سڵاو ئه‌ی په‌یامبه‌ره خه‌مبه‌ره‌كه‌م..!!
سڵاو ئه‌ی په‌یامبه‌ره خه‌مبه‌ره‌كه‌م..!!
له‌م زه‌مه‌نی بێ خه‌لافه‌تییه‌دا، له‌م زه‌مه‌نی غوربه‌ت و بێ كه‌سییه‌دا، له‌م زه‌مه‌نی عه‌وله‌مه‌دا، له‌م زه‌مه‌نی هێرش و داگیركردنی وڵاتانی ئیسلامییه‌دا، هه‌موو ساڵێك و ته‌نانه‌ت هه‌موو مانگ و رۆژو چركه‌یه‌كیش كه ده‌كه‌ومه یادی جه‌نابتان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئیتر خه‌م و غوربه‌تییه‌كه‌ی خۆمم تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌بیر ده‌چێته‌وه‌و ده‌كه‌ومه یادی ئه‌و رۆژانه‌ی كه به‌ڕێزتانیان تیا ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ده‌داو ئه‌وه‌ی ئه‌هلی كوفر‌و شیركی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا به ئه‌هلی ئیسلام و موسوڵمانانی ده‌كه‌ن، هه‌مان شێوه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێزیشیان ده‌كردو بێ هیچ شه‌رم و حیساب بۆكردن بۆ كه‌سایتیی و بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ت، ئه‌وه‌ی ویستیان به‌رامبه‌رت ئه‌نجامیاندا..! هه‌رگیز له یادمان ناچێت ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه هه‌رجاره‌و جه‌نابتانیان به درۆزن و شێت و ساحیر‌و جادووگه‌ر ناوزه‌د ده‌كرد.! هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت ئه‌و رۆژانه‌ی كه جه‌نابتان له ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆز نوێژتان ده‌خوێندو سوجده‌تان بۆ خوای تاقانه ده‌برد، ئه‌وان هاتن پیسایی و ناوسكی وشتریان به‌سه‌ردا ده‌كردی.! هه‌رگیزاو هه‌رگیز له یادمان ناچێت كه سه‌رانی شیرك و بتپه‌رستی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له شیوی ئه‌بوو تالیب جه‌نابتان و ماڵ و مناڵ و خزم و كه‌س و كار‌و یاوه‌رانت له هه‌موو جۆره جموجوڵێك ته‌نانه‌تی له كڕین و فرۆشتن و خواردن گه‌مارۆیان دابوون و گریان و زاری مناڵان له چوار ده‌وری مه‌ككه ده‌بیسرا، وه خه‌ریكبوو زۆرێك له كه‌س و كار‌و یاوه‌رانت له برسا ده‌مردن.!! هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت كه چ ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی یاوه‌رانتانیان ده‌داو ئه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی قبوڵی نه ده‌كرد ئه‌وان به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامیان ده‌دا، وه هه‌رگیز ده‌ربه‌ده‌ریی و غه‌ریبییه‌كه‌تم له یاد ناچێت كه ئه‌هلی طائف چیان به‌رامبه‌ر كردیی و ده‌ست و پێی موباره‌كتیان خوێناوی كرد‌و دواتر به چ شێوه‌یه‌ك و به چ حه‌سره‌ت و بێتاقه‌تییه‌كه‌وه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بوو توانیت بگه‌رێیته‌وه شاری مه‌ككه، هه‌رگیز له یادمان ناچێت ده‌ربه‌ده‌ریی و ئاواره‌یی به‌رێزتان كه به‌و پێیه موباره‌كانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا زیاتر له 450 كیلۆمه‌تر له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه بڕیی و وڵات و ماڵ و مناڵی خۆتت به‌جێهێڵا..
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌م، نووری چاوه‌كانم: ئێستاش ئوممه‌تت له زه‌مه‌نی غوربه‌تدا ده‌ژیی و له‌ماوه‌ی ئه‌م 100 ساڵه‌ی ڕابووردودا هه‌رگیز به‌قه‌ده‌ر ئێستا ئوممه‌تی ئیسلام وای به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و بێ ناز نه‌بووه.! ته‌نانه‌ت له زه‌مه‌نی هۆلاكۆشدا كه زیاتر له 2 ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له به‌غداد كوژرا، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده ئوممه‌تی ئیسلام لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات نه‌بووه.!! بۆیه دڵه‌كانمان پڕه‌و چاوه‌كانمان پڕ له فرمێسكه بۆ ئه‌و غوربه‌ته‌ی كه تێی كه‌وتووین..
