پوخته‌ی وته‌و وه‌سفی چه‌ندین كه‌سایه‌تی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م و تێكۆشانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
- به‌رێز مامۆستا نجم ا‌لدین فه‌ره‌ج "كرێكار":
* مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود زانای شه‌رعناس و بیرمه‌ندی سیاسی بوو، له ناو ئه‌هلی سوننه‌تدا كه‌من، له ناو ئێمه‌ی كوردا ده‌گمه‌نن، بۆیه هه‌قه كه یه‌كێكی وامان لێ ده‌ركه‌وت، ده‌وری بگرین و دیدو بۆچوونه‌كانی به‌رفراوانتر كه‌ین تا ده‌بێته مه‌دره‌سه‌یه‌كی ئاڕاسته‌وانی رابووان و كۆمه‌ڵكارییه‌كانیان.. ئه‌مه بچووك بوونه‌وه‌مان نیه، ئه‌مه خۆ گه‌وره‌كردنی راستیه، به‌لام به‌داخه‌وه له‌به‌ر سێبه‌ری چڕی دیدی شارستانێتی رۆژئاوادا دووڕێیانی ئه‌م راستیه‌مان پێ جوێ ناكرێته‌وه ..
- به‌رێز پرۆفیسۆر دكتۆر صباح به‌رزنجی :
* ئه‌م پیاوه نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی زانای سه‌رده‌میانه‌ی به هه‌ڵوێست و بوێر بوو، ئیمتیدادی زانایانی پێشین و سه‌رده‌سته‌ی زانا گه‌نجه‌كانی هاوته‌مه‌نی بوو، له دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌دوین و توێژینه‌وه‌و خزمه‌ت به‌زمان و فه‌رهه‌نگ، ته‌فسیری رامانی نووسی، وه‌ك بڕوایه‌كی له‌بننه‌هاتوو به په‌یوه‌ستبوونی په‌یامی ئیسلامه‌تی و ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی، له‌م ته‌فسیره‌دا تێكۆشاوه بیر‌و بڕوا ئاینییه‌كان به‌لۆجیكی سه‌رده‌میانه‌و زمانێكی كوردی پاراو دابڕێژێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ش له قۆناغی كامڵبوونی ته‌مه‌نی هزری خۆیدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی نووسیوه، هه‌ستده‌كه‌ین پوخته‌ی ئه‌زموونی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی شه‌خسی خۆیی تێدا تۆمار كردووه .
- به‌رێز دكتۆر ئه‌حمه‌د نیعمه‌تی له زانكۆی تاران:
* جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د من زۆر باشی ده‌ناسم، له راستیدا كه‌سێك بوو جێده‌ست و دیدو فیكر‌و هزری له‌ناو نه‌وه‌ی رابوونی ئیسلامی‌دا به فیكریی و كردار ڕه‌نگی دابوویه‌وه، وه یه‌كێك بوو له به‌هێزترین كه‌سایه‌تییه‌كان كه له‌كوردستاندا هه‌ڵكه‌وتبوو.. وه له بواره‌كانی نووسین و وتارداندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌قڵ و هۆشی گه‌نج و لاوه‌كاندا دانابوو..
- به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین بابه‌كر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی:
* جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له زانا‌و نوسه‌ره به ناوبانگه‌كانی كوردستان، مامۆستا كه‌سایه‌تیه‌كی دیار‌و كاریگه‌ری ناو رابوونی ئیسلامیی بووه له كوردستاندا‌و له هه‌مانكاتدا زانایه‌كی رووناكبیرو موفه‌سیرو موجاهید بووه، خه‌مخۆرێكی دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌شی بووه‌و هه‌موو ژیانیشی بۆ خزمه‌تكردنی په‌یامی ئیسلام و خه‌ڵكی كوردستان ته‌رخان كردبوو. وه له‌و پێناوه‌شدا هیجره‌ت و جیهادی كردووه‌و تا دوا ساتی ژیانی له‌و ڕێگه‌یه‌دا به‌رده‌وام بووه‌و كۆڵی نه‌داوه.
