بوون و حه‌قیقه‌ت و راستیی سیحر:
1- هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: سیحر شتێكه‌و حه‌قیقه‌تێكی هه‌یه، ده‌شتوانێ بهواقێعی و به‌به‌رچاوی بینه‌ره‌وه رۆڵی خۆی ببینێ‌و، بۆیشی هه‌یه لهحاڵهتێكهوه بۆحاڵهتێكی دی هه‌رشتێ بگوڕێ.
2- هه‌ندێكی دی پێچه‌وانه‌ی رای ئه‌وانه‌ن، وه‌ك ئیمامی (ئیبن جه‌ریر) -ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ- كه‌ده‌ڵێ: ناڕێكی و جیاوازی له‌پێناسه كردنی (سیحر)دا زۆر زۆره، هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن: سیحر كۆمه‌ڵێك فڕۆفێل و چه‌واشه‌گه‌ری و خیدعهیه ساحیر به‌سه‌لیقه‌ی خۆی واده‌كا له سیحرلێكراوهكه، تا وابزانێ كه ئه‌وه‌ی ئه‌یكات حه‌قیقه‌ته‌و بنه‌ڕه‌تێكی هه‌یه، وه‌ك كه‌سێك له دووره‌وه( سهراب) تراویلكه‌یه‌ك ده‌بینێ و بۆخۆی واده‌زانێ ئاوه، كه‌چی كاتێك لێی نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وجا ده‌زانێ ئاو نیه. هه‌ندێكیدی ئه‌ڵێن: ساحیر ده‌توانێ ته‌نانه‌ت ئینسانیش بكاته گوێدرێژ!!، یان ئینسان و گوێدریژ بگۆڕێ به‌شتێكی دی، دواتریش زانای پایه‌به‌رز (لالهكائی) ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیبا ئه‌م جۆره شتانه بكات، هه‌رگیز نه‌یشیده‌توانی جیاوازی بخاته نێوان ژن و مێرده‌وه؛ كه‌وابوو ده‌شتوانێ چۆله‌كه بكات به مرۆڤ یا.. هتد (ئیبن قه‌یم)یش ره‌حمه‌تی خوای لێبی له‌ته‌فسیری سووره‌تی (فلق) ده‌ڵێ: ئه‌م ئایه‌ته‌ی: (ومن شر النفاثات فی العقد) ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش خاتوو عائیشه- ره‌زای خوای لێبی- دهگێڕێتهوهكه: سیحر له‌پێغه‌مبه‌ری خواكرا، ئه‌مانه هه‌ردووكیان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه سیحر هه‌یه‌و راسته. به‌هه‌رحاڵ ئه‌هلی (ته‌فسیر) و(حه‌دیس) هه‌ردوولا ئه‌ڵێن: ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی كه‌له هاوه‌ڵان و سه‌له‌فه‌وه هاتوون به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه سیحر حقیقه‌تی هه‌یه، وه ئه‌و ئایه‌ته‌ش كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فیتعلمون منهما ما یفرقون به بین المر‌ء وزوجه) دیسانه‌وه هه‌رئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه سیحر له تێكدانی په‌یوه‌ندی ژن ومێردا كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه‌و، وه بێجگه له‌مانه‌ش فه‌رمووده‌ی راست ودروستیش هه‌یه كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا سیحری لێكراوه. جه‌ماوه‌ری زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه: سیحر كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه. بۆ نموونه ئیمامی نه‌وه‌وی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبی) له‌شه‌رحی (موسلیم)دا ئه‌ڵێ: (والصحیح أن له حقیقة وبه قطع الجمهور وعلیه عامة العلما‌ء، ویدل علیه الكتاب والسنة المشهورة)، به‌ڵام هه‌ر (نه‌وه‌وی) خۆی ده‌ڵێ: ئه‌و ڕاو