سه‌ركرده‌كه‌م: ئه‌وه‌نده خۆت به ئازار‌و به خه‌م بووی، دڵم نایه هه‌واڵی بێ نازی ئه‌م ئوممه‌ته بێ سه‌ره بێ خاوه‌نه‌ت، بۆ باس بكه‌م، نازانم چۆن و له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌م.؟ نازانم هه‌واڵی فه‌له‌ستین یان عێراق و سوریا‌و لیبیا، یان هه‌واڵی میسر‌و تونس و پاكستان و ئه‌فغانستانت بۆ بگێڕمه‌وه.؟
نازداره‌كه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌هلی كوفر‌و شیرك به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو هاوكارانی به‌م وڵاته ئیسلامیانه‌یان كردووه مه‌گه‌ر ته‌نها سه‌رانی قوڕه‌یشی بێ ویژدان به‌رامبه‌ر به جه‌نابت و یاوه‌رانتانیان كردبێت.!! بۆیه نامه‌وێ له‌وه زیاتر خه‌مبارترو بێتاقه‌تترت بكه‌م.. ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ده‌ڵێین: ( انما أشكو بثي وحزني الی الله..).
سه‌روه‌ره‌كه‌م: به له داییكبوونت مرۆڤایه‌تی له تاریكی و گومڕایی و خۆ خۆریی رزگاری بوو.. مافی گه‌وره‌و بچوك و پیرو گه‌نج و ئافره‌تت دیاری كرد‌و هه‌مووی به‌پێی مافی خۆیان تاجی زێرینت نایه سه‌ریان، بێ له‌وانه سو‌و ریبا خۆریت له ڕیشه ده‌رهێناو مافی قه‌رزدارو هه‌ژارانت گه‌رانده‌وه.. له هه‌موو گرنگتر به‌نده‌كانت له به‌ندایه‌تی به‌نده‌وه لادا بۆ به‌ندایه‌تی خوای تاك و ته‌نها، كه ته‌نها ئه‌وه‌شبوو كه ئه‌وكات و به ئێستاشه‌وه ئه‌هلی كوفر‌و شیرك لێی ده‌ترسێن.. بێگومانیشم كه هێڵی سووری نێوان ئیمان و كوفر ته‌نها ئه‌وه بووه، كه خۆی له وشه‌ی توحید دا ده‌بینێته‌وه: (لااله الاالله).. ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی یه‌كتاپه‌رستیه گرنگ نه‌بوایه پێغه‌مبه‌ری نازدار هه‌رگیز خۆیی و ماڵ و مناڵ و یاوه‌رانی نه‌ده‌خسته ناو گه‌مارۆی 3 سێ ساڵی ڕه‌به‌قی برسییه‌تی و بێ خانه‌و لانه‌ییه‌وه، كه برسییه‌تی وای كردبوو گریان و زاری ژن و منداڵ له شیوی ئه‌بو تالیب ده‌گه‌یشته سنور‌و چوار ده‌وری مه‌ككه.! بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگ و جێی باس و خواست بێت ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئێمه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌روه‌ره‌یه زۆر گرنگی به‌و بابه‌ته هه‌ستیاره بده‌ین و خۆمان بۆ مه‌سه‌له‌ی یه‌كتاپه‌رستیی یه‌كلا بكه‌ینه‌وه.! به‌تایبه‌ت زانایان و بانگه‌وازكاران ده‌بێت له په‌ره‌وه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی داهاتوو زۆر گرنگی به بابه‌تی ته‌وحیدو بیروباوه‌ری ئیسلامیی بده‌ن، پێش باسكردنی هه‌ر باسێكی تری به‌رنامه‌ی ئیسلام، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی یه‌كتاپه‌رستی دامه‌زراو درووست بكه‌ین..
دڵخۆش و دڵگه‌شین به له داییكبوونت سه‌روه‌رو سه‌ركرده‌كه‌م.. خوای گه‌وره له بری ئه‌و هه‌موو ئه‌زیه‌ت و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی كه له پێناوی یه‌كتاپه‌رستییدا قبوڵت كرد بداته‌وه‌و ئێمه‌ی شوێنكه‌وتووانیشت شانازی به سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك جه‌نابت ده‌كه‌ین..
ماڵپه‌ری مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
12 ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1433 ی كۆچیی
