ئایا ئیبلیس فریشته بووه یان جنۆكه.؟!
سه‌باره‌ت به (ئیبلیس) كه ئاخۆ فریشته بووه وپاشان سه‌رپێچی كردووه وه‌ك هێندێ ده‌ڵێن، یان هه‌ر جنوَكه‌یه‌و له‌ناو فریشته‌كاندا ژیاوه‌و،فه‌رمان به‌سوژده‌كه ئه‌ویشی گرتووه‌ته‌وه..؟ رایان جیاوازه.
جا بۆ ئه‌م وه‌لاَمه دوو ڕا هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌یشیان به‌هه‌ندێ به‌ڵگه پشتگیری له خۆی ده‌كات، به‌لاَم پاش رامان له هه‌ردوو راكه, ئێمه به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانین بڵێین (ئیبلیس) هیچ كات وساتێ‌فریشته نه‌بووه:
یه‌كه‌م: فریشته‌هیچ كاتێك سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی خوا ناكات، وه‌كو ده‌فه‌رموێ: ( لا یعصون الله ما أمرهم ) 66/6.
دووه‌م: فریشته زاوزێ ناكاو زوڕیه‌تی له‌دوا ناكه‌وێت، به‌ڵام (ئیبلیس) زاوزێ ئه‌كا و زاڕۆڵه‌و نه‌وه‌ی هه‌یه، وه‌كوخو خۆی ده‌فه‌رموێ: ( أفتتخذونه وذریته أولیا‌ء من دونی..) 18/5.
سێیه‌م: سروشتی فریشته‌و ئیبلیس -وه‌ك له فه‌رمووده‌ی ره‌واندا هاتووه- زۆر لێكجیاوازه: (( خلقتِ الملائكة‌ُ من نورٍ، وخلق الجانُّ من مارجٍ من نارٍ)) فریشته له نوور به‌دی هێنراوه، شه‌یتانیش له بڵێسه‌و گڕی ئاگر، بێگومان ئه‌مدوانه‌ش زۆر له‌یه‌ك دوورن.
چواره‌م: له سووره‌تی (كه‌هف)دا هاتووه: (ئیبلیس) له توخم وره‌گه‌زی جنیه‌كانه،وه‌كو ده‌فه‌رموێ: ( فسجدوا إلا إبلیس كان من الجن ) 18/50،(ئیبن كه‌سیر)یش له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا هه‌ر ئه‌م راو بۆچوونه‌ی هه‌یه.
