چۆنییه‌تی دابه‌زینی باوكه ئاده‌م و دایه حه‌وا :
خاوه‌نی ته‌فسیری (مه‌راغیی) ده‌ڵێت: له‌م جێگایه‌دا چه‌ند باسێك هه‌یه‌و، راڤه‌كه‌رانی قورئانیش درێژه‌یان پێداوه، به‌ڵام ئێمه كورتیی ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به چوَنیه‌تی و شێوه‌ی دابه‌زینی باوه(ئاده‌م) ودایه (حه‌وا) له به‌هه‌شت بۆ سه‌ر زه‌وی، ته‌فسیره‌كان گه‌لێ ریوایه‌تیان هێناوه، به‌ڵام به‌لای زانایانه‌وه زۆربه‌یان له راست ناچن و ده‌شگونجێت كه ده‌ست هه‌ڵبه‌ستی جووله‌كه‌بن.
دووه‌م: مه‌سه‌له‌ی دروستبوونی دایه(حه‌وا) له په‌راسووی بابه(ئاده‌م) مانای ئه‌وه نییه كه هه‌ر له خودی ئاده‌م و په‌راسووه‌كه‌ی ئه‌و دروستكرابێ! به‌ڵكو مانای وایه كه (حه‌وا)ش هه‌ر له‌و توخم و ته‌رح و ره‌گه‌زه‌یه كه ئاده‌می لێ‌دروست بووه، وه‌ك خوا خۆی ده‌فه‌رموێ: (وخلق منها زوجها..) یان ده‌فه‌رموێ: ( وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا..) 30/31.
سێیه‌م: ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه (بوخاریی) و (موسلیم) هێناویانه‌و ده‌ڵێت: (( واستوصوا بالنسا‌ء خیرا، فإنهن خلقنَ من ضلعٍ أَعوجَ..)) واته :هه‌میشه به‌رامبه‌ر به ژنان، چاك بێژ‌و چاك كاربن، چونكه ئه‌وان له په‌راسوویه‌كی لار به‌دیهێنراون، په‌راسووش وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (( وإن أعوَجَ شئٍ فی الضلعِ أعلاهُ فإن ذهبتَ تقيمهُ كسرتهُ، وإن تركتهُ لم يزَلْ أعوجَ..)) واته: به‌راستیی لار‌و خێچترینی به‌شی په‌راسوو، به‌شی لای سه‌روویه‌تی، گه‌ر بته‌وێ راستی بكه‌یته‌وه، ده‌یشكێنی، خۆ ئه‌گه‌ر وازیشی لێ بهێنی، ئه‌وا هه‌میشه به‌لارو خێچی ده‌مێنێته‌وه، كه‌واته به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژناندا باش و ته‌باشبن، هه‌تا بتوانن پێكه‌وه بژین و، باری ژیانتان تێك نه‌چێت.
چواره‌م: سه‌رپێچی باوه ئاده‌م و، خواردنی له‌دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه، پێش ئه‌وسات و كاته بووه، ببێته پێغه‌مبه‌ر، چونكه پێغه‌مبه‌ران سه‌رپێچی خودا ناكه‌ن و، ئه‌و كاره‌ش بۆ شانی په‌یامبه‌ران ده‌ست نادا، جاله‌به‌رئه‌وه:
أ- ده‌بێ خواردنی دره‌خته‌كه له‌ده‌ست ئه‌نقه‌ست نه‌بووبێت، به‌ڵكو له رێی له‌بیرچوونه‌وه بووبێ، به‌لاَم كه:به(عیصیان) ناوبراوه، چونكه شكاندنی ئه‌و فه‌رمانه كارێكی گه‌وره بووه‌و له‌پێغه‌مبه‌ران ناوه‌شێته‌وه.
ب- ئه‌و رووداوه له( متشابهات)ی قورئانه‌و، ناگونجێ مانا راسته‌و خۆیه‌كه‌ی خۆی لێ بگیردرێ، به‌ڵكو ده‌بێ حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی به‌خوا حه‌واڵه بكرێ، پێشینانیشمان هه‌ر ئه‌مه ده‌ڵین. مامۆستا(خاڵ)یش له‌م جێگایه‌دا-سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ئاده‌م- رای(موحه‌ممه‌د عه‌بده)ی هێناوه، (سه‌یید)یش : ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه باوه ئاده‌م ودایه حه‌وای تیامانه‌وه‌و، ده‌رباره‌ی حه‌قیقه‌تی فریشته كێن وچین؟ یان ئیبلیس و شه‌یتان كێیه؟ ئاخۆچۆن خوا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن؟ چۆن وه‌ڵامیان دایه‌وه؟ بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وپرسیارانه ده‌ڵێت: ئه‌مانه گشت له‌و شته نادیارانه‌ن كه ته‌نها خودی خوای گه‌وره‌خۆی ئه‌یانزانێ و، ده‌م تێكوتانیشیان بێ كه‌ڵكه، به‌ڵام ئیمان وبڕوابوون پێیان واجیب وپێویسته، ئیتردوای ئه‌وه هیچ پێوست ناكات ئێمه خۆمان له‌و به‌ره‌و ژوور‌و هه‌ڵدێره‌یه بده‌ین.
خواش باشتر ده‌زانێ
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باسه: ته‌فسیری ڕامان
