زانـایـانی ئیسـلام و كــاری سـیاسيی
دانه‌ر: ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له‌مه‌ڕ عه‌لمانییه‌ت و ده‌رخستنی کاری واقیعی زاناکانی ئیسلام-
له‌مێژه هه‌وڵ ده‌درێت -چ لێره و چ له‌وێ- كه دینى ئیسلام و زانایانى ئیسلام له گۆڕه‌پانى ژیان وه‌لانرێن و ڕێگه‌ى عه‌لمانییه‌ت بدرێته به‌ر، وه به جۆره‌ها شێوه له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه بانگێشه‌ى بۆ ده‌كرێت و بۆته جێگه‌ى مشتومڕى ئیسلامییه‌كان و ئه‌ورووپاى ئه‌و ڕۆژه‌و، هه‌ردوو لاشیان -ئیسلامییه‌كان و ئه‌ورووپا- ده‌یان بابه‌ت و كتێب و نامیلكه‌یان له‌سه‌ر نووسی. ئه‌ورووپا ده‌یانویست به دنیاى بسه‌لمێنن كه هه‌رگیز دین و ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه نایانكرێ و دژبه‌یه‌كن! ده‌یانویست -به‌تایبه‌تى- دینى ئیسلام زۆر زۆر بچوك و كورت بكه‌نه‌وه، به ڕاده‌یه‌ك له‌ناو قوژبن و (زاویه)ى مزگه‌وته‌كاندا جێى بكه‌نه‌وه و كاروبارى هه‌ر ئه‌وه‌نده بێ كه په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و په‌روه‌ردگارى پێ توندوتۆڵ بكرێت. هه‌ر خه‌ریكى هه‌ندێ (طقوس) و (رموز) و نه‌شید و سروودى ئایینى بێت، ئیتر -پاش ئه‌وه- نابێ هه‌قى به ده‌ره‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وتیشه‌وه هه‌بێت. شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه‌نانى خێزان و نانپه‌یداكردن و ئابوورى و ڕامیارى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و ده‌سەڵات به‌ده‌ست كێ بێت چ كه‌سێك سه‌رۆكى وڵات بێت؟ كاروبارى ده‌ره‌وه و نێوخۆی؛ ئه‌مانه گشت بنه‌ما به‌هاداره‌كانى تر، دین بۆى نییه له‌باره‌یانه‌وه فزه بكا و ڕه‌خنه‌یه‌كیش بگرێت، چونكه به بۆچوونى ئه‌وان ده‌بێ دین هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زیندان بكرێ و سه‌ر نه‌هێنێته ده‌ر و باسى ئه‌خلاق نه‌كا!

داگره