مه‌سه‌له‌ی تكاو شه‌فاعه‌تی په‌یامبه‌ران.؟!
مه‌سه‌له‌ی تكاو شه‌فاعه‌تی په‌یامبه‌ران -علیهم الصلاة والسلام- بۆگوناهباران له‌دوارۆژدا به‌م شێوه‌یه:
1) هه‌ندێ ئایه‌ت له‌قورئاندا هه‌یه، كه ته‌ماشایان ده‌كه‌یت به‌ڕواڵه‌ت ره‌تی شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و ددانی پیا نانێن بۆ نموونه ئایه‌تی: ( ..لا بیع فیه ولا شفاعة..) (2/254).
2) هه‌ندێكیشیان به‌راشكاوی ددانی پێدا ده‌نێن،به‌لاَم ده‌ڵێن: به‌مه‌رجێ خوا مۆڵه‌ت بدا‌و رازی له‌سه‌ربێ ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( یوم یأت لا تكلم نفس إلا بإذنه..) (11/105)، یان ده‌فه‌رموێ: (ولا یشفعون إلا لمن ارتضی) (21/28) جاله‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دووجۆره ئایه‌تانه له قورئاندا هه‌ن، زاناكان بوونه‌ته دوو ده‌سته‌وه: ده‌سته‌یه‌كیان ددان به‌شه‌فاعه‌تدا ده‌نێن و، ده‌رباره‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ش كه به ره‌ها"مطلق" هاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌تانه‌دا كه ددان به‌تكادا ده‌نێن به‌م جۆره یه‌كیان ده‌خه‌ن وده‌ڵێن: بێشك كه شه‌فاعه‌ت به‌بێ فه‌رمان وبڕیاری خوای گه‌وره نابێ. ئه‌وده‌سته‌كه‌ی تریش ئایه‌ته‌كانی شه‌فاعه‌ت هه‌روه‌كو خۆیان بێ‌ده‌سكاری ده‌هێڵنه‌وه و، شه‌فاعه‌ت ده‌ده‌نه دواوه. كه‌وابوو له‌قورئاندا ده‌قێكی وانیه كه به ڕاشكاوانه ددان بنێت به‌بوونی شه‌فاعه‌تدا، هه‌ربۆیه له‌ناو زاناكانیشدا جیاوازی وناكۆكی په‌یدابووه. به‌ڵام فه‌رمووده‌ی راست و(صه‌حیح) هه‌یه كه‌ددان به‌شه‌فاعه‌تدا بنێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێ ( شفاعتي لأ‌هل الكبائر من أمتی، فمنْ كذب لم ینلها )) (ترمزیی) و (ئه‌بوداود) ریوایه‌تیان كردووه‌و (ئه‌لبانی)یش ده‌ڵێت: صه‌حیحه؛ واته: تكاو شه‌فاعه‌تی من له‌ناو ئوممه‌تمدا بۆخه‌ڵكه خاوه‌ن گوناحه گه‌وره‌كانه ، جا هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به‌شه‌فاعه‌ت نه‌بێ، بێ‌به‌ش ده‌بێ لێی. خاوه‌نی ته‌فسیری (أضواء البیان) ده‌ڵێت: به‌پێی قورئان وفه‌رمووده‌و كۆی رای زاناكان شه‌فاعه‌ت بۆ موسڵمانان هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ به فه‌رمان ومۆڵه‌تی خوابێ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( ..من ذالذی یشفع عنده إلا بإذنه) (2/255) یان ده‌فه‌رموێ: (یومئذ لاتنفع الشفاعة إلا من أذن له الرحمن) (20/109) یان ده‌فه‌رموێ (لاتغنی شفاعتهم شیئا إلا من بعد أن یأذن الله لمن یشا‌ء ویرضی) (53/26) هه‌روه‌ك ده‌ڵێ ده‌رگای شه‌فاعه‌ت بۆ خوانه‌ناس و بێ‌باوه‌ران داخراوه. (به‌نده)ش به‌لامه‌وه وایه كه: بێ سۆ شه‌فاعه‌ت بۆ موسڵمانان هه‌یه.
