دیداری به‌رێز مامۆستا سید غفور شێخ ئه‌حمه‌د
دیداری به‌رێز مامۆستا سید غفور شێخ ئه‌حمه‌د:
مامۆستا زانایه‌كی ناوداری كوردستان بوو..
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌و بێ هاوتا، صلوات و سه‌لامی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر محمد و جێنشینهكانیی و په‌یره‌وانی تا رۆژی دوایی.
زانایه‌كی به‌رزی به‌رێزی وه‌كو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود جێی خۆیه‌تی یادی بكرێت و شتی له باره‌وه بنوسرێت. چونكه پیاوێكی ناسراو بوو به تایبه‌ت له ناو چینی مامۆستایانی محراب و مزگه‌وتا - وه مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆ خۆی تۆمار كرد به‌و شێوه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی زانایانه - له به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له ته‌مه‌نمان پێكه‌وه بوین. من ئه‌و كاته له خزمه‌ت مامۆستای پایه‌به‌رز مامۆستا مه‌لا عوسمان دا - "كتێبی فناریم" ئه‌خوێند ئه‌ویش له سه‌رتره‌وه بوو. بهلاَم وهعیی و تێگه‌یشتنێكی فراوانی هه‌بوو به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عوسماندا سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیری سید بوون - "فی چلال" كه ئه‌وه‌یش كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ریان هه‌بوو وه رۆحێكی جیهادی تیایاندا دروستكرد- به مه‌فادی (اذكروا محاسن موتاكم) - دیاره باسكردنی سیفاتی به‌رزو خزمه‌ت و لێهاتوویی مامۆستا ملا ئه‌حمه‌د كاكه محمود ئه‌وانه‌ی كه لێم بینیوه چ له كاتی خوێندنی له مزگه‌وتی پاشا - له كاتی وتاری هه‌ینی له شارۆچكه‌ی سیروان كه پۆل پۆل گه‌نجه‌كان به سه‌یاره ئه‌رۆشتن بۆ گوێگرتن له وتاره‌كانی - وه سه‌فه‌رێكی چه‌ند رۆژیمان پێكه‌وه بوو به ناوی سه‌ربازییه‌وه بردینیان بۆ زوبێر‌و ناصریه - له هه‌موو ئه‌و كاتانه‌دا غیره‌ت و عیزه‌تی ئیمانی ئه‌نواند، وه هه‌ستێكی زۆر به‌رزی هه‌بوو، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ هه‌موو كه‌س ڕووخۆش و به ئیكرام بوو، به مه‌فادی (رأس العقل التودد الی الناس) واته: ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵكی نیشانه‌ی عه‌قڵ و ژیرییه، ئه‌ویش زۆر رێزی له‌خه‌ڵك ده‌گرت مه‌گه‌ر كه‌سێ دژی ئیسلام بوایه ئه‌وه له‌پێش هه‌موو كه‌سه‌وه ڕقی لێی ده‌بوو، چه‌ك هه‌ڵگرتنی و خه‌باتی شاخ و شاری به‌ڵگه بوون له‌سه‌ر ئه‌وه - نوسینه‌كانی شاهیدی لێهاتوویی و دڵسۆزی بوو به تایبه‌تی ته‌فسیری ڕامان كه كاتێكی زۆری ده‌وێ و غیره‌تی ده‌وێ –
به كورتی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د :
- زانایه‌كی ناوداری كوردستان بوو .
- زانایه‌كی روخۆشی سیماجوانی به ویقار بوو.
- پیاوێكی صالحی لێبراو بوو بۆ خزمه‌تی ئایین .
- پیاوێك بوو رۆحی جیهادیی تیا بوو و وه خه‌ڵكیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌رێگه‌ی نووسین و وتارهكانیهوه ده‌عوت ده‌كرد.
- پیاوێكی ماندوونه‌ناس و خۆنه‌ویست بوو.
- پیاوێكی به محبت بوو له‌گه‌ڵ هه‌مووكه‌سدا، به‌تایبه‌ت موجاهیدان.
- پیاوێك بوو ڕقی له‌كه‌س نه‌بوو، مه‌گه‌ر كه‌سێك بێ شه‌رعیی لێ بدیایه ئه‌كاته له هه‌مووكه‌س زیاتر ڕقی لێده‌بوویه‌وه.
- پیاوێك بوو خه‌باتی چه‌كداریی هه‌ڵبژارد له‌شاخ و شار، بۆ خزمه‌ت كردن به ئایین و خه‌ڵك ولاَت.
- پیاوێك بوو مێژوویه‌كی پڕ سه‌ره‌وه‌ریی بۆخۆی تۆمار كرد كه جێی خۆیه‌تی چاكه‌كانی باس بكرێت و دۆعای قه‌بووڵ بوونی بۆ بكرێت.
ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یڵێم به‌شێكی زۆر كه‌مه له ژیانی ئه‌و مامۆستا به‌رێزه، گرنگ ئه‌وه‌یه لای خوا بۆی تۆمار كرابێ و له ریزی عوله‌ماو صالحاندا حه‌شری بكات، وه عوله‌ما هه‌رچییه‌ك بكه‌ن مه‌به‌ستیان دنیا نییه، به‌ڵكو ره‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته (لا نرید منكم جزاء ولا شكورا - ان ارید الا الاصلاح ما استطعت وما توفیقی الا بالله) ئه‌ویش ئه‌وه دروشمی ژیانی بوو، وه جێ ده‌ستی دیاره خوا جێگه‌ی رۆشن كات و مناڵه‌كانی صالح بكات. امین
هاورێی مامۆستا / سید غفور شێخ احمد عه‌بابه‌یلێی
له مزگه‌وتی مصعب و وتار بێژی خانه‌قای بیاره