- به‌رێز مامۆستا جه‌عفه‌ر موسته‌فا كه‌سایه‌تی ئیسلامیی:
* (مامۆستا ئه‌حمه‌د) كه سه‌رگه‌رمی خوێندن بوو له‌په‌یمانگه‌ی ئیسلامیی و زیاتریش هۆگری خوالێخۆشبو مامۆستا مه‌لا عوسمان بوو، وێڕای خوێندنه‌كه‌ی له‌په‌یمانگا، به جۆرێ هه‌ر وه‌ك كوڕی خۆی، بگره زیاتریش سه‌یری ده‌كرد و دڵی پێ خۆش بوو و هیوای دوا ڕۆژی ڕووناك و پڕ خێری پێی هه‌بوو، كه وایش بوو، بۆیه ئه‌ویش قوتابیه‌كی گوێ رایه‌ڵ و ئایین په‌روه‌ر و زانستخواز بوو و له‌و كه‌ش و هه‌وایه‌دا خۆی پێگه‌یاندو لێبڕاوانه هه‌وڵی ده‌داو كۆڵی نه‌ده‌دا. مامۆستا ئه‌حمه‌د پیاوێكی ڕه‌نگ و ڕوخسار جوان و ڕوخۆش و پاراو زمان و قه‌ڵه‌م ڕه‌وان و وتار بێژێكی بوێر‌و لێهاتوو دلێر بوو، زوو تێگه‌یشت، زوو پێگه‌یشت، زوویش "به ڕوو سووری" به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاری گه‌یشت..
- به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی كه‌سایه‌تی ئیسلامیی:
* مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لاَتی به‌عسدا وتاری به‌هێزو بوێرانه‌ی ده‌داو خه‌ڵكی هۆشیار ده‌كرده‌وه له حه‌قیقه‌تی ئایینه‌كه‌یان و ئاشكراشه هه‌ركه‌سیش به باشی له حه‌قیقه‌تی ئایین تێبگات هه‌رگیز سه‌ر بۆ زاڵم شۆر ناكات و نابێته هاوكاری و خیانه‌ت له میلله‌تی خۆی ناكات و دژی داگیركه‌ر ئه‌بێت، چونكه ئایه‌تی قورئانه: (ولا تركنوا إلی الژین ڤلموا فتمسكم النار). جه‌نابی مامۆستا ئاله‌و كاته ناسك و پر ترس و حه‌ساسه‌داو له‌كاتی بوونی ئه‌و رژێمه تۆقێنه‌ره‌دا نه‌چووه ریزی ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه دنیایان فرۆشت به قیامه‌ت و راستیی و نه‌یخوێند به‌بالاَی زاڵماندا له‌به‌ر ترس و دوو فلسی دنیایی و فه‌توای ناهه‌قی نه‌دا، به‌ڵكو ئازایانه‌و دیندارانه دینی خوای ده‌گه‌یاندو راستییه‌كانی روون ده‌كرده‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر، خوای گه‌وره لێی قبوڵ كردبێت و عاقیبه‌ت خێر بووبێت .
- به‌رێز مامۆستا مه‌لا قادر قادری پێشنوێژ‌و وتارخوێنی شاری پاوه – كوردستانی ئێران:
* به دیدو تێڕوانینی من جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی زیره‌ك، هۆشیار، خواناس، زانا، دانا، بانگخواز، دڵسۆز‌و خۆ به‌كه‌مزان، ئه‌توانم بڵێم: (كان حزن ا‌لدین رفیقه، والعلم والفكر سلاحه، وغمه ڵ‌جل قومه، ورأس ماله قلمه، والقرێ‌ن أنیسه، والجهاد امله..)
- به‌رێز مامۆستا سید ئه‌حمه‌د سید عبدالوهاب كه‌سایه‌تی ئیسلامیی :
* ماموَستای ڕه‌حمه‌تی پیاوێكی به‌عیزه‌ت و به‌غیره‌ت بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی دروست بوو، واته: سه‌نگه‌رێك و لایه‌نێكی نه‌بووه، بیًجگه له‌ئیسلام و ئیسلامیه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌وفه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای هاتووه‌ته دی كه‌ده‌فه‌رموێت: "شاب نشأ فی عباده الله....." ئومێد ده‌كه‌م له‌و حه‌وت كوَمه‌ڵه‌یه بێت، كه له ژێر عه‌رشی خوای گه‌وره حه‌شر بكرێت له ڕوَژی دوایی، ئیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماموَستا به‌غیره‌ت بوو هه‌ر له‌و سه‌ره‌تاوه وتاری به‌هێزی پێشكه‌ش ده‌كرد، هوَشیاری ڕابوونی ئیسلامیی له دڵیدا چه‌سپابوو و، وه زوَر كاریگه‌ری ماموَستا مه‌لا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی به‌سه‌ره‌وه دیار بوو.
