له گه‌نجێكی پڕ له تاسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه بۆ سه‌ركرده‌كانی ڕابوون
سۆران ئیمامی - دهۆك
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕی نێوان سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان به تایبه‌تی هه‌ردوو مامۆستای به‌ڕێز (م. كرێكار و م. علی باپیر) و هه‌وادارانیان به ڕوون و ئاشكرایی ده‌بینرێت زیاتر له ڕابردوو، چونكه له ڕابردودا ئه‌گه‌ر جارجارێ بۆ هێشتنه‌وه‌ی یه‌كڕیزی هه‌ندێ لێبورده‌یی هه‌بوو بێ، به‌ڵام ئێستا ئه‌و سنوره‌ش نه‌ماوه و هه‌ركه‌س به سه‌تڵێكه‌ی خۆی ئاو له بیركه ده‌رئه‌هێنێ، یه‌كێ له غه‌می گیرفانی! یه‌كێ بۆ كات به‌سه‌ربردنی! یه‌كێ بۆ خۆهه‌ڵنانی! یه‌كێ بۆ ئه‌و ده‌زگا دژه ئیسلامه‌ی كه كاری بۆ ئه‌كا! یه‌كێكیش (كه نوخبه‌ی ساحه‌كه‌ن) بۆ ناوبژیوانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و برایه‌تیه كه هه‌میشه هه‌بووه و یه‌كێكه له پرنسیپه‌كانی ئیسلام ( كه به‌داخه‌وه لای ئێمه ته‌نها ووشه‌ی له زار ده‌رچووی بێ كرداره)، ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه و دڵنیان كه هه‌میشه ( نورالدین)ه‌كان و (صلاح ا‌لدین)ه‌كان ئه‌توانن عیزه‌تی ئه‌م دینه پێكه‌وه بپارێزن ئه‌گه‌ر چی چه‌ند خالێكی جیاوازیان هه‌بێت! من منداڵ و كه‌م ئه‌زمونم و ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا كراوه له لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه وه‌ك داستان و مێژوویه‌ك ئه‌یزانم نه‌ك وه‌ك یادگارییه‌ك كه تێیدا ژیابم! بۆیه هه‌ندێك قسه‌كانم نه‌ك ته‌نها به قسه‌ی به‌ر ئاگردان به‌ڵكو به قسه‌ی به سپلێت لێك بداته‌وه، ئێوه چۆن لێكی ئه‌ده‌نه‌وه بیده‌نه‌وه، چونكه خۆم له‌وه دڵنیام كه له كوێوه ئه‌و قسانه دێنه ده‌ره‌وه ناتوانم به‌ر له ته‌وژمی قسه‌كانم بگرم و ئه‌م بابه‌ته ته‌واو هیلاكی كردووم و دڵم بۆی ئه‌سوتێ وه دڵنیام زۆرێك وه‌ك من وان به‌ڵام بۆ ئه‌و خه‌ڵكه به جدی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره نادات، ئه‌مه‌یان نازانم! به هه‌ر حاڵ، خوای گه‌وره ئێمه بكاته ئه‌و په‌ته‌ی كه ئه‌م دوو به‌ره‌یه پێكه‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه...امین
ڕوون و ئاشكرایه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسلامی بێ هه‌ڵه و مه‌عصوم نیه (خوای گه‌وره هه‌ڵه‌كانیان به ئیجتهاد لێ وه‌رگرتبێتن) به‌ڵام باشترینیان ئه‌وه‌یه كه كه تۆبه بكات و دانی پێدا بنێت و چیتر نه‌هێڵێت هه‌ڵه‌كانی ڕه‌وڕه‌وه‌ی ڕابوونه ئیسلامیه‌كه بوه‌ستێنێت! یاخود توشی شه‌له‌لی بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كردوویانه ئێستا (زۆر به‌داخه‌وه)، به‌ڵام ئه‌م دینه هه‌میشه جێگه‌ی ئومێد و هه‌ڵسانه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه و خوای گه‌وره به‌و ڕۆژه شادمان بكات...
