چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی (وه‌سیله)
واته: په‌یداكردنی هه‌ر هۆیه‌كی خۆ نزیك كردنه‌وه به‌خواوه واجیبه، زانایان له‌پێناسه‌ی (وسیله)دا ده‌ڵێن: (( فكل قربة هی وسیلة تقرب من رضا الله، وعلیه فكل الأ‌عمال الصالحة هی وسیلة)) هه‌موو كارێكی چاك و باش، هۆكاری نزیكبوونه‌وه‌یه له‌خوا، كه‌وابوو گش ئاكارێكی باش (وه‌سیله)یه. وه له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیح دا هاتووه: ((ما تقربَ إلیَّ عبدٌ بشئ أَحبّ إلی‌ّ مما افترضتُ عليهِ )). واته: هیچ به‌نده‌یه‌ك ناتوانێ به‌باشترو چاكتر له‌فه‌رزه‌كان، له‌منه‌وه نزیك بێته‌وه. ((وه‌سیله)) به جێگا‌و باره‌گایه‌كی هه‌ره‌به‌رزیش له به‌هه‌شتدا ده‌ڵێن، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: ئه‌وی بانگ ببیسێ و پاشان بڵێ: (( اللهم ربّ هذه الدعوة‌ِ التامة‌ِ، والصلاة‌ِ القائمة‌ِ، آ‌تِ محمداً الوَسيلة‌َ والفضيلة‌َ، وَابعثه مقاما محموداً الذی‌ِ وَعدته )) شه‌فاعه‌تی منی بۆ پێویست ده‌بێ، یان ده‌فه‌رموێ: (( ثم سلوا لي الوسیلة‌َ، فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله، وأرجو أن أكون أنا هو، فمن سأل لی الوسیلة حلت له الشفاعة‌ُ )) فتح الباری.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك: راڤه‌كه‌رانی قورئان یه‌كده‌نگن كه(وه‌سیله) بریتیه له هه‌مووكاروكرده‌وه‌یه‌كی چاك. (ئالووسی) ده‌ڵێ: هه‌ندێ كه‌س له‌ڕێی ئه‌م ئایه‌ته‌ی: ( وابتغوا إلیه الوسیلة..)وه، په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر (صاڵحان)و چاكان و ده‌یانكه‌نه (وه‌سیله)ـی نێوان خوا‌و به‌نده‌كانی و، خاتریان ده‌به‌نه به‌ر خوا‌و ده‌ڵێن: ( أللهمَّ إنا نقسمُ علیك بفلان أنْ تعطينا كذا) هه‌شیانه په‌ناده‌به‌نه به‌رمردوو، یان به‌ر پیاوچاكێكی نادیار و (غاییب)و ده‌ڵێ: (یا فلانُ أدعُ الله تعالی لیرزقنی كذا وكذا) واده‌زانن ئه‌وه، به‌كارهێنانی (وه‌سیله)یه! فه‌رمووده‌یه‌كی ئاواش له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌گێڕنه‌وه: ( إذا أعطيتكم ألأ‌مور فعلیكم بأهل القبور، أوفاستغیثوا بأهل القبور)، جا له‌م سۆنگه‌یه‌وه ( ئالووسیی) -پاش ئه‌وه كه ڕێده‌دا (ته‌وه‌سسول) به پێغه‌مبه‌ر له‌حاڵی ژیان و مردن‌دا بكرێت, ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی پێ باشه كه هه‌ر به ناوه‌كانی خواوه بێ - ده‌ڵێت: زۆرجار خه‌ڵكێك په‌نا ده‌به‌نه به‌ر (ئه‌ولیا)كان، به مردوویی، یان له ژیاندا, ده‌ڵێ: ( یا سیدی فلانُ أغثني..) بێ شك ئه‌م جۆره ته‌وه‌سسول و په‌نا بردنه به‌ره، شیاوی موسڵمان نیه‌و، نابێ نزیكی بكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو گه‌لێ له زاناكانمان به (شیرك)یشیان داناوه، خۆ ئاشكرایه هه‌ر كه‌سێك هاوار له زیندوویه‌ك (غاییب), یان له‌مردوویه‌كی نادیار ده‌كات، واده‌زانێ ده‌سه‌لاَتی هێنانی خێر‌و، لادانی شه‌ڕی هه‌یه! ئه‌گینا ئه‌و هاواره ناكات. هه‌ق و راستیی ئه‌مه‌یه كه: پێویسته موسڵمان له هه‌موو جۆره شتێكی ئاوا دوور بگرێ و، ته‌نیاو ته‌نیا له‌خوا هاوار بكات . (ته‌به‌رانیی) ده‌ڵێ: له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا دووڕازییه‌ك –مونافیق- زۆرئازاری موسڵمانه‌كانی ده‌دا، ئینجا ئه‌بوبه‌كر (خوا لێی رازیی بێ) گوتی: بابچین په‌نا به‌رینه به‌ر پێغه‌مبه‌ر به‌ڵكو له‌م دووڕووه ڕزگاربین، ئه‌ویش فه‌رمووی: (( إنه لا يستغاث بي، إنما يستغاثُ بالله تعالی )) په‌نا به‌من نابرێ، به‌ڵكو هه‌ر خوایه په‌نای پێده‌برێ . بێ شك هاواروپه‌نا بردنه به‌ر گۆڕ‌و گوَڕستان، كارێكه ده‌بێ خۆمانی لێ دووربگرین، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكه به‌فام و خاوه‌ن ئاوه‌زه‌كان، ئینجا ئه‌مه‌ش كه به‌یناو به‌ین كابرای په‌نابه‌ر موشكیله‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌بێ، نابێ ببێته مایه‌ی شه‌رعییه‌تدان به‌و هاوارو هانایه، چونكه بێگومان ئه‌و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه، (ئیبتلا)و (فیتنه)یه، خۆهه‌ندێ جاریش (شه‌یتان) خۆی ده‌كاته كه‌سه هاوار بۆ براوه‌كه‌و، هاواركه‌ره‌كه‌ش به‌وشكڵ وسیمای شه‌یتانه، واده‌زانێ ئه‌وكه‌سه‌یه ئه‌م هانای پێ بردووه، بێ له‌وه‌ش به (كه‌رامه‌ت)ـی ده‌زانێ بۆی! جابۆ پتر به ئاگابوون له‌م مه‌سه‌له‌یه، ده‌توانی خۆت ته‌ماشایه‌كی ته‌فسیری (ئالووسیی) بكه‌یت.
خواش باشتر ده‌زانێ
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باسه: ته‌فسیری ڕامان
