بهرێز م.خالید ڕهنجدهر له وهفاتی مامۆستای رهحمهتیدا
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو سەردەمەی زانای بەتوانای كورد مامۆستا ئەحمەدی كاكە مەحمود ڕۆڵی خۆی تێدا بینيووە دەبینین لەگەڵ نەبوونی وەسیلە پێشكەوتووەكانی ئەمڕۆدا ئەو كەڵە پیاوە ھاوشانی زانا گەورەكانی كوردستان و ناوچەكە و جیھانی ئیسلامی خزمەتی بە ئیسلام و ئوممەتی ئیسلام كردووەو بە سەدان قوتابی لەبەردەستیدا پێگەیشتون و بۆتە قوتابخانەیەكی سیاسیی و فیكریی بۆ ڕابوونی ئیسلامیی. لەو سەردەمەدا كەم مامۆستای ئاینیی ھەبوو بچێتە ناو ھاوكێشەی سیاسیی و فیكرییەوە و ئاگای لە گۆڕانكاریەكان بێت. لەو كاتەی كە زۆربەی ئەو مامۆستا بەرێزانە سەرگەرمی پێگەیاندنی قوتابی دینیی و وتاری ھەینی و بۆنەكان بون، مامۆستا ئەحمەدی كاكە مەحمود لەو بوارانەش و لە بواری سیاسی و فیكریدا ئەسپی خۆی بە جوانی تاوداو سەلماندی كە زانای موسوڵمانی كوردیش لەو مەیدانەدا بەتوانان. پێش ئەوەی بۆ یەكەم جار بە خزمەتی بگەم لە دورەوە ناویم بیستبو و ئاگاداری بەرھەم و كارەكانی بوم. بەڵام كە لە ساڵی 1995دا چومە ماڵیان و لە نزیكەوە گفتوگۆم لەگەڵ كرد زانیم ئەم پیاوە بەرێزو زانا گەورەیە كاری گرنگی بۆ ئەم ڕابونی ئیسلامیە پێدەكرێت. ھەرواش بوو، ھەموو ژیانی خۆی بۆ ئیسلام و پێشخستنی ڕابونی ئیسلامی تەرخان كرد. بۆیە داواكارم لە خوای گەورە یادی وەفاتكردنی بكاتە مایەی خێر بۆ خۆیی و كەسوكاریی و بۆ ھەڵگرانی ئاڵای ڕابونی ئیسلامیی. خوای گەورە بۆمانی قەرەبو بكاتەوە.
براتان: خالید رهنجدهر
لهبزووتنهوه ويب. نيت- وهرگیراوه