لێره‌دا ڕووی ده‌مم ئه‌كه‌مه هه‌ردوو مامۆستای به‌ڕێز و كادیرانی نزیك و سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوولا، له خوا بترسن و هه‌وڵێكی جدی بده‌ن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م بوركانه، یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن و یه‌كتری بخوێننه‌وه، كێ هه‌ڵه‌ی هه‌یه دان به هه‌ڵه‌كه‌یدا بنێت، ئه‌م كاره هه‌م خوا له خۆتان ڕازی ئه‌كه‌ن و هه‌م به‌نه! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خوا و خه‌ڵكدا بۆچی تا ئێستا دانیشتنێكی لێبوردن و لێك نزیك بونه‌وه‌تان نیه (هه‌میشه ئه‌م له شام ئه‌خوێنێ و ئه‌ویش له شیراز!) مامۆستایانی به‌ڕێزم: یه‌كجار واز بنێنن له نه‌فسی به‌رزتان و بێنه خواره‌وه له‌و یه‌كترسڕینه‌وه‌ی كه موسڵمانان و ڕابونه‌كه‌شمانی پێوه سڕاوه‌ته‌وه! یه‌كجار له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌م كه‌ناڵ و له‌و كه‌ناڵ جوێن و بوهتانی بۆ یه‌كتر بنێرن، وه‌رن دانیشن و باسی جیاوازی یه‌كتر بكه‌ن! له جیاتی ئه‌وه‌ی دڵی دوژمنانی ئیسلام خۆش ئه‌كه‌ن ده وه‌رن داخێ بنێن به‌سه‌ری دڵی ئه‌وه‌ی كه پێمان پێ ئه‌كه‌نێ!
چیتر به‌سه شه‌ق هه‌ڵدان له‌یه‌كتری! بمبورن ئازیزانم كه وا ئه‌ڵێم به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خوا ناترسن نه‌ختێ به‌زه‌یتان بێته‌وه به ئێمه‌ی گه‌نجی شوێنكه‌وتوی ئه‌م ڕابوونه كه به بێ زانیاری و ته‌نها له‌سه‌ر قسه‌ی ئێوه ده‌ستمان خستۆته یه‌خه‌ی یه‌كتری! چی ئه‌بێ با یه‌كێكتان برا گه‌وره بێت! با یه‌كێكتان برایانه ئاو بێنێ بۆ ده‌ست نوێژی ئه‌وی تر! ئه‌وه بۆ ئێوه هه‌موو سیره‌ی پێغه‌مبه‌ر و هاوڵانیتان له‌به‌ره به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی وه‌ك ئه‌وانمان له ئێوه نه‌دی و بڵێین ئۆخه‌ی خوایه گیان و بڵێین به ڕاستی سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسلامین! مه‌گه‌ر ئێمه یه‌ك قورئانمان نیه؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌رمان یه‌ك نیه؟! ئه‌رێ وه‌ك یه‌ك نوێژ ناكه‌ین؟! باشه یه‌ك ئامانجمان نیه؟! ئه‌ی بۆ ئه‌بێ له خه‌ویشدا چاوه‌ڕێی نزیك بونه‌وه و یه‌كگرتنی ئێوه نه‌بین! له‌وانه‌یه بپرسن حه‌ل چیه! داوا له هه‌دوو مامۆستای به‌ڕێز ئه‌كه‌م كه:
1- به‌خۆدا چونه‌وه‌ی مامۆستایان و ئه‌و كه‌سایه‌تیه به‌ڕێزانه‌ی كه به لایه‌نگریان بۆ ئێوه مه‌سه‌له‌كه‌یان قوڵتر كرده‌وه، هه‌موو قسه و لێدوانه‌كانیان دژ به یه‌ك بوه‌ستێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێ ئاگره‌كه ئه‌وه‌نه‌ی تر قوڵ نه‌بێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی خۆمان و ڕابونه‌كه‌مان.
2- هه‌ردوولا داوای فه‌رمی و قه‌طعی له ئه‌ندام و هه‌وادارانیان بكه‌ن كه موناقه‌شه و موجاده‌لی نێوانیان له‌سه‌ر ئێوه و ئاگره‌كه (به تایبه‌تی له فه‌یس بوك) بوه‌ستێنن كه دڵنیام موناقه‌شه و موجاده‌له‌ی ئه‌وان هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر نادۆزێته‌وه چگه له قوڵكردنی برینی موسڵمانان. نازانم جه‌نابتان ئاگادارن یان به‌ڵام هه‌وه‌دارانتان به شێوه‌یه‌ك كه‌وتونه‌ته وێزه‌ی یه‌كتر كه هه‌ندێ جار جوێنی وا ئه‌ده‌ن به یه‌كتر كه هه‌ر له منداڵی‌دا له یه‌كترمان ئه‌بیست!.
