ژنان و په‌یوه‌ندییان به‌خه‌ڵكانی ناموسڵمانه‌وه.؟!
1- ئه‌گه‌ر دراوسێیه‌كی كافری هه‌بوو، پێویسته چاكه‌و پیاوه‌تی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵكو ئه‌و چاكه‌یه كاریگه‌ر بێ له‌سه‌ری.
2- كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كافراندا له چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ڕه‌واو دروسته.
3- ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ره‌سمیی هێنرانه ولاَته‌وه، ده‌بێ ڕێزیان لێ بگیردرێ و مامه‌ڵه‌ی چاكیان له‌گه‌ڵ بكرێ و سته‌میان به‌رامبه‌ر نه‌كرێ و مافی خۆیانیان بدرێتێ.
4- نابێ موسڵمان له‌سه‌ر حسابی دین موجامه‌له له‌گه‌ڵ كافران بكات، یان كاره‌كانی ئه‌وانی لاپه‌سه‌ند بێت.
5- نابێ موسڵمان له كاتی جه‌ژنه‌كانیاندا، بچێت جه‌ژنه پیرۆزه‌یان لێ بكات، چونكه ئه‌وه ددان نانه به كاره ناشه‌رعییه‌كانیاندا.
6- موسڵمان ده‌توانێ دیاری كافران وه‌رگرێ و قه‌بووڵی بكات، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دیارییه‌كه‌ی (مقوقس)ی پاشای (میسر)ی قه‌بووڵ كرد.
7- هه‌قه موسڵمان له ژوورێكدا له‌گه‌ڵ كه‌سێكی كافردا كۆ نه‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر زه‌روورو پێویست بوو قه‌یناكات، ئه‌گه‌رچی پێكه‌وه‌یش نان بخۆن و هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن، به‌مه‌رجێ دینه‌كه‌ی بپارێزێ.
8- پێویسته موسڵمانان مێژووی كافران (به گاوره‌كانیشه‌وه) به‌كار نه‌هێنن، چونكه هاوه‌لاَن له‌و سه‌رده‌مه‌دا مێژووی ئه‌وان هه‌بوو، كه‌چی لایاندا لێی و مێژووی (هیجری)یان داهێنا بۆخۆیان.
9- چوونه ده‌ره‌وه بۆ ولاَتی كافرنشین، به‌م مه‌رجانه نه‌بێ دروست نییه:
- بتوانێ دین و ئایینی ده‌ربخاو ئه‌ركه خواییه‌كان بپارێزێ، (ته‌مه‌لوق) نه‌كاو خۆی به كه‌م نه‌زانێ و خاو نه‌بێته‌وه له دینداریی.
- سه‌فه‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر پێویستیی و زه‌رووره‌ت بێت، وه‌كو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی و فێربوونی ئه‌وشتانه ته‌نها له‌وێ ده‌ست ده‌كه‌ون و ولاَت پێویستی پێیان هه‌بێت.
- به‌لاَم سه‌فه‌ر بۆ پیاسه‌و رابواردن دروست نییه.
10- هاوبه‌شی گاوران و جووله‌كه‌و هه‌ر خه‌ڵكێكی تر له‌و چه‌شنه دروست نییه، چونكه به‌شداری كردنیان خۆ شوبهاندنه به‌وانه‌وه، ئه‌وه كارێكی نادروست و حه‌رامه.
11- ده‌توانرێ كافرو خوانه‌ناس بهێنرێ و جل و به‌رگیان پێ بشۆردرێ و نان وچێشتیان پێ بكرێت، ئه‌گه‌رچی فه‌رمووده هه‌یه كه به‌ر له چێشته‌كه ده‌بێ قاپ و قاچاخه‌كه‌یان بشۆردرێ، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وان شه‌رابی تێدا ده‌خۆنه‌وه‌و گۆشتی به‌رازی تیا ده‌كوڵێنن.
12- ڕاگرتنی كاره‌كه‌ری ناموسڵمان و خزمه‌تكارو شۆفیری غه‌یره موسڵمان و كرێكاری ناموسڵمان له (الجزیرة العرب) دروست نییه، چونكه هه‌ر ئه‌وكات كه جووله‌كه‌و گاور ئه‌و هه‌موو گزیی و خه‌یانه‌ته‌یان كرد، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانیدا كه له‌وێ ده‌ربكرێن، چونكه هێنانی كافران بۆ ولاَتی موسڵمانان، مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێده‌وه‌شێته‌وه بۆ دین و ره‌وشتی موسڵمانان.
13- ده‌عوه‌تكردنی خه‌ڵكانی خراپ و خوانه‌ناس بۆسه‌ر زه‌ماوه‌ند ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و ده‌عوه‌ته، دڵخۆشكردنیان بێت بۆ هێنانیان به‌ره‌و ئیسلام، ئه‌وه كارێكی باش و قه‌شه‌نگه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌به‌ست نانخواردنێك بوو و هیچی تر، ئه‌وا پێویست ناكات.
14- سه‌ر بڕاوی ده‌ستی خاوه‌ننامه‌كان ده‌خورێ، به‌مه‌رجێ نه‌زانرێ به غه‌یره شه‌رعیی سه‌ربڕاون.
15- سه‌ر بڕاوی كافره‌كانی تر، ئاگرپه‌رستبن، یان بتپه‌رست، یان كۆمۆنیست.. ناخورێ و حه‌رامه.
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
خوایش له‌هه‌مووان زاناتره
www.ahmadkaka.org
erfankaka@yahoo.com
تێبینی: مافی وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ته به ماڵپه‌ری مامۆستاوه، وه هه‌ر به‌رێزێك یان ماڵپه‌رێك پێویستی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌توایانه هه‌بوو تكایه باپه‌یوه‌ندیمان پێوه بكات.. له‌گه‌ڵ رێزماندا.. سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ری مامۆستا.
