتێبی (العمل السیاسی ـــ عبد الرحمن عبد الخالق) لاپه‌ڕه (43)دا ده‌ڵێ: ( لابد ان یكون الدعاة فی كل ذلك شجعانا بلا ته‌ور، ومقدامین بلا انزلاق، ویزنون امورهم بكل عقل و رؤیة، وهكذا كان رسولهم و قائدهم الذی كان یأخذ لكل امر عدته واهبته، ویستشیر اصحابه ویحارب، حیث یرجی نفع الحرب ، و یسالم حیث یكون السلم افضل وارفق، ویعاهد حیث یفید العهد، و یوادع حیث تنفع الموادعة ، و یقدم حیث تنفع الاقدام، ویحجم حیث یكون الاحجام هی الحكمة والعقل، و یبرم اموره سرا حیث یكون للسریة معنی، ویصدع بأمره حیث الصدع هوالأولی والاحری والأ‌فضل) مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه ئه‌وه‌یه كه هه‌مووكات – جگه له ئه‌میر، یان پێشه‌وا- ده‌سته‌یه‌كی بیرتیژو هۆشیارو زانا‌و دانای ببێ له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كاندا كه ده‌سته‌وسان نه‌وه‌ستن و ته‌نها له ژێر گوشاریی هه‌ق و ڕاستیدا بن، وه سه‌رنج بده‌ن و بزانن بۆ ئه‌و ڕۆژه، بۆ ئه‌و جێگایه بۆ ئه‌و كاتژمێره چی ده‌گونجا ئه‌وه بكه‌ن. شیاوی باسه زانایان ده‌ڵێن: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی موسوڵمانان به‌هێزو به ده‌سه‌لاَتیش بن ئه‌گه‌ر بینرا به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له‌وكاته‌دا گه‌وره تره له جه‌نگ ئه‌وه (معاهده)و صوڵح و پێكه‌وه ژیان گرێ ده‌درێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش (ئوصولی)یه‌كان ئه‌م چه‌ند یاسایه‌یان هه‌یه، موسڵمانانیش له‌هه‌ر جێگا‌و كاتێكی خۆیدا به‌هره‌یان لێ وه‌ر ده‌گرن:
1) الضرورات تبیح المحظورات. المادة/21 شرح القواعد الفقهیة.
2) الضرورات تقدر بقدرها. المادة/22 شرح القواعد الفقهیة.
3) یتحمل الضرر الخاص لدفع الضرر العام. المادة/26 شرح القواعد الفقهیة.
4) الضرر الاشد یزال بالضرر الاخف . المادة/27 شرح القواعد الفقهیة.
5) اذا تعارض مفسدتان روعي اعظمهما ضررا بارتكاب اخفهما. المادة/28 شرح القواعد الفقهیة.
6) یختار اهون الشرین. المادة/29 شرح القواعد الفقهیة.
7) در‌ء المفاسد اولی من جلب المصالح. المادة/30 شرح القواعد الفقهیة.
8) الضرر یدفع بقدر الامكان. المادة/31 شرح القواعد الفقهیة.
له كۆتاییدا هه‌ر شه‌كاوه بێت ئالاَی پیرۆزی ئیسلام.
