ژنان و چوونه لای پزیشك.؟
1- هه‌رشتێك زۆر پێویست نه‌بێ، بۆ پزیشك ناڕه‌وایه بیبێنێ و ده‌ستی لێ بدات.
2- كاتێ ژنان ده‌چنه ژووره‌وه لای پزیشك، ده‌بێ مه‌حره‌میان له‌گه‌ڵ بێت، واته: نابێ به ته‌نها بچێته ژووری پزیشكه‌وه، چونكه خه‌ڵوه‌ت ڕوو ده‌دات، ئه‌وه‌یش حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه.
3- ده‌بێ له كاتی چاره‌سه‌ردا، دكتۆر هه‌ر ئه‌وجێگایه ببینێ، پێویستی به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه.
4- تا بكرێ پزیشكی ژنان چاره‌سه‌ریان بۆ بكات، نابێ بچنه لای پزیشكی پیاو.
5- پێویسته پزیشك و ژنه كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان، جل و به‌رگێكی وا له‌به‌ر بكه‌ن جه‌سته‌یان داپۆشێ و ته‌سك و ترووسك نه‌بێ له‌به‌ریاندا.. واته: نه ئه‌وه‌نده ته‌سك بێ و قه‌دو بالاَی بگوشێ، نه ئه‌وه‌نده‌ش پان و پۆڕ بێت رێ له ئیش و كاره‌كانیان بگرێ.
6- دروست نیه پزیشك و هه‌ر ئافره‌تێكی تر له نه‌خۆشخانه، یان له هه‌ر جێگایه‌كی تردا به‌ته‌نها بمێنێته‌وه‌و خه‌ڵوه‌ت رووبدات.
7- به‌كارهێنانی وشه‌ی (سستر) واته: خوشك به‌زمانی ئینگلیزی، هه‌قه ته‌نها بۆ ژنانی ئیماندار به‌كار بهێنرێت.
8- ژنێك بچێته لای پزیشكی ددان بۆچاره‌سه‌ر، یان به‌پێچه‌وانه‌وه.. پێویسته ژنان لای پزیشكی ژنان و، پیاوان لای پزیشكی پیاوان بچن، مه‌گه‌ر زۆر پێویست بێ و ده‌ست نه‌كه‌وێت.
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
خوایش له‌هه‌مووان زاناتره
www.ahmadkaka.org
erfankaka@yahoo.com
تێبینی: مافی وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌ته به ماڵپه‌ری مامۆستاوه، وه هه‌ر به‌رێزێك یان ماڵپه‌رێك پێویستی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فه‌توایانه هه‌بوو تكایه باپه‌یوه‌ندیمان پێوه بكات.. له‌گه‌ڵ رێزماندا.. سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ری مامۆستا.