3- سێیه‌م و كۆتایی، كه گرنگترینیانه به‌ڵكو ئه‌توان بڵێم كلیكی كێشه‌كانه. ئێمه هه‌میشه باس له یه‌ك تێگه‌شتن و دانیشتن ئه‌كه‌ین، ئه‌وه بۆ هه‌میشه له دووه‌ره‌وه قسه بۆ یه‌ك ئه‌كه‌ین!!؟؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له ووڵاتێكه‌وه گیرسابێته‌وه، با هه‌ردوو مامۆستا دوو لیژنه پێك بێنن له‌و كه‌سانه‌ی كه به ڕاستی خه‌می ئیسلامه‌كه‌یانه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و و دۆزینه‌وه‌ی پردێكی ڕزگاركه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستاماندا.
ئه‌مما بۆ هه‌واردار و شوێنكه‌وتوانی ئازیزی هه‌ردوولا:
ئه‌توانم سوێندتان بۆ بخۆم كه به‌قه‌د من ئه‌م دوو مامۆستایه و هه‌موو مامۆستایانی ئه‌زیزی تر ( هه‌ر له مامۆستا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی بگره هه‌تا ئه‌وانه‌ی ئێستا) ( ته‌نها له‌به‌ر خوا) خۆش ناوێ، به‌ڵام هه‌رگیز له دژی یه‌كیان قسه ناكه‌م كه بزانم كێشه‌كه حه‌ل ناكات، تكاتان لێ ئه‌كه‌م موناقه‌شه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بوه‌ستێنن و ئه‌وه‌نده مه‌كه‌ونه گیانی یه‌كتر و ئه‌م و ئه‌و عاجز مه‌كه‌ن... له خوا بترسن و واز له یه‌كتر بێنن، با هه‌موومان پێكه‌وه ده‌نگ به‌رزبكه‌ینه‌وه و بڵێین به سه‌ركرده‌كانمان كه یه‌كبگرن! بڵێین پێیان كه ئه‌گه‌ر خۆتان چاك نه‌كه‌ن ئه‌وه ئێمه ئه‌تانگۆڕێن!
ئه‌زانم ئێستا ئێوه ئه‌ڵێن بابه گیان تۆ ھیشتا منداڵ و بێ ئه‌زمونی و نازانی شته‌كان چۆنه! به‌ڵام من پێتان ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێم خه‌می ئه‌م دینه‌یه و خه‌می موسڵمانان، ئه‌وه‌ی من ووتوومه قسه‌ی ڕۆژانه‌ی سه‌رزاری خه‌ڵكه و ده‌ربڕێنی ئاه و تاسه‌یانه! هه‌رچی ئه‌ڵێن به من قه‌ینا، له‌به‌ر من نا له‌به‌ر خوا یه‌كجار به گوێی ئه‌و گه‌نجانه بكه‌ن كه باشه‌ی هه‌ردوولایان ده‌وێ!
خوایه من قسه‌ی خۆمم كرد و ان شاءالله وه‌ڵامی خۆمم به شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ وه‌رئه‌گرم، وه ئه‌گه‌ریش وا ده‌رنه‌چێت، خوایه من به‌ڵێنت پێ ئه‌ده‌م كه هه‌رگیز كۆڵ ناده‌م و قسه‌ی خۆم هه‌ر ئه‌كه‌م، وه ئه‌یسه‌لمێنم كه به ڕاستی دینه‌كه‌مان دینی عیزه‌ت و پێكه‌وه ژیانه!
بمبورن مامۆستایانی ئازیزم ئه‌گه‌ر ووشه‌كانم زبرن! به‌ڵام ئێوه‌ش نه‌ختێ هه‌ست به دڵی برینداری ئێمه‌ی گه‌نجی ئه‌م ڕابونه بكه‌ن و هیچ نه‌بێ تینوێتیمان بشكێنن! وه ئه‌ڵێم خوایه تۆ له‌سه‌ره‌وه شایه‌تی كه ئه‌م نوسینه‌م ته‌نها له دڵێكه‌وه نوسیوه كه ئه‌یه‌وێ ئه‌م ئیسلام و ئه‌م مامۆستایانه یه‌كبگرن!
اللهم هل بلغت ..اللهم فاشهد..