بۆچوونه كه ده‌ڵێ: ساحیر ده‌توانێ ئینسان بگۆڕێ به غه‌یری خۆی له‌واقیعه‌وه زۆر دووره، ئیتر خوای گهوهریش باشتر ده‌زانێ. (ئیبن حه‌زم)یش -ره‌حمه‌تی خوای لێبێ- ده‌ڵێ: (وذهب أهل الحق إلی أنه لا یقلب أحد عینا ولا یحیل طبیعة إلا الله عزوجل لأنبیائه فقط). (ئیبن حه‌جه‌ر) یش- ره‌حمه‌تی خوای لێبێ- ده‌ڵێ: شتێ كه جێگه‌ی قسه‌و باس بێت ئه‌وه‌یه كه ئایا ساحیر ده‌توانێ شتێك لهحاڵهتێكهوه بۆحاڵهتێكی دیكه بگۆڕێ؟ پاشان ئه‌ڵێ: جه‌ماوه‌ری زانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه سیحر راسته‌و حه‌قیقه‌تێكی هه‌یه‌و كاریگه‌ریی خۆیشی هه‌یه، به‌ڵام ناتوانێ هیچ شتێك لهحاڵهتێكهوه بۆ حاڵهتێكیدی بگۆڕێ، خوایش باشتر ده‌زانێ. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه سیحر یه‌كێكه له گوناهه زۆر گه‌وره‌كان و ده‌بێ مۆسڵمان زۆر خۆی لێ بپارێزێ، هه‌روه‌كو له (صه‌حیح)ـی موسلیم و بوخاریی)دا هاتووه، وه‌ئیمامی (عومه‌رو، ئیمامی عوسمان و، جندوب و، خاتوو عایشه‌و، خاتوو حه‌فصه)یش- خوایان لێ ڕازی بێ- له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه دهبێساحیر بكوژرێ.
له‌كتێبه‌كه‌ی ئیمامی (ترمزی)یشدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: ((حد الساحر ضربة بالسیف)) جا ئه‌م حه‌دیسه هه‌رچه‌نده (ضعیف الإسناد)ـه، به‌ڵام ئیمامی (زه‌هه‌بی) ده‌ڵێ: (والصحیح أنه موقوف علی جندب بن عبدالله).
سه‌باره‌ت به حوكمی ساحیریش ئیمامی (ئه‌حمه‌د) و ئیمامی (مالیك) - ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێ- ده‌ڵێن: ده‌بێ ساحیر بكوژرێ، به‌ڵام ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌م قسه‌یه‌ش دهكاو ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ساحیره كه له (أهل الذمة) بوو، ئه‌وه ناكوژرێ، به‌ڵگه‌شی ئه‌و فه‌رمووده صهحیحهیه كه (لبید بن الأعصم)ـی یه‌هوودی سیحری له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد‌و نهشیكوشت، به‌ڵام ئیمامی شافیعیی و ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه- ره‌حمه‌تی خوایان لێبێ- ده‌ڵێن: ساحیر ناكوژرێت، جا له‌هه‌ر میلله‌تێك بێت (أهل الذمة) بێ یان نا.. به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه‌پێغه‌مبه‌ر كاتێ ساحیره‌كه سیحری لێ‌كرد نه‌یكوشت، خوایش باشتر ئه‌زانێت. منیش ده‌ڵێم: حوكمه‌كه ده‌درێته ده‌ستی ئه‌میرو رابه‌ری ده‌سته‌ی زانایانی سه‌رده‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌وان كوشتن‌یان پێ باش بوو، ئه‌وه ده‌كوژرێ، ئه‌گینا ئازاد ده‌كرێ (والله أعلم). فێربوونی سیحر‌و به‌كار هێنانی هه‌ردوو كارێكی حه‌رامن، وه‌ك (ئه‌بو حه‌نیفه، مالیك، ئه‌حمه‌د) –خوا لێیان رازی بێ- ئه‌ڵێن، به‌ڵام هه‌ندێ له‌هاوڕێیانی ئه‌بوحه‌نیفه ئه‌ڵێن: فێربوونی سیحر بۆ خۆپارستن، نهحهرامهو، نهكوفره.
خواش باشتر ده‌زانێ
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باسه: ته‌فسیری ڕامان