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی شه‌فاعه‌ته‌وه: (لاله‌كایی) له كتێبی (شرح أصول إعتقاد أهل السنة والجماعة) به‌رگی 3 لاپه‌ڕه (1160)دا ده‌ڵێت: مه‌سه‌له‌ی شه‌فاعه‌ت وتكای په‌یامبه‌ر له ڕۆژی قیامه‌تدا به‌م جۆره‌یه: دیاره كه خوای گه‌وره پێش هه‌مووشتێك، خۆی له‌م سووره‌تانه‌دا باسی شه‌فاعه‌ت ده‌كات، بۆ نموونه سووره‌تی: (زومه‌ر/ 44، به‌قه‌ره/ 255، یوونس/ 3، نه‌جم/ 26، نه به‌ء/ 38، سه به‌ء/ 23، مه ریه م/ 87، ئه نبیا‌ء/ 28، تاها/109). ئه‌وجا زاناكان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه ددان به شه‌فاعه‌تدا نانێن كۆیان كردوونه‌ته‌وه‌و یه‌كیان خستوون. بێجگه له‌و ئایه‌تانه‌ش چه‌ندین فه‌رمووده‌ی ڕاست و ڕه‌وان هه‌یه بۆ پشتگیری له بوونی شه‌فاعه‌ت، وه‌كو ده‌فه‌رموێ: (( إن لكل نبي‌ّ دعوة‌ً مستجابة‌ً، وإني أحبَّ أن أَدّخرَ دعوتي شفاعة‌ً لأ‌متي یوم القیامه )) موسلیم، واته: به‌راستیی هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك داوا‌و داخوازییه‌كی قبووڵكراوی لای خوای هه‌یه، منیش پێم خۆشه ئه‌و داوایه‌ی خۆم بكه‌مه زه‌خیره‌ی ڕۆژی به‌رێ بۆ شه‌فاعه‌تی ئوممه‌ته‌كه‌م. یان وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده‌یه: ((أعطيت خمسا لم يعطهنّ أحدٌ من الأ‌نبیا‌ء قبلي، وذكر منها الشفاعة)) بۆخاریی وموسلیم، واته: پێنج شتم پێدراوه كه به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێ به‌ر له‌من نه‌دراوه:ئه‌وجا یه‌كه‌یه‌كه ناوی هێنان و، پاشان شه‌فاعه‌تیشی باسكرد. وه به‌ده‌ر له‌مانه‌ش، (16) فه‌رمووده‌ی (صه‌حیح)ـی‌تر له‌ریوایه‌تی‌تره‌وه ده‌رباره‌ی بوونی شه‌غاعه‌ت هاتوون، هه‌روه‌ها (مقامه‌ل مه‌حموود) كه له‌ئایه‌تی (ئیسرا)دا هه‌یه مه‌به‌ست پێی‌ئه‌وه‌یه كه‌خوای‌گه‌وره له‌ناو هه‌موو په‌یامبه‌راندا شه‌فاعه‌تی به موحه‌ممه‌د به‌خشیوه. جگه له‌وانه‌ش هێمان چه‌ندین فه‌رمووده‌ی (مشهور) و (متواتر) هه‌ن و، ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌خه‌ڵكانێك ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه‌و، پاشان پێغه‌مبه‌ر شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كاو دێنه ده‌ره‌وه. بۆیه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه تاوانبارانی (موحد) به‌پێی تاوانه‌كانیان ده‌سوتێنرێن، به‌ڵام به‌هه‌میشه له‌ناودۆزه‌خدا نامێننه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د شه‌فاعه‌تیان بۆده‌كا.
ئه‌وانه‌یش كه نكووڵی شه‌فاعه‌تیان كردووه دووده‌سته‌ن: (موعته‌زیله) و(خه‌واریج)، ئه‌مانیش لای ئه‌هلی سووننه‌ت وجه‌ماعه‌ت هه‌ردووكیان به گومڕاو سه‌رلێشێواو داده‌نرێن.
(حافیزی حه‌كه‌م)یش /ره‌حمه‌تی خوای لێبێ له‌كتێبی (أعلام السنة المشهورة)دا شه‌فاعه‌ت ده‌كات به شه‌ش به‌شه‌وه:
1) شه‌فاعه‌ته گه‌وره‌كه‌ی به‌رپابوونی رۆژی قیامه‌ت، كه‌خوای‌گه‌وره له‌و رۆژه‌دا خۆی داوه‌ریی نێوان به‌نده‌كانی‌ده‌كا، ئه‌مه‌یان تایبه‌ته به‌ڕابه‌رو پێشه‌وامانه‌وه موحه‌ممه‌د .
2) شه‌فاعه‌ت بۆكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌هه‌شت، دیاره كه یه‌كه‌م كه‌سیش ده‌یانكاته‌وه پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌ده .
3) شه‌فاعه‌ت بۆ رزگاركردنی ئه‌و ئیماندارانه‌ی بڕیاری دۆزه‌خیان بۆدراوه.
4) شه‌فاعه‌ت بۆخه‌ڵكانی ئه‌هلی (ته‌وحید) كه‌له‌ناو دۆزه‌خ بێنه ده‌رێ.
5) شه‌فاعه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی هێندێ له‌به‌هه‌شتییه‌كان.
6) شه‌فاعه‌ت بۆ سوككردن وكه‌مكردنه‌وه‌ی سزای (ئه‌بوو تالیب)ـی مامی پێغه‌مبه‌ر .
ئه‌مه كورته‌ی ڕاو بۆچوونی ئه‌هلی سووننه‌ت وجه‌ماعه‌ت بوو له‌باره‌ی شه‌فاعه‌ته‌وه، هیوادارین توانیبێتمان به‌شێكی زۆری روون بكه‌ینه‌وه‌و، پێغه‌مبه‌ری هێژایشمان شه‌فاعه‌تمان بۆ بكات.
خواش باشتر ده‌زانێ
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سه‌رچاوه‌ی باسه‌كه : ته‌فسیری ڕامان
