دیدارێكی تایبه‌ت و گرنگی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بخوێنه‌وه.!
پایزیی (2004) به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدارێكی مێژوویی ده‌رباره‌ی كار‌و چالاكی ره‌وتی ئیسلامیی له كوردستان، داوام له هاوڕێی ئازیزم (ئارام عه‌لی سه‌عید) كرد كه ئه‌وكاته
له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێبوو، مه‌وعیدێكم بۆ له مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود وه‌ربگرێت، كاك ئارام سه‌ردانی مامۆستای كرد‌و رۆژی (8 كانوونی یه‌كه‌می 2004)یان بۆ دیداره‌كه د‌یاریكردبوو، ئێوه‌ی رۆژی (7 كانوونی یه‌كه‌م) چوومه هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌و میوانی كاك ئارام بوو، به‌ده‌م گفتوگۆ‌و ده‌مه‌ته‌قێوه شه‌وی درێژی پایزمان به‌ڕێكرد، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دوایی سه‌عات نۆونیوی به‌یانی گه‌یشتمه ماڵی مامۆستا ئه‌حمه‌د، مامۆستا پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكردم و به‌ده‌م چاخورادنه‌وه كه‌وتینه وتوێژوو گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی ئه‌وسای كاری ئیسلامیی، پاش نیوسه‌عات له گفتوگۆ ئامێری تۆماركردنی ده‌نگم خسته‌كار‌و په‌ڕه‌ی مێژووی كاری ئیسلامیی كوردستا ن و عێراقمان هه‌ڵدایه‌وه، گوزه‌رێكمان به‌ناو مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و هه‌ڵدێرو سه‌ركه‌تن و نسكۆی ئه‌و ره‌وته‌دا كرد.
له ناوه‌ڕاستی دیداره‌كه‌دابووین كاك كامیلی حاجی عه‌لی هات بۆ سه‌ردانی مامۆستا، به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك دیداره‌كه‌مان پچڕا و پاشان درێژه‌مان پێداو ته‌واومان كرد، هه‌رچه‌نده كاتێكی زۆر مابوو بۆ نیوه‌ڕو و داوای روخسه‌تم له مامۆستا كرد كه رێگه‌م بدات بڕۆم، به‌ڵام مامۆستا به‌خوڵقوخۆی گه‌رم و پێداگری زۆری له‌سه‌رمانه‌وه بۆ خوانی نیوه‌ڕو، ناچاری كردم له ماڵی ئه‌وان و پێكه‌و نانی نیوه‌ڕۆ بخۆین، به‌ده‌م وتوێژوو قسه‌وه‌وه له بانگی نیوه‌رۆ نزیكبووینه‌وه‌و له خزمه‌ت مامۆستادا چومه مزگه‌وت، مامۆستا پێشنوێژی كرد‌و گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌وه، به گه‌ڕانه‌وه‌مان نانی نیوه‌ڕۆ ئاماده‌كرابوو، كوڕه‌كانی مامۆستا كه‌سیان له ماڵه‌وه نه‌بوون، مامۆستا خۆی هه‌ڵده‌ستاو له چێشتخانه‌كه‌وه قاپی خورادنه‌كانی ده‌هێنا، به‌لامه‌وه زۆر قورس بوو كه مامۆستا هه‌م به‌و ته‌مه‌نه‌و هه‌م وه‌كو زانایه‌ك هێنده خاكی بوو دوو جار هه‌ستام له ده‌رگاكه‌وه قاپه‌كان له مامۆستا وه‌ربگرم به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه سوێندی خوارد كه ده‌بێت دانیشم و ئه‌و خۆی قاپ‌و پێداویستیه‌كان دێنێت، به‌ر له‌ده‌ستكردن به نانخواردن پێداگری زۆرم كرد له خوار مامۆستاوه دانیشم، مامۆستا ئه‌وه‌شی قبوڵنه‌كردو به زۆر منی خسته لای سه‌ره‌وه‌و خۆی له خواره‌وه دانیشت، ئه‌م خاكیبوونه‌ی مامۆستا بۆ من جێگای تێڕامان و له‌لایه‌كیشه‌وه ئیحراجی بوو بۆم، به‌هه‌رحاڵ له كاتی نانخواردنیش من ده‌سبه‌رداری پرسیاركردن نه‌بووم لێگا لێگا پرسیارم ده‌رباری رابردووی مامۆستا ده‌كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌دامه‌وه جارجاریش قسه‌كانی ده‌بڕی و خواردنه‌كه‌ی له من نزیكتر ده‌كرده‌وه وه‌كو نه‌ریتێكی كورده‌واری و رێز نواندێك بۆ میوان. له سه‌عات یه‌كونیو خواحافیزیم له مامۆستا كرد‌و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م‌و دوا دیداری من بوو له‌گه‌ڵ مامۆستادا له نزیكه‌وه.
دیداره‌كه‌ی مامۆستا به تۆماركرداوی لای خۆم مابوویه‌وه تا له ساڵی (2009) به هه‌وڵی هه‌ردوو دۆستی دڵسۆزم كاك (تۆفیق كه‌ریم و هاوژین عومه‌ر) له چوارچێوه‌ی كتێبی (له هه‌ناوی ئیخوانه‌وه بۆ چه‌خماخه‌ی چه‌ك) له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ)ه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك دیداری مێژوویی دیكه‌دا به چاپ گه‌یشت، ئه‌مه‌ش ده‌قی دیداره‌كه‌یه كه له كتَێبی ناوبراوه‌وه وه‌ریگراوه.
شوێن‌و مێژووی دیدار: هه‌ڵه‌بجه، 8/12/2004..
له به‌شی دیمانه‌ی تایبه‌ت ئه‌م دیداره گرنگه بخوێنه‌وه