- به‌رێز مامۆستا هاوڕێی قیامه‌ت – مامۆستای زانكۆ له سلێمانی:
* له ڕۆژانێكدا كه له‌زۆربه‌ی مینبه‌ره‌كانی كوردستانه‌وه دوعا بۆ (السید الرئیس) ده‌كراو به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌درا، پیاوانێكی مێزه‌ر سپیی و مێزه‌ر پاك بوونه پێشه‌نگی هیجره‌ت و ڕه‌مزی جیهاد و مقاوه‌مه‌ت له دژی تاغوتی سه‌رده‌م ڕاست بوونه‌وه، ئه‌وان ته‌نها په‌روه‌رده‌ی حوجره‌و مزگه‌وته‌كان بوون و لاوێتی خۆیان به فه‌قێیایه‌تی به‌سه‌ر بردووه، به‌لاَم سه‌لماندیان كه له ڕۆژی پێویستدا موجاهید و پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ریشن و ئاماده‌ن خوێنی خۆیان بڕژن، هه‌تا بیسه‌لمێنن كه ڕاستن له گه‌ڵ خوا‌و خودی خۆیان و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌شی كه وتاری بۆ ده‌ده‌ن و كتێبـی بۆ ده‌نووسن، نمونه‌ی ئه‌وانه‌ش جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه محموده كه عیلم و عه‌مه‌ل و ئیخلاسی بۆ په‌روه‌ردگاری خۆی تێكه‌ڵ كردبوو (نحسبه ولا نزكی علی الله احدا).
- به‌رێز مامۆستا مه‌لا مه‌حمودی ئازادی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی:
* جه‌نابی مامۆستا یه‌كێك بووه له داعیه به‌رزه‌كانی ئیسلام، وه به ته‌وژمێكی زۆر گه‌رمه‌وه بانگه‌وازی كردوه بۆ ئیسلام، وه قه‌ومی كورد له كوردستان به تایبه‌ت كوردستانی عێراق قه‌رزاری ئه‌م پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه‌ن، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆشنبیری بوو له كوردستان، وه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌ریایه‌كی ڕۆشنبیری بوو سه‌روازی كردبو بۆ سه‌ر گه‌نجان و لاوان له برایان و خوشكان، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر تامه‌زرۆی هه‌سته جوانه‌كانی بوون..
- به‌رێز كاك تۆفیق كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی:
* من ئه‌و كاته‌و دواییش كه مامۆستا‌م ناسی چوار تایبه‌تمه‌ندێتی به‌رزم تێدا بینی، كه تاوه‌فاتی كرد لێیان دانه‌بڕا، به‌ڵكو گه‌شه‌یان ده‌كرد:
1ـ وتاربێژێكی سه‌ركه‌وتوو.
2ـ نووسه‌رێكی به‌هره‌مه‌ند.
3ـ شه‌رعزانێكی هۆشیار.
4ـ بانگخوزاێكی لێزان و به حیكمه‌ت.
ئاشكراشه ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م چوار تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان پێكه‌وه تێدا بێت زۆر ده‌گمه‌نن.
گرنگه دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و كات‌و ئێستا‌و له ئاینده‌شدا كاری ئیسلامیی ئاتاجی پیاوانێكه ئه‌و چوار خه‌سڵه‌ته‌یان تێدا بن، تا ببنه سه‌رقافڵه‌و سه‌رمه‌شقی لاوان‌و رێبوارانی كاروانی رابوونی ئیسلامیی. وا ده‌زانم مامۆستا ئه‌گه‌ر ته‌نها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی له‌م چواره‌ی تێدابایه، ده‌شیا به نموونه‌و سه‌رمه‌شق لێی بڕوانین نه‌ك هه‌ر چوار تایبه‌تمه‌ندیه‌كه.
- به‌رێز مامۆستا ته‌حسین حمه غه‌ریب نووسه‌رو رۆشنبیر:
* نووسینه‌كانی مامۆستا ده‌توانم بڵێم پڕ له جورئه‌ت، پڕ له زانیاریی و بابه‌تی نوێ بوون بۆ ئێمه به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه ئێمه هه‌ستی ئایینیمان هه‌بوو، خوێنه‌ری ئیسلامی تێر ده‌كردو به تایبه‌تیش بابه‌ته‌كانی نه‌وعی بوون، نموونه بوون به تایبه‌تی له باسه‌كانی ئافره‌ت و ئازادی له ئیسلامدا و ... و هتد، ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌وه بوو كه چۆن مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌یتوانی و ده‌یزانی به كوردیه‌كی جوان و په‌تی بنووسێت، ئاگاداریش بووم كه كتێبه‌كانی له لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه دژایه‌تی ده‌كران و نه‌یانده‌هێشت چاپ بكرێن.
ئاماده‌كار/ عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
www.ahmadkaka.net
erfankaka@yahoo.com
