نه‌زر له ئیسلامدا.؟
1- كه‌سێك شتێك فه‌رز ده‌كاته سه‌رخۆی، كه خودا فه‌رزی نه‌كردووه، بۆ نموونه: ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر خودا له‌م نه‌خۆشیه شفام بدات، (نه‌زر) بێت مه‌ڕێك سه‌ر ببڕم.. ئه‌و جۆره نه‌زرانه له ئیسلامدا (مه‌كرووهه)، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ((أنه لایأتی بخیر)) جا ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامی نه‌دا، ده‌بێ بۆ دوایی هه‌ر جێبه‌جێی بكات، له باتی دوا خستنه‌كه‌ی كه‌فاره‌تی سوێنده‌كه‌شی بدات.
2- كه‌سێك نه‌زری كرد له فلاَنه جێگادا مه‌ڕێك سه‌ربڕێ، كه‌چی دوایی ده‌ركه‌وت له جێگایه‌كی تر باشتره‌و هه‌ژاری زۆرتره‌و صاڵح و باشترن.. (شێخ بن باز) ده‌ڵێ: ده‌توانێ بۆ جێگای باشتر نه‌زره‌كه‌ی ببا‌و له‌وێ جێبه‌جێی بكات.
3- ئایا ده‌كرێ خۆی له نه‌زره‌كه‌ی بخوات..؟ ئه‌گه‌ر كاتی خۆی مه‌به‌ستی به‌و نه‌زره هه‌ژارو خه‌ڵكانی بێ نه‌وا بووبێ، ئێستا نابێ خۆیی و ماڵ و منداڵی لێی بخۆن، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ماڵ و منداڵ و هاوڕێیانی خۆی بووبێت، دیاره خۆیشیی و ئه‌وانیش لێی ده‌خۆن.
4- نه‌زر بۆغه‌یری خودا حه‌رامه‌و گه‌لێ جار ده‌بێته شیرك.. بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌ڕێكی بۆ گۆڕێك، یان بۆ پاشا، یان بۆ پێغه‌مبه‌رێك.. سه‌ر ببڕێ، به‌مرداره‌وه بوو داده‌نرێ و شه‌ریكیشی بۆ خودا داناوه.
5- ئه‌گه‌ر گوتی شتێك نه‌زربێت له‌سه‌رم بۆخودا.. ده‌بێ كه‌فاره‌تی سوێندێك بدات، ئیتر شتێكی تری له‌سه‌ر ناكه‌وێ.
6- ئه‌گه‌ر گوتی: ئه‌گه‌ر قسه‌م له‌گه‌ڵ كردیت، مه‌ڕێك نه‌زربێت له‌سه‌رم، یان گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نه‌بوو نه‌زربێ مه‌ڕێك سه‌رببڕم.. بۆ ئه‌م جۆره نه‌زرانه ته‌نها كابرا سه‌رپشك ده‌كرێ: نه‌زره‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، یان كه‌فاره‌تی سوێندێ بدات.
7- نه‌زری كرد كه شه‌راب بخواته‌وه.. ئه‌وه پێویسته وازی لێ بهێنێ، به‌لاَم ئایا كه‌فاره‌تی سوێندی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێ یان نا؟ هه‌ندێ زانا ده‌ڵێن: كه‌فاره‌تی سوێندی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێ، به‌لاَم جه‌ماوه‌ری زانایان ده‌ڵێن: كه‌فاره‌تیشی له‌سه‌ر نییه.
8- كه‌سێك نه‌زری كرد ئه‌وه‌نده رۆژ به رۆژوو بێ بۆخودا، ده‌بێ جێبه‌جێی بكات، ئه‌گینه كه‌فاره‌تی سوێندی له‌سه‌ره، یان گوتی: ئه‌گه‌ر خودا له‌م نه‌خۆشیه شفای دام، نه‌زر بێت وشترێك سه‌ربڕم، جا ئه‌گه‌ر خودا شفای دا، ده‌بێ وشتره‌كه سه‌ربڕێ، ئه‌گه‌ر توانای كڕینی وشترێكی نه‌بوو، ده‌بێ كه‌فاره‌تی سوێندێ بدات.
9- ئه‌گه‌ر كابرایه گوتی: والله قسه له‌گه‌ڵ كاكم ناكه‌م، والله قسه له‌گه‌ڵ كاكم ناكه‌م، چونكه دووباره كردنه‌وه‌یه، به‌یه‌ك سوێند داده‌نرێ، واته: ئه‌گه‌ر قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، یه‌ك كه‌فاره‌ت ده‌دات.
10- ئه‌گه‌ر گوتی: والله قسه له‌گه‌ڵ مامم ناكه‌م، والله نانی ناخۆم، والله ناچمه ماڵی، پاشان هیچی جێبه‌جێ نه‌كرد، ده‌بێ له باتی هه‌ریه‌كه‌یان كه‌فاره‌تی سوێندێك بدات، چونكه له‌یه‌ك جودان و هه‌ریه‌كه حسابی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. شیاوی باسه سوێند خواردنی زۆر، كارێكی (مه‌كرووهه)و ناپه‌سه‌نده له ئیسلامدا، جگه له‌وه‌یش كه‌سێتی مرۆڤ ده‌ڕوخێنێ و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا سووك ده‌بێ.
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
خوایش له‌هه‌مووان زاناتره
www.ahmadkaka.org
erfankaka@yahoo.com
تێبینی: مافی وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ته به ماڵپه‌ری مامۆستاوه، وه هه‌ر به‌رێزێك یان ماڵپه‌رێك پێویستی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌توایانه هه‌بوو تكایه باپه‌یوه‌ندیمان پێوه بكات.. له‌گه‌ڵ رێزماندا.. سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ری مامۆستا.
