ماڵپه‌ری مامۆستای ڕه‌حمه‌تی دیزاینی نوێكرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كه مامۆستامه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی موفه‌سسیری قورئان له ( ٦ - موحه‌ڕڕه‌می ساڵی ١٤٢٨) كۆچیی به‌رامبه‌ر به (٢٥ - ١ - ٢٠٠٧) زایینی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له دوای نوێژی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌م وه‌فاتی كرد‌و ئه‌م دونیای پڕ له جه‌نجاڵیی و ده‌مه‌قاڵێیه‌ی به‌جێهێشت .. ئیتر دوای ئه‌و به‌رواره ئێمه وه‌ك كوڕانی مامۆستا به ئه‌رك و واجبی سه‌رشانی خۆمانمان زانی كه ماڵپه‌رێك بۆ ئه‌م كه‌سایه‌تیه پڕ له زانست و دانایی و ته‌قواو خواناسین و جیهادو غیره‌ت و شه‌هامه‌ته، درووست بكه‌ین و سوپاس بۆخوای باڵاده‌ست له (٢٥ - ١ - ٢٠٠٨) یه‌ك ساڵ دوای وه‌فاتی توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار دوای ماندووبوونێكی زۆر‌و شه‌ونخوونیه‌كی ئیجگار فراوان و كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی سه‌رجه‌م ژیانی مامۆستا له له‌داییكبوونه‌وه تا وه‌فاتی به‌هه‌موو جموجوڵ و به‌رهه‌م و تێكۆشانه‌كانییه‌وه كۆبكه‌ینه‌وه‌و له‌و به‌رواره‌دا له سایتێكی زۆر موته‌وازیعانه‌دا به‌سیستمی "ئێچ تی ئێمێڵ" بیخه‌ینه به‌رده‌ست خوێنه‌ران و بینه‌رانی به‌رێزی دۆستان و خۆشه‌ویستانی مامۆستا.. جا سوپاس بۆ خوا ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ ده‌بێت ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له خزمه‌ت خوێنه‌رانیه‌تیی و به‌رده‌وام ساڵ به ساڵ به‌ره‌و پێشتر ده‌چێت.. بۆیه لێره‌وه پێویسته وه‌ك وه‌فاداریی و هه‌ستكردن به سۆز‌و خۆشه‌ویستی دڵسۆزانی مامۆستا سوپاسی بێپایانی سه‌رجه‌م ئه‌و خۆشه‌ویستانه بكه‌ین كه ده‌ستی هاوكارییان بۆ ئه‌م ماڵپه‌ره ڕاكێشاوه‌و ساڵانه پاره‌ی تازه كردنه‌وه‌ی دۆمینیان داوه.. به‌تایبه‌ت كاك موحسین میراوده‌لیی له به‌ریتانیاو كاك حمزه محمود كاكه مه‌حموود له به‌ریتانیا.. پاشانیش زۆر زۆر سوپاسی هه‌ست و سۆزی برایانه‌ی برای به‌ڕیزو خۆشه‌ویستم باوكی ئه‌یوب ده‌كه‌م كه ئه‌مجاره به شێوازێكی نوێ و به دیزاینی زۆر تازه‌و قه‌شه‌نگ وه‌ك دیارییه‌ك به ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی به‌خشی.. بۆیه لێره‌وه به ناوی خۆم و خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لائه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده‌وه سوپاسی بێ پایانی باوكی ئه‌یوب ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م ئه‌رك و ماندووبوونه‌ی بكه‌وێته به‌ر میزانی حه‌سه‌ناتیی و له سه‌رجه‌م خێری بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی مامۆستای ره‌حمه‌تیدا به‌شداربێت، وه لێره‌وه زۆر سوپاسی برایانم له ماڵپه‌ری ده‌نگی ئیسلام ده‌كه‌م كه ئه‌وانیش هاوكارێكی باش بوون له پێگه‌یاندنی ئه‌م دیزاینه نوێیه، به‌تایبه‌ت كاك نه‌وڕه‌سی خوای گه‌وره جه‌زای خێریان بداته‌وه‌و نموونه‌یان زیاد بكات.. به‌رێزان: له هه‌ر كێشه‌و تێڕوانینێكتان بۆ ئه‌م دیزاینه نوێیه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.. سوپاستان ده‌كه‌ین..
سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ری مامۆستا
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
٢٥ – ١ - ٢٠١٢ زاييني